سوودەکانی سیرۆمی قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-30-22:38:00 - کۆدی بابەت: 13406
سوودەکانی سیرۆمی قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی سیرۆمی قژ (بە ئینگلیزی: Benefits of Hair Serum، بە عەرەبی: فوائد سيروم الشعر) زۆرێک لە خانمان بەدەست چەندین کێشەی قژەوە دەناڵێنن، ئەمەش وادەکات قژیان بریقە و تازەیی لەدەست بدات. کە دەکرێت ئەمە بەهۆی پیسبوونی ژینگە و خراپی خۆراک و پشتگوێخستنی قژ و گرنگینەدان بە قژەوە بێت. هەر بۆیە پێویستە سیرۆمی قژ بەکاربهێنرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ درەوشاوەیی و دەرکەوتنێکی جوانی بەخش بە قژ.

سیرۆمی قژ

سیرۆمی قژ بریتیە لە زەیتێک کە پێکهاتووە لە سلیکۆن و قژ لە هۆکارە جیاوازەکانی کەشوهەوا دەپارێزێت (خۆر و خۆڵ و پیسبوون)، سیرۆم خۆراک دەدات بە قژ بۆ چارەسەرکردنی سەری دابەشبوو و وشکبوونەوە، هەروەها دەیپارێزێت لە کاریگەرییەکانی بەرکەوتنی قژ بە تیشکە زیانبەخشەکان خۆر و بەرهەمەکانی ستایلکردنی قژ و بریقەی دڵخوازی پێدەخشێت بۆ ئەوەی زیاتر زیندوو بێت، وەک کاریگەرییەکانی لەسەر قژ تا دەشۆردرێت. لە شێوەی سپرادا بەردەستە و جیا دەکرێتەوە لە ماددە کیمیاییەکان کە زیان بە قژ دەگەیەنن لە لایەکی دیکەوە سیرۆمی ئەسڵی هەیە کە بە چڕی و بڕی قورساییەکەی دەناسرێتەوە، بەڵام سیرۆمی تەقلیدی هاوشێوەی ڕۆن و سووکە.

سوودەکانی سیرۆمی قژ

ئامانجی سەرەکی بەکارهێنانی سیرۆمی قژ، چارەسەرکردنی قژی وشک و چرچ و لۆچ و تێکچووە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و گەرما و شێ، یان بەکارهێنانی ئامێری ووشککەرەوەی قژ، یان دووبارە بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لەسەر قژ، وەک بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی بۆیاخ و قژ چرچ و لۆچی هەمیشەیی. بەو پێیەی سیرۆمی قژ کاردەکاتە سەر قژ چینێکی تەنک لەسەر قژ دروست دەکات، هەروەها سوودەکانی سیرۆمی قژ بەم شێوەیە کورت دەکرێنەوە:

  • خۆراکدان و بەهێزکردنی قژ: بەکارهێنانی سیرۆم بۆ قژ بریقە زیاد دەکات و تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات.
  • پاراستنی قژ لە شکان: وەک چینێکی پارێزەر کاردەکات کە قژ لە کاریگەرییە لاوەکییەکان دەپارێزێت.
  • شێدارکردنی قژ: زەیتێکە کە قژ شێدار دەکات و دەبێتە هۆی تەندروست بوون و نەرم بوون و بریقەدار بوونی قژ.
  • پاراستنی شێوەی گشتی قژ بەبێ بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ.
  • کەمکردنەوەی توندی قژی دابەشبوو کە لە ئەنجامی وشکبوونەوەی قژەوە دروست دەبێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی سیرۆمی قژ

بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە بەکارهێنانی سیرۆمی قژ، پێویستە پابەند بیت بەم هەنگاوانەی خوارەوە:

  • شۆردنی قژ بە شامپۆی تایبەت بە جۆری قژ، هەروەها شۆردنی قژ بە ئاوی سارد بۆ داخستنی کونیلە کراوەکان.
  • پێنج دڵۆپ لە سیرۆمەکە بخەرە سەر قژی سەر لەپی دەست و دەست بکە بە دابەشکردنی بەسەر قژدا، پاشان بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە.
  • باشتر وایە قژ بە سیروم نەشۆرێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر قژ بەجێ نەهێڵرێت.
  • باشتر وایە ڕۆژانە بەکار بهێنرێت، پێش وشککردنەوەی بە بەکارهێنانی سێ بۆ پێنج دڵۆپ لە سیرۆم. لەبەرئەوەی بەگوێرەی درێژی قژ بریقە بە قژ دەبەخشێت، باشترە لە کاتی وشککردنی قژدا بەکار بهێنرێت، بەڵام دوای وشککردنەوەکە هەندێک خاڵیش دەخرێتە سەر، بۆیە پێویست ناکات سیرۆمەکە وشکبکرێتەوە چونکە کاردەکات بۆ پاراستنی قژ.


سەرچاوەکان



33 بینین