ناوهڕۆك
ناساندن
عەباس جەلیلیان ناسراو بە ئاکۆ (بە فارسی: عباس جلیلیان)، نووسەر، فەرهەنگنووس و لێکۆڵەری کوردە، بەهۆی نووسینی فەرهەنگی کوردی-کوردی-فارسی باشوور ناسراو و بەناوبانگ بووە، جەلیلیان یەکەمین ڕۆمانی بە شێوەزاری کوردی باشووریی لەژێر ناوی ئاگرمەلووچ نووسیوە، هەروەها نووسەری زانستنامەی کوردی کوردیکایە.
بەرهەمەکانی
- تاریکخانە، ناسنامەیێکی نوێ بۆ میژوویەکی کۆن.
- ڕەنگامە (چیروک).
- زەڕینە و سیمینە.
- فرەنگ باشور (کوردی - کوردی - فارسی).
- ئاگر مەلوچ.
- گەنجینەی شێوەزارەکانی پارێزگای کرماشان.
- کوردیکا، بەرگی یەکەم و دووەم.
دەستگیرکردن
جەلیلیان لە ناوچەی ئارووناوا دەستگیرکراوە و دوای دوو مانگ ئازادکراوە، ماوەیەکی تر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ بێگانە بە ١٥ مانگ سزادراوە.
سەرچاوەکان
657 بینین