سوودەکانی ئالۆڤێرا بۆ قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-30-19:20:00 - کۆدی بابەت: 13397
سوودەکانی ئالۆڤێرا بۆ قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی ئالۆڤێرا بۆ قژ (بە ئینگلیزی: Benefits of aloe vera for hair، بە عەرەبی: فوائد الألوفيرا للشعر) ئالۆڤێرا یەکێکە لەو بەرهەمانەی دەتوانێت سوودێکی زۆر بە قژ بگەیەنێت. هەروەها چەندین شێوازی بەکارهێنانی هەیە کە دەتوانرێت بە جیاوازی سوود بە گەشە و تەندروستی قژ بگەیەنن.

ئالۆڤێرا

یەکێکە لەو جۆرە ڕووەکانەی کە سەر بە خێزانی کاکتوسن، هەروەها تا ڕادەیەکی زۆر لەو ناوچانەدا گەشە دەکات کە کەشوهەوای بیابانییان تێدایە، کە تایبەتمەندە بە توانای زۆری بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز و تینوێتی هەروەها چەندین مادەی خۆراکی پێویست بۆ مرۆڤ لەخۆدەگرێت، کە چەندین سوودی تەندروستی و جوانکاری دەهێنێت لەم بابەتەدا باسی سوودەکانی دەکەین بۆ قژ، جگە لەو تێکەڵانەی کە دەچنە ناو ئامادەکردنی.

سوودەکانی ئالۆڤێرا بۆ قژ

  • خۆراکدانی قژ، زیادکردنی گەشەکردنی، جگە لەوەی زیندوویی پێدەبەخشێت چونکە ڕێژەیەکی بەرزی زینک و ئاسن و کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی تێدایە.
  • پێدانی درەوشاوەیی و ڕەنگینیی.
  • چارەسەرکردنی قژی تێکچوو و دابەشبوو.
  • شێدارکردنی پێستی سەر و ڕزگاربوون لە قڵیش.
  • خێراکردنی گەشەی قژ و چارەسەرکردنی وشکبوونەوە، بەو پێیەی بڕێکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە.
  • کەمکردنەوەی زەیتی زیادە لە قژدا.
  • پاککردنەوەی پێستی سەر لە بەکتریا و هەوکردنەکان کە دەبنە هۆی کەوتنە دەرەوە، بەمەش چڕییەکەی زیاد دەکات. چونکە چەندین تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە.

تێکەڵەی ئالۆڤێرا بۆ قژ

جێڵی ئالۆڤێرا

  • جێڵی ئالۆڤێرا لە گەڵاکانی دەردەهێنرێت.
  • قژەکە بە کەمێک ئاو تەڕ بکە.
  • جێڵەکە بدە لە پێستی سەر و قژ و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەجێی بهێڵە، لە هەمان کاتدا سەر بە خاولییەکی گەرم داپۆشە.
  • قژ بە شامپۆ و نەرمکەرەوە بشۆ، چونکە ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ و ڕزگاربوون لە قژ هەڵوەرین.
  • ئالۆڤێرا و زەیتی زەیتون
  • نیو کوپ جێڵی ئالۆڤێرا و کەپسولی ڤیتامین E و دوو کەوچک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە.
  • تێکەڵەکە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرم بکە و بە بەکارهێنانی پارچەیەکی بچووکی پەڕۆ بیدە لە پێستی سەر و قژ.
  • قژەکە بپێچەوە پارچەیەکی حەمامێکی پلاستیکی دایبپۆشە بۆ ماوەی لانیکەم چل خولەک، پاشان بە ئاو و شامپۆ بیشۆ، چونکە ئەم تێکەڵەیە یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

ئالۆڤێرا و ئاوی لیمۆ

  • یەک کەوچک جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ دوو کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە.
  • تێکەڵەکە بدە لە پێستی سەر و قژی تەڕ.
  • سەر بە کڵاوێکی پلاستیکی داپۆشە، تێکەڵەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەسەری بهێڵەرەوە، پاشان قژەکە بە ئاوی سارد بشۆ، چونکە ئەم شێوازە دەردانی زەیتەکان لە پێستی سەر کەمدەکاتەوە.

ئالۆڤێرا و ئاوی پیاز

  • کەوچکێک جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ کەوچکێک ئاوی پیاز و نیو کوپ زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە.
  • تێکەڵەکە کەمێک گەرم بکە و بیدە لە پێستی سەر.
  • سەری بە خاولییەکی گەرم داپۆشە، تێکەڵەکە بۆ ماوەی شەوێکی تەواو لەسەردا بەجێبهێڵە، پاشان ڕۆژی دواتر بیشۆ، چونکە ئەمە گەشەی قژ و چڕی زیاد دەکات.

ئالۆڤێرا و تۆوی ڕەشکە

  • کەوچکێک تۆوی ڕەشکە لەناو قاپێک ئاودا بۆ ماوەی شەوێک تەڕ بکە.
  • تۆوی ڕەشکە ورد بکە، لەگەڵ کەوچکێک جێڵی ئالۆڤێرا و دە دڵۆپ زەیتی درەختی چا تێکەڵ بکە.
  • تێکەڵەکە بدە لە قژ، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی چل خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان بە ئاو و شامپۆ بیشۆ.


سەرچاوەکان



30 بینین