سوودەکانی ڕۆزماری بۆ قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-30-22:30:00 - کۆدی بابەت: 13405
سوودەکانی ڕۆزماری بۆ قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی ڕۆزماری بۆ قژ (بە ئینگلیزی: The benefits of rosemary for hair، بە عەرەبی: فوائد الروزماري للشعر) ڕۆزماری پێکهاتەیەکی سروشتی نایابە بۆ قژ.

لە گرنگترین سوودەکانی ڕۆزماری

هاندانی گەشەی قژ: ڕۆزماری بە توانای هاندانی گەشەی قژ دەناسرێتەوە لەڕێگەی هاندانی سوڕی خوێن، ئەمەش هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە و دەرکەوتنی قژی خۆڵەمێشی دوادەخات.

چارەسەری پێستی سەر: ڕۆزماری تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە، بەو پێیەی چارەسەری هەوکردنی پێستی سەر دەکات و خورانەکەی ئارام دەکاتەوە.

شێدارکردنی پێستی وشک: ڕۆزماری پێستی وشکی سەر شێدار دەکات، ئەمەش ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی قڵیش.

چاککردنەوەی قژی تێکچوو: ڕۆزماری یارمەتی پاککردنەوەی قژ دەدات لەو پیسییەی کە تێیدا گیر بووە، ئەمەش زیانەکانی چاک دەکاتەوە.

ڕێچکەی ڕۆزماری بۆ هەڵوەرینی قژ

زەیتی ڕۆزماری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵوەرینی قژ بەکاردێت، بەهۆی ئەم ڕێگایانەی خوارەوە:

مەساجکردنی ڕاستەوخۆ لەسەر پێستی سەر: مەساجکردنی پێستی سەر بە وەرگرتنی پێنج دڵۆپ زەیتی ڕۆزماری و مەساجکردنی لەسەر پێستی سەر. دوای دوش دەتوانین زەیتی هەڵگر وەک زەیتی گوێزی هیندی یان زەیتی جۆجۆبای تێبکەین، و بۆ ماوەیەک لەسەر پێستی سەر بەجێی بهێڵین بۆ ماوەی پێنج خولەک یان دە خولەک.

تێکەڵکردنی زەیتی ڕۆزماری لەگەڵ شامپۆ: دەتوانرێت ئەو زەیتە لەگەڵ بەرهەمێکی قژدا بەکاربهێنرێت بە وەرگرتنی دوو یان سێ دڵۆپ زەیتی ڕۆزماری و زیادکردنی بۆ شامپۆ یان بەرهەمەکانی چاودێریکردنی قژ و لێدانی تێکەڵەکە لە سەر پێستی سەر.

چۆنیەتی دروستکردنی زەیتی ڕۆزماری

زەیتی ڕۆزماری دەتوانرێت بەم شێوەیە دروست بکرێت:

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • چەند لقێکی ڕۆزماری بە ئاوی سارد بشۆ و بە باشی پاکیان بکەرەوە.
  • گەڵاکانی لە لقەکە دەربهێنە و لقەکەی بۆ ڕێچکەی تر بەجێبهێڵە.
  • دوو کوپ زەیت وەک زەیتی زەیتون و کوپێک گەڵای ڕۆزماری وەربگرە و لەناو تاوەیەکدا بۆ ماوەی دە خولەک گەرمیان بکە.
  • بەردەوام تێکەڵەی زەیتەکە تێکەڵ بکە تا بۆنی زەیتی ڕۆزماری دەکەیت، پاشان پلەی گەرمی لەسەر زەیتەکە دادەبەزێنیت.
  • ڕۆنەکە پاڵاوتە بکە بۆ ناو قاپێکی گەورەی کانزایی، وازی لێبهێنە تا پلەی گەرمی ژوور سارد دەبێتەوە، پاشان بیڕێژە ناو شووشەی پاک.
  • دڵنیابە لەوەی زەیتە بەتەواوی سارد بووەتەوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بەکتریا زیانبەخشەکان کە کاریگەرییان لەسەر کاریگەریی زەیتەکە هەیە و دەتوانن ببنە هۆی ژەهراویبوونی، هەروەها تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا بەکاریبهێنە.


سەرچاوەکان



38 بینین