زانیاری لەسەر ڤیتامین K

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-17-13:49:00 - کۆدی بابەت: 14659
زانیاری لەسەر ڤیتامین K

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤیتامین K (بە ئینگلیزی: Vitamin K) ناسراوە بە ڤیتامینی لە چەوریدا تواوە، واتە لە توانایدا هەیە لە چەوریدا بتوێتەوە. لەشی مرۆڤ ئەم ڤیتامینە لە چەورییە خانەکان و جگەردا کۆدەکاتەوە. جیاواز لە ڤیتامینەکانی تر، لەش پێویستی بە بڕێکی کەم لەم ڤیتامینە هەیە بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە. ڤیتامین K زۆر بەخێرایی لە لەشدا تێک دەشکێنرێت و لەڕێگەی میز و پیساییەوە دەکرێتە دەرەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە ئەگەری ژەهراوی بوون بە ئەم ڤیتامینە دەگمەنە. Vitamin K یەکێکە لەو ڤیتامینانە کە لە چەوریدا دەتوێتەوە، پێویستە دوای ژەمێکی قورس بیخۆیت. Vit K وەک دژەژەهر بەکاردێت بۆ هەندێک چارەسەر کە دەبنە هۆی خوێنبەربوون لێرەدا ڕۆڵێکی زۆر باشی هەیە لە خوێن مەیین لە حاڵەتەکانی خوێنبەربووندا، بۆیە دەبینیت وەک تەواوکەرێک دێت.

شێوە و جۆرەکانی

شێوەی جیاوازی K1 و K2 هەیە،

Vit K1 (phyoquinone)
لەگەڵ سەوزەی گەڵادار دەخورێت بەتایبەت ئەوانەی کلۆرۆفیلیان زۆرە.

Vit K2  (menaquinone)
ئەمەش ئەوەیە کە لەگەڵ گۆشت و پەنیر و هێلکەدا دەخورێت.

کەمی ڕێژەکەی

هەرکەسێک ڕێژەی Vit K لە لەشیدا کەم بێت ئامادە دەبێت بۆ خوێنبەربوون،  هەندێک جار کۆنتڕۆڵی خوێنبەربوون ناکرێت، زۆربەی ئەم حاڵەتە لە گەورەکاندایە، هەندێک جار لە منداڵدا، دەرزی ڤیتامین کەیان پێدەدرێت.

هۆکاری کەمبوونەوەی لەچەن حاڵەتێکدا لەجەستەدا چییە؟

  • بەهۆی نەخۆشییەکەوە کە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە، وەک نەخۆشی سیلیاکی.
  • ئەو دەرمانانەی کە دەیخوات و کاریگەری لەسەر مژینی Vit K هەیە.
  • هەندێکیان بەدخۆراکی توندیان هەیە
  • ئەوانەی خواردنەوە کحولیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر دەخۆنەوە.


سەرچاوەکان



31 بینین