گوڵەبەڕۆژە

له‌لایه‌ن: - شانیا محەمەد - به‌روار: 2021-10-25-02:54:00 - کۆدی بابەت: 5210
گوڵەبەڕۆژە

ناوه‌ڕۆك

گوڵەبەڕۆژە چییە؟

گوڵەبەڕۆژە (بە ئینگلیزی: sunflower) یەكێكە لە گووڵە بەناوبانگەكانی جیهان بە ڕەنگە زەردە گەشاوەكەی و تۆوەكەی ناسراوە، گووڵەبەڕۆژە ڕەگ و قەد و لاسكی هەیە و گەڵای پانی پێوەیە، ڕواندنی گووڵەبەڕۆژە لە سەرەتای ساڵی حەفتاكان لە یەمەنەوە دەستیپێكرد دوای ئەوەی تاقیكرایەوە و لە زۆربەی ناوچە و پارێزگاكان سەركەوتوو بوو، بوو بە داهاتێكی باشی دارایی بۆ دانیشتوانەكەی، ئەم گوڵە هیندییە سوورەكان ڕۆنەكەیان وەك ئارد بۆ نان بەكارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی ڕۆنەكەی كە لە چەوری سەرەكی پێكهاتووە و زۆربەی چەورییەكەی بریتییە لە جۆری چەوری ناتێر، هەر بۆیە یارمەتیدەرە لە دابەزینی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا هەروەها ڤیتامین E و مەگنیسیۆم و زینك و ئاسن و فۆسفۆر و مس و سیلینیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە، ڕۆنەكەی ئۆمێگای شەشی تێدایە كە پێویستە بۆ گەشەكردنی جەستە و زیندەچالاكییەكانی، جەستە خۆی توانای بەرهەمهێنانی ئەم ڕۆنی ئۆمێگا شەشەی نییە كە ڕێگرە لە نەخۆشی و كەمبوونی لە خواردندا دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە و هەوكردنی جومگە و شێرپەنجە و هەڵوەرینی قژ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی ئەگزیمای پێست، هەروەها سوودی هەیە بۆ خانمان لە سوڕی مانگانەدا چوونكە لەو ماوەیەدا هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە و ئەمیش یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگبوونی هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن، ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە ڤیتامین (A,D,E) لە پێكهاتەیدا هەیە و بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری، ڤیتامین A سوودی بۆ پێست و گەشەكردن و دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە و ڕێگرە لەناوچوونی خانەكانی لەش و دەركەوتنی پیری، ڤیتامین D پێویستە بۆ گەشەكردنی ئێسك و ددانەكان، ڤیتامین E پێویستە بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن و پارێزگاریكردن لە پێست و توانای پیتاندن و خێراكردنی كرداری میزكردن، ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە بە سێ لە گرنگترین ڕۆنەكان لە جیهاندا دادەنرێت، یەكێكە لەڕووەكە بژاركراوەكان، تایبەتمەندی گوڵەبەڕژە ئەوەیە خۆر ڕووی لە كوێ بێت ڕوودەكاتە ئەوێ هەر بۆیە ناوی گوڵەبەڕۆژەی لێنراوە، لە كۆندا پزیشكەكان تۆوی گوڵەبەڕۆژەیان بەكارهێناوە وەك چارەسەرێك بۆ نەخۆشی مەلاریا، بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی خوێن، و ڕێگری لە ڕەقبوونی دەمارەكان دەكات، تۆوی گووڵەبەڕۆژە ماددەی فلۆرینی تێدایە كە ڕێگرە لە سڕبوونی ددانەكان و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان كەم دەكاتەوە و سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی جگەرەكێشن.

ئەو بەها خۆراكیانەی لە تۆوی گووڵەبەڕۆژەدا هەیە ئەمانەن:

- ڤیتامینەكان وەك ڤیتامین E و ڤیتامین B6 

- ماددە ڕیشاڵییەكان

- ترشی فۆلیك ئەسید

•ماددە كانزاییەكان وەك: (مەگنیسیۆم ، مس ، زینك ، ئاسن ، سیلینیۆم)

سوودەكانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە

- پاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان: تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە بڕێكی زۆر لە ڤیتامین E و بە یەكێك لە دژە ئۆكسیدە گرنگەكان دادەنرێت كە یامەتیدەرە لە پاراستنی ئەندامی دڵ و خوێنبەر و دەمارەكان لە چەندین نەخۆشی دیكە كە یارمەتیدەرە لە كەمبوونەوەی هەوكردنی كۆئەندامی سوڕان كە هەوكردنی ئەم كۆئەندامە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

هاوسەنگی هۆرمۆنەكانی لەش دەپارێزێت: تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەوە ناسراوە دەوڵەمەندە بە ئەنزیمەكان كە یارمەتیدەرە لە ڕێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش، ئەمەش سوودی بۆ ئەو خانمانە دەبێت كە دەناڵێنن بەهۆی كێشەی ناڕێكی هۆرمۆنەكان بە تایبەت هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن.

