سوودەکانی هێلکە بۆ درێژکردنەوەی قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-30-18:56:00 - کۆدی بابەت: 13395
سوودەکانی هێلکە بۆ درێژکردنەوەی قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی هێلکە بۆ درێژکردنەوەی قژ (بە ئینگلیزی: The benefits of eggs for hair extension، بە عەرەبی: فوائد البيض لتطويل الشعر) زۆرێک لە کچان و خانمان بۆ پڕکردنەوە و درێژکردنی قژیان سوود لە چەندین جۆر بەرهەمی سروشتی وەردەگرن، یەکێک لەو بەرهەمە گرنگانەی دەتوانێت سوود بە ڤژ بگەیەنێت هێلکەیە.

هێلکە بۆ قژ

ڕەنگە هەندێک کەس وا بزانن کە هەبوونی قژێکی تەندروست و درێژ و ئەستوور تەنها خەونێکە کە ناتوانرێت بەدی بهێنرێت، بەتایبەتی ئەگەر قژەکە تووشی چەندین کێشەی وەک لەدەستدان و هەڵوەرین، وشکبوونەوە، یان زیانێکی تر بێت کە وا دەکات قژەکە تەندروستی و جوانی خۆی لەدەست بدات. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم خەونە مەحاڵ نییە، بەڵکو دەتوانێ ببێتە واقیع و ڕاستییەکی جوان، بە شێوازی زۆر سادە، کە سادەترینیان هێلکەیە چونکە هێلکە توانای چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی قژی هەیە، هەروەها یارمەتیدەرێکی زۆرە لە گەشەکردن و درێژبوونەوەی قژ.

سوودەکانی هێلکە بۆ درێژکردنەوەی قژ

ڕەنگە هەندێک کەس پرسیاری زۆریان هەبێت سەبارەت بە هێلکە و پەیوەندییەکەی بە درێژبوونەوەی قژەوە، هەر بۆیە باس لە گرنگترین بابەتەکانی پەیوەست بەم بابەتە دەکەین:

  • هێلکە بڕێکی زۆر زۆر پرۆتین و ڤیتامین و ترشی چەوری تێدایە کە هەموو ئەمانە بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی قژێکی تەندروست و درێژ. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​واباشە هێلکە بۆ قژ بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەکاربهێنرێت.
  • سپێنەی هێلکە چەندین پێکهاتەی تێدایە، کە بۆ قژێکی تەندروست و درێژیش پێویستە. ئەم پێکهاتانە بریتین لە: ڕیبۆفلاڤین، نیاسین، مەگنیسیۆم، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم.
  • زەردێنەی هێلکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، بەڵام کەمترە لەوەی کە لە سپێنەی هێلکە و ڤیتامین بی و ترشی فۆلیکدا هەیە، کە بۆ قژی تەندروست و درێژیش زۆر گرنگن.

تێبینی: قژ دوای لێدان و بەکارهێنانی هێلکە بەباشی بشۆردرێت، بەزۆری قژەکە بە بەکارهێنانی شامپۆ دەشۆردرێت، بەڵام دەبێت ئاگاداری پلەی گەرمی ئاوەکە ببیت، چونکە پێویستە ئاوی شلەتێن یان سارد بەکاربهێنرێت و ئاوی گەرم نەبێت دەتوانرێت بخرێتە ناو شامپۆ و نەرمکەرەوە پێش ئەوەی بیدەیت لە قژ؛ بۆ دڵنیابوون لە نەهێشتنی بۆنی هێلکە لە قژدا.

ڕێچکەی سروشتی بۆ درێژکردنەوەی قژ بە بەکارهێنانی هێلکە

ڕێچکەیەک بۆ قژی ئاسایی و تێکەڵ بە بەکارهێنانی هێلکە

ئەم ڕێگایە یارمەتی شێدارکردنی قژ دەدات و هاوسەنگی چەوری لە پێستی سەردا دەپارێزێت جگە لەوەش بەشدارە لە خۆراکدانی قژ لە ڕەگەکانییەوە، ئەمەش هاندەری گەشەکردنی تەندروستە. لە خوارەوە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی دەخەینەڕوو:

پێکهاتەکانی:

  • یەک هێلکە. یان دوو هێلکە ئەگەر قژەکەی درێژ بێت.
  • یەک کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون (بە هەڵبژاردەیی).

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پێکهاتەکانی سەرەوە بە باشی تێکەڵ بکە، تا سپێنەی هێلکەکە بە باشی لەگەڵ زەردێنەکە تێکەڵ دەبێت.
  • تێکەڵەکە بدە لە تەواوی قژەکەت و تا ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە.
  • قژ بە ئاوی سارد بە باشی بشۆ.
  • قژ شێدار بکە و بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە.
  • هەفتەی جارێک یان دووجار ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە.

تێبینی: پێویستە لە کاتی شۆردنی قژتدا سەرنجت لەسەر بەکارنەهێنانی ئاوی گەرم بێت. بۆ ئەوەی هێلکە تێیدا نەکوڵێت، پاشان لابردنی بۆنەکەی دەبێتە کارێکی نزیک لە مەحاڵ.

