ڤیتامین E

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-23-21:35:00 - کۆدی بابەت: 6951
ڤیتامین E

ناوه‌ڕۆك

ڤیتامین E چییە؟

ڤیتامین E ماددەیەکی خۆراکییە کە وەکوو دژە ئۆکسیدێک لە جەستەدا کار دەکات، بە شێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خواردندا بوونی هەیە، ڤیتامین E لەچەوریدا دەتوێتەوە و لە جگەر و چەورییە خانەکاندا کۆدەبێتەوە و لەکاتی پێویستدا بەکاردێت.

ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین E یان تێدایە 

سوودەکانی ڤیتامین E

ڤیتامین E توشبوون بە هەندێک نەخۆشی هێواش دەکاتەوە وەک: نەخۆشی دڵ، شەکرە، زەهایمەر، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی پێست، وە هەروەها کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە:

  1. کۆسپەکانی دووگیانی: توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە وەرگرتنی ڤیتامین E پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا، کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردنی کۆرپە لە توشبوونی بە کێشەی سییەکان و هەناسەدان لە دوای لەدایک بوون.
  2. ناڕێکی سیستەمی دەماری: ڤیتامین E یارمەتی گواستنەوەی ئاماژە کارەباییەکان دەدات لە نێوان خانەکانی دەمار لە مێشک و جەستەدا، بەو هۆیەوە ڤیتامین E دەکرێت یارمەتی چارەسەر کردنی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە سیستەمی دەماری بدات، وەک، سەرئێشە، پەرکەم و زەهایمەر.
  3. نەخۆشییەکانی چاو: ڤیتامین E بە تەنها بەس نییە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و بەشەکانی دیکەی چاو وەکوو کۆڕنیە و ڕەنگینە، لە هەندێک کاتدا دەبێت ڤیتامین E بەشێوەی دەرمان بەکاربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی چاو بەتایبەت بۆ منداڵانی تازە لەدایک بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین E لە جەستەدا زۆر زیاد بێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.
  4. تەندروستی جگەر: ڤیتامین E بەسوودە بۆ جگەر، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگەگرتن لە توشبوونی جگەر بە نەخۆشی درێژخایەن، پێشنیاری خواردنی ئەو خواردنانە دەکرێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E بۆ نمونە ئەڤۆکادۆ بۆئەوەی کاربکات لە دژی دروست بوونی چەوری جگەر و هێشتنەوەی جگەر بە تەندروستی.
  5. تەندروستی دڵ: وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامین E لە ژەمە خواردنە تەندروستەکانەوە پارێزگاری دەکات لە گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ، ڤیتامین E بڕی ئەو ئۆکسجینەی ماسولکە خانەکان پێویستیانە کەم دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دڵ کەمتر لەژێر فشاردا بێت.
  6. تێکچوونەکانی پێست: یەکێک لە تێکچوونە باوەکانی پێست دروست بوونی پەڵەی ڕەشە، کە ڤیتامین E پێکهاتەیەکە زۆربەی کۆمپانیاکانی بواری جوانکاری لە بەرهەمەکانیاندا بەکاریدەهێنن، لەبەرئەوەی یارمەتی بە شێداری هێشتنەوەی پێست دەدات وە یارمەتی بە‌هێزکردنی پێست دەدات، ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش لە کاڵ کردنەوەی پەڵە ڕەشەکانی پێست.
  7. مەیینی خوێن: ڤیتامین E یارمەتی پاراستنی چینە چەورییەکانی خوێنبەرەکان دەدات دژ بە مەیینی خوێن تیایاندا یاخود گیرانیان.
  8. گەشەی قژ: لەبەر ئەوەی ڤیتامین E دژە ئۆکسانێکی سروشتییە یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ دەدات، لە توانایدا هەیە مەترسییەکانی لاوازبوونی قژ کەمبکاتەوە، خەڵک ڤیتامین E لە شامپۆکانیاندا بەکاردەهێنن بۆ پارێزگاری لە تەندروستی پێستی سەریان.
  9. شوێن برین: ئەگەر هەر شوێن برینێک لە جەستەتدا هەیە دەتوانیت باشترین زەیتی ڤیتامین E بەکاربهێنیت بۆ چاککردنەوەیان بە بەکارهێنانی ڕۆژانە تەنها یەک جار.
  10. گەشەی برژانگ: شارەزایانی بواری جوانکاری زەیتی ڤیتامین E و زەیتی گوێزهند بەکاردەهێنن بۆ برژانگ کە یارمەتی بەهێز بوون و پڕبوون و ئەستوور بوون و درێژبوونی تاڵەکانی برژانگ دەدات.
  11. گەشەی ڕیش: زۆربەی بەرهەمەکانی تایبەت بە ڕیش زەیتی ڤیتامین E تێدایە، چونکە یارمەتی گەشەی ڕیش دەدات لە بنی مووەکەوە، هەروەها پێست دەپارێزێت لە خوران و برینی گوێزان.
  12. ژەهراوی بوون: ڤیتامین E یارمەتی لەش دەدات کە لە دژی ژەهراوی بوون و هۆکارەکانی نەخۆشی بوەستێتەوە بە زیادکردنی بەرگری جەستە.
  13. تەندوستی نینۆک: ئەگەر دەتەوێت پەرە بە تەندروستی نینۆکەکانی بدەیت، دەتوانیت کەپسولی ڤیتامین E بەکاربهێنیت بۆ نینۆکەکانت کە دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێستی دەوروبەری نینۆک و ڕێگری دەکات لە توێخ هەڵدان و شکان و زەردبوونی نینۆکەکان.


سەرچاوەکان



1650 بینین