- دژی نەخۆشییە شێرپەنجییەكانە: یەكێك لە گرنگترین سوودەكانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە ئەوەیە دژی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكانە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بڕێكی بەرز لە دژە ئۆكسید، تۆوی گوڵەبەڕۆژە یارمەتیدەرە لە هێواشكردنەوە یان ڕێگرە لە گەشەكردن و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لە جەستەی نەخۆشی شێرپەنجە، ڕزگاركردنی لەش لە ژەهرەكان ئەمەش بەهۆی بوونی كانزای سیلینیۆم لە پێكهاتنیدا. 

- پارێزگاریكردن لە تەندرووستی خانمی دووگیان و كۆرپەلە: تۆوی گوڵەبەڕۆژە بڕێكی زۆرباشی لە ڤیتامین و كانزاكان تێدایە بە تایبەتی ترشی فۆلیك و زینك كە خانمی دووگیان پێویستی پێیەتی لە ماوەی دووگیانیدا و كەمی ئەگەری بوونی كەموكوڕی سروشتی لە كۆرپەلەدا.

- ڕێكخستنی بڕی شەكر لە خوێندا: ڕیشاڵەكان بە یەكێك لە گرنگترین ماددە خۆراكییەكان كە پێویستە بۆ هێشتنەوەی ئاستی شەكر بە هاوسەنگی ڕێگری لە هەر بەرزبوونەوەیەكی لەناكاو دەكات، بە گشتی بەرپرسە لە ڕێكخستنی بڕی شەكر لە خوێندا.

- هێشتنەوەی لیكەڕژێنە دەرەقییەكان بە تەندرووستی: بەپێی ئەوەی كانزای سیلینیۆم لە پێكهاتنیدا هەیە، لیكەڕژێنە دەرەقییەكان بڕێكی زۆر لەم كانزایە لە پێكهاتنیدا هەیە كە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان بە سروشتی و هاوسەنگی.

- باشتركردنی توانای بینین.

- دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش.

- بەهێزكردنی ئێسك.

- ڕێگرە لە كەشەنگبوونی ماسولكەكان.

- بەرزكردنەوەی ئاستەكانی وزە.

- چارەسەری قەبزی و ڕەوانی.

سوودەكانی ڕۆنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە

سوودەكانی تەنها لە تۆوەكەیدا نییە بەڵكو ئەو ڕۆنەی لە تۆوی گوڵەبەڕۆژە دەردەهێنرێت چەندین سوودی دیكەی هەیە گرنگترینیان ئەمانەن: 

- كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش.

- نەرمكردنەوەی پێست و ڕێگرە لە وشكبوونەوەی.

- چارەسەری زیپكەی هەرزەكاری و نەهێشتنی نیشانەكانی پیربوون.

زیانەكانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە

بۆ ئەوەی تۆوی گوڵەبەڕۆژە سوودی هەبێت بۆ جەستەمان دەبێت بە بڕێكی مامناوەند بخورێت ئەگەر زیادەرەوی لە خواردنیدا كرا ئەوا ئەم زیانانەی دەبێت:

- ئەو كەسانەی هەستیارن بە خواردن دەبێت زۆر ئاگادار بن لە خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە چونكە دەكرێت تووشی هەستیاری ببنەوە.

- ئەگەری زۆری هەیە لەلای هەندێك ببێتە هۆی قەبزی یان بە پێچەوانەوە لەلای هەندێكی دیكە دەبێتە هۆی ڕەوانی.

- زیادبوونی زیپكەی هەرزەكاری و كێشەكانی پێست.

- هەروەها دەبێت ئاگاداری تۆوی گووڵەبەڕۆژە بیت كە بەشێوەیەكی هەڵە دەبرژێندرێت، بەمەش بڕێكی زۆر لە كانزای سۆدیۆمی تێدا دەبێت كە زیانبەخشە بۆ نەخۆشی گورچیلە.


سەرچاوەکان



3774 بینین