ڕێچکەیەک بۆ وشککردنەوەی قژ بە بەکارهێنانی هێلکە

تێکەڵەی زەیتی زەیتون و زەردێنەی هێلکە لەم ڕێگایەدا بە یەکێک لە باشترین و ئاسانترین پێکهاتەکان دادەنرێت کە یارمەتی شێدارکردن و نەرمکردنی قژ دەدات. جگە لەمەش ئەم تێکەڵەیە بەشدارییەکی زۆر دەکات لە خۆراکدانی پێستی سەر و دابینکردنی ماددە خۆراکییە سەرەتاییەکانی پێویست بە گەشەکردنەوە و درێژبوونەوەی قژ. لە خوارەوە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم ڕێگایە دەخەینەڕوو:

پێکهاتەکانی:

  • دوو زەردێنەی هێلکە.
  • یەک کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پێکهاتەکانی سەرەوە بە باشی تێکەڵ بکە، تا تێکەڵەیەکی نەرم دروست دەبێت.
  • تێکەڵەکە بدە لە تەواوی قژەکەت و تا ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە.
  • قژ بە ئاوی سارد بە باشی بشۆ، چونکە ئاوی گەرم هێلکەکان دەکوڵێنێت و دواتر لابردنی بۆنەکەی لە قژدا قورس دەبێت.
  • قژ شێدار بکە و بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە.
  • هەفتەی جارێک یان دووجار ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە.

ڕێچکەیەک بۆ قژی چەور بە بەکارهێنانی هێلکە

ئەم ڕێگایە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی دەردانی چەوری قژ دەدات هەروەها تەندروستی و نەرمیەکەی بەرز دەکاتەوە، هەروەها قەبارە و چڕی پێدەبەخشێت. لە خوارەوە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی دەخەینەڕوو:

پێکهاتەکانی:

  • دوو سپێنەی هێلکە.
  • یەک کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون (بە ئیختیاری).

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پێکهاتەکانی سەرەوە بە باشی تێکەڵ بکە، تا تێکەڵەیەکی نەرم دروست دەبێت.
  • تێکەڵەکە بدە لە تەواوی قژەکەت و تا ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە.
  • قژ بە ئاوی سارد بە باشی بشۆ وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا بە بەکارهێنانی ئاوی گەرم لابردنی بۆنەکە زۆر قورس دەکات.
  • قژ شێدار بکە و بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە.
  • هەفتەی جارێک یان دووجار ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە.

ڕێچکەیەک بە بەکارهێنانی هێلکە لەگەڵ جێڵی ئالۆڤێرا

جێڵی ئالۆڤێرا بڕێکی زۆر چەوری و ڤیتامین و ترشی ئەمینی و ماددە خۆراکیەکانی تری تێدایە کە خۆراک دەدات بە قژ و پێستی سەر. جگە لەمەش جێڵی ئالۆڤێرا بەشدارە لە شێدارکردن و نەرمکردنی قژ، هەروەها خاوەنی چەندین تایبەتمەندی پاککردنەوە و دژە هەوکردنە کە تەندروستی پێستی سەر بەرز دەکاتەوە و بەم شێوەیە گەشەی قژ هاندەدات. لە خوارەوە ڕوونکردنەوەیەک هەیە لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی لەگەڵ هێلکە بۆ قژ:

پێکهاتەکانی:

  • دوو سپێنەی هێلکە.
  • دوو کەوچکی چێشت جێڵی ئالۆڤێرا.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پێکهاتەکانی سەرەوە بە باشی تێکەڵ بکە، تا تێکەڵەیەکی نەرم دروست دەبێت.
  • تێکەڵەکە بدە لە تەواوی قژەکە و تا ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک لەسەری بەجێی بهێڵە.
  • قژ بە ئاوی سارد بە باشی بشۆ.
  • قژ شێدار بکە و بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە.
  • هەفتەی جارێک یان دووجار ئەم ڕێگایە دووبارە بکەرەوە.

سوودەکانی تری هێلکە بۆ قژ

چەندین سوودی نایاب هەیە کە هێلکە دەتوانێت بۆ قژ دابین بکات. لەوانە:

  • هێلکە بە مادەیەک دادەنرێت کە یارمەتی شێدارکردنی قژ دەدات کە وشک و زبر و ڕیشاڵییە. هەروەها بەشدارییەکی زۆر دەکات لە نەرمکردنی قژ بۆ ئەوەی وەک ئاوریشم جوان و نەرم بێت.
  • ڕەگی لاوازی قژ بەهێز دەکات.
  • تاڵەکانی قژی لاواز بەهێزتر و بەهێزتر دەکات.
  • بریقەی سروشتی قژ دەپارێزێت؛ ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە پێکهاتەی ترشی چەوری تێدایە.
  • یارمەتی خێراکردنی گەشەی قژ دەدات و بە جوانی درێژی دەکاتەوە و ئەستوورتری دەکات. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە گۆگرد و ڤیتامین B12ی تێدایە.
  • یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی هەڵوەرینی قژ بە شێوەیەکی کاریگەر.
  • بەشدارە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی قژی تێکچوو و وشک بە ئاسانی.


سەرچاوەکان



31 بینین