ترسناک ترین باڵندە لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-21:16:00 - کۆدی بابەت: 2738
ترسناک ترین باڵندە لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

ترسناک ترین باڵندە لە جیهاندا

(شەبنم) باڵندەیەکە لە شێوەی وشتر مرخ بەڵام نەختێک بچووکترە. ترسناکترین باڵندەشە لە جیهاندا. سەری تا قاچەکانی چڕنووکێکی خەنجەر ئاسای پێوەیە، وەکو چەکێک بەکاری دێنێت و دەتوانێت سکی مرۆڤی پێ بدڕێت. بۆیە زۆر بە ئاسانی مرۆڤ و گیانلەبەر دەکوژێت.
شەبنم لە غینیای تازە و باکوری ئوستورالیادا هەیە، بە دەگمەن بەرچاوی مرۆڤ دەکەوێت، ئەم باڵندەیە ناتوانێت بفڕێت، بەڵام ڕاکردنی زۆر خێرایە، بەهۆی هەردوو قاچە بەهێزەکەیەوە. کە دەتوانێت لە ناو جەنگەڵە چڕەکاندا لە کاتژمێرێکدا نزیکەی ٤٠ میل ببڕێت. بەرزییەکەی دەگاتە شەش پێ و کێشیشی ٩٠ کیلۆیە. کاتێک تەنگاو بکرێت لە هەوادا باز دەدات و جووتەیەکی ترسناک دەوەشێنێت.
سەری ئێسقانی پێوەیە و كڵاوێکی گەورە بە سەرە شینە بێ توکەکەوەیەتی بۆ ئەوەی بیپارێزێت. لاشەی بە پەڕێکی زبر داپۆشراوە.
بە پێچەوانەی باڵندەکانی ترەوە نێرەکەی هێلکە دەخاتە ژێر خۆی و، مێینەکەش لە سێ تا شەش هێلکە دەکات. ڕەنگی هێلکەکانیشی سەوزە و درێژییەکەشی ١٣ سانتیمەترە.
بە پەنجا ڕۆژ هێلکەکانی هەڵ دەهێنێت، لە لانەیەکدا کە بە گەڵای دار لەسەر زەوی دروستی دەکات.


سەرچاوەکان



926 بینین