زیان و سوودەکانی لیمۆ بۆ قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-25-23:10:00 - کۆدی بابەت: 13328
زیان و سوودەکانی لیمۆ بۆ قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زیان و سوودەکانی لیمۆ بۆ قژ (بە ئینگلیزی: Advantages and disadvantages of lemon on hair، بە عەرەبی: مزايا وعيوب الليمون على الشعر) لیمۆ دەتوانێت چەندین سوودی گرنگ بە قژ و پێستی سەر بگەیەنێت لە هەمان کاتدا بەدەر نییە لە زیان گەیاندن. هەربۆیە پێش بەکارهێنانی لیمۆ یان گیراوەی لە لیمۆ ئامادەکراو باشترە ڕەچاوی سوود و زیانەکانی بەیەکە بکرێت و دواتر بڕیاری بەکارهێنانی بدرێت.

لیمۆ

لیمۆ بە یەکێک لە میوە ترشەکان دادەنرێت زێدی ڕەسەنی کیشوەری ئاسیایە، پاشان لە سەدەی یەکەمی زایینیدا گواستراوەتەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا لیمۆ بە یەکێک لە میوە گرنگ و سوودبەخشەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ. بەکاردێت لە زۆرێک لە خۆراکەکانی وەکو ترشیات، زەڵاتەی جۆراوجۆر، جگە لە شەربەتی سارد، بەڵام لە هەمان کاتدا زیانی زۆری هەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی چەندین نەخۆشی بە زیادەڕۆیی خواردنی، لەم بابەتەدا باس لە زیان و سودەکانی لیمۆ دەکەین بۆ قژ.

زیانەکانی لیمۆ بۆ قژ

چەند کاریگەریەکی زیانبەخشی لیمۆ لەسەر قژ هەیە لەوانە:

  • پەڵەی قاوەیی لەسەر قژ دەردەکەوێت، بەتایبەت بۆ قژی چەور.
  • زۆر قژ وشک دەکاتەوە.
  • دەبێتە هۆی شکانی قژ.
  • دەبێتە هۆی خوران و هەستیاری لە پێستی سەردا.

سوودەکانی لیمۆ بۆ قژ

لیمۆ چەند سوودێکی هەیە بۆ قژ لەوانە:

بەشێوەیەکی کاریگەر ڕیشاڵی قژ ڕزگار دەکات. دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بە دانانی دوو کەوچک ئاوی لیمۆ و کەوچکێکی چێشت زەیتی زەیتون لەناو قاپێکدا و بەباشی تێکەڵکردنی، دواتر تێکەڵەکە بخەرە سەر پێستی سەر و بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵیت، پاشان قژەکە بە ئاوەوە بشۆ.

چڕی و هێز بە قژ دەبەخشێت، بەو پێیەی یارمەتی قژ دەدات بە شێوەیەکی کارا گەشە بکات دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بە دانانی کەوچکێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی و کەوچکێک زەیتی زەیتون و بە باشی تێکەڵیان بکە تا پێکهاتەکانی یەکدەگرن، پاشان تێکەڵەکە لەسەر قژەکە دابنێ و بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵە، دواتریش قژەکە بە باشی بە ئاو بشۆ.

یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ. دەتوانرێت بە دانانی کەوچکێک لە تۆوی لیمۆی وردکراو و سێ کەوچک سرکە و سێ کەوچک ئاوی لیمۆ لەناو قاپێکدا بەکاریبهێنرێت و بەباشی تێکەڵاوەکە بخرێتە سەر پێستی سەر و بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵرێت، پاشان قژەکە بشۆ بە باشی و بە ئاوی گەرم. بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت، باشترە هەفتەی سێ جار تێکەڵەکە بدەیت لە قژ و سەرت.

ڕزگاری دەکات لە مێشوولە. لە قژدا دەتوانرێت بە بەکارهێنانی کەوچکێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک سیری وردکراو و کەوچکێک بادەمی وردکراو تێکەڵ بکرێت و دواتر تێکەڵەکە بخرێتە سەر پێستی سەر و بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵرێت پاشان قژەکە بە ئاوی گەرم بە باشی بشۆ.

یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری قژ. دەتوانرێت بە بەکارهێنانی کەوچکێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک سرکە بە باشی تێکەڵ بکرێت، دواتر تێکەڵەکە بخەرە سەر پێستی سەر و بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵیت، پاشان قژەکە بە باشی بە ئاو بشۆرێت .

بە کۆندیشنەرێکی سروشتی قژ دادەنرێت، هەروەها دەتوانرێت بە بەکارهێنانی کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی و کەوچکێک ئاوی لیمۆ لەناو قاپێکدا و بەباشی تێکەڵکردنی ئامادەبکرێت. دواتر تێکەڵەکە بخرێتە سەر قژەکە و بۆ ماوەی دە خولەک بەجێی بهێڵرێت، دواتر قژەکە بشۆردرێت بە باشی لەگەڵ ئاودا.


سەرچاوەکان



236 بینین