چۆن ماسکی قژ بەکاربهێنم؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-24-23:26:00 - کۆدی بابەت: 13321
چۆن ماسکی قژ بەکاربهێنم؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن ماسکی قژ بەکاربهێنم؟ (بە عەرەبی: كيف أستخدم ماسك الشعر، بە ئینگلیزی: How do I use a hair mask) گرنگە شێوازی بەکارهێنانی ماسکی قژ وەک خۆی جێبەجێبکرێت و گرنگییەکی باش بە زانینی بدرێت. نەک تەنها بە سادەیی و بێ هیچ زانیارییەکی تایبەت لەسەر جۆری ماسکەکە هەڵبسیت بە بەکارهێنانی. بێگومان لەگەڵ زانیاری تایبەت بۆ هەر جۆرە ماسکێکی قژ کۆمەڵێک زانیاری هاوشێوەش هەیە کە لە کاتی بەکارهێنانی ماسکی قژ پێویستە ڕەچاویان بکەیت.

پاراستنی قژ

ئەگەر قژت وشک بوو یان تێکچووبوو، گرنگە بەرهەمی گونجاو بەکاربهێنیت بۆ چاککردنەوە و خۆراکدانی قژت لە ڕەگەوە تا کۆتاییەکانی. هۆکاری وشکبوونەوەی قژ و تێکچوون لەوانەیە بەهۆی ڕەنگکردنی قژەوە بێت بە بۆیاخە جیاوازەکان، یان بەرکەوتنی گەرمییەکی زۆر لەڕێی ووشککەرەوەی قژەوە، یان پشتگوێخستنی و گرنگی نەدان پێی، ئەمەش توندی زیانەکانی زیاد دەکات. بەم جۆرە ئەم هۆکارانە دەبنە کێشەکە و باشترین چارەسەر بەکارهێنانی ماسکی گونجاوە بۆ قژ.

کەی ماسکی قژ بەکاربهێنرێت؟

هەفتەی جارێک ماسکی قژ بەکاربهێنە، تەنانەت ئەگەر پێت وایە قژت تەندروستە و زیانی پێنەگەیشتووە. بەڵام لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکانی ساڵدا سروشتی قژت دەگۆڕێت بای زستانە و خۆری هاوین لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی قژ بۆیە تۆ پێویستە هەفتانە ماسکی قژ بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە شێداری قژت دەهێڵیتەوە وەک ئەوەی کە پێویستی پێیەتی.

ئامۆژگاری بۆ بەکارهێنانی ماسکی قژ

ماسکی قژ دەتوانرێت بە چەند شێوازێکی جیاواز بەکاربهێنرێت لێرەدا ئەو ئامۆژگارییانە دەخەینەڕوو کە دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی ئەم ماسکانەدا پەیڕەو بکرێن:

هەموو ماسکەکان بە یەک شێوە بەکارناهێنرێن: زۆرێک لە ماسکەکان لە بازاڕەکاندا هەن، بەڵام دەبێت ئاگاداری ڕێنماییەکان بیت پێش بەکارهێنانیان. هەندێک ماسک پێویستی بە بەکارهێنانی ڕۆژانە هەیە، لە کاتێکدا هەندێکی تر قورسترن، هەر بۆیە پێویستە تەنها یەکجار بەکاریان بهێنیت یان هەفتەی دووجار، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ جۆری قژت و بڕی زیانەکانی.

دەتوانیت پێش دوشکردن ماسکی قژ بەکاربهێنیت: واتا دەتوانیت ماسکی قژ لەسەر قژە وشکەکەت بەکاربهێنیت، مەرج نییە تەڕ بێت. تەنها بیست خولەک بەجێی بهێڵە، دواتر وەکو جاران بیشۆ.

دەتوانیت بە ماسکی قژەوە بخەویت: ئەگەر قژت زۆر وشک بوو، هیچ زیانێکی نییە بە ماسکی قژەوە. بە سادەیی بیخە سەر قژی وشک نەک تەڕ. دواتر بە پارچەیەکی دوش یان پارچە پەڕۆیەکی نەرم دایبپۆشە و بەیانیان بیشۆ بەم شێوەیە قژت نەرم و ئاوریشمی دەبێت.

دانانی ماسکی قژ پێویستی بە ڕۆژێکی تەواو نییە: زۆر کەس پێیان وایە کە بەکارهێنانی ماسکی قژ ڕەنگە ڕۆژێکی تەواو بخایەنێت، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانیت بە پێی ئەو ماوەیەی کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت. دەتوانیت بۆ ماوەی دوو خولەک بیدەیت، یان تەنانەت هەنێکیان بۆ ماوەی دە کاتژمێریش دەتوانرێت دابنرێت.

نابێت قژت چەور بێت دوای دانانی ماسکی قژ: ئەگەر بۆت دەرکەوت کە قژت چەورە دوای دانانی ماسکی قژ، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەبەرئەوەی جۆرێکی زۆر قورس بەکاردەهێنیت ئەوا پێویستە بە جۆرێکی تر بیگۆڕیت کە زیاتر گونجاوە بۆ جۆری قژت. واتا ئەمجۆرە گونجاو نییە و پێویستە دووربکەویتەوە لە بەکارهێنانی.

پێویستە شامپۆ بەکاربهێنیت دوای بەکارهێنانی ماسکی قژ: هەمیشە پێویستت بە شامپۆ دەبێت دوای بەکارهێنانی ماسکی قژ بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی هیچ کۆبوونەوەیەک لە پاشماوەی ماسکی بەکارهێنراو دروست نەبووە.

هەندێک ماسک هەن کە پێویستیان بە شوێنی تایبەت هەیە بۆ هەڵگرتن: لە کاتی کڕینی ماسکی قژدا دەبێت پەیڕەوی لە شێوازی هەڵگرتنیان بکەیت. هەندێکیان بۆ هەڵگرتنیان پێویستیان بە ساردکەرەوە هەیە، چونکە هەندێک پێکهاتەیان تێدایە وەک هەنگوین و شیر و زەیتی زەیتون.

پێویستە لە کاتی دانانی ماسکی قژدا قژت شانە بکەیت: وەک بیرخستنەوەیەک، پێویستە هەمیشە شانەیەکی ددان فراوان بەکاربهێنیت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ قژی تەڕدا، پێویستە قژت تا کۆتاییەکانی شانە بکەیت و بیدەیت لە هەموو بەشەکانی قژت.

هەمیشە هەوڵبدە سەرنجت لەسەر کۆتاییەکانی قژ بێت: بەو پێیەی ئەم بەشەی قژ ناسکترینە، بۆیە هەمیشە سەرنجت لەسەری بێت.


سەرچاوەکان



306 بینین