کێ یەکەم ئینسایکلۆپیدیای دانا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-01:18:00 - کۆدی بابەت: 2752
کێ یەکەم ئینسایکلۆپیدیای دانا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ یەکەم ئینسکلۆپیدیای دانا؟

ئێمە بۆ دەست خستنی هەر زانیارییەک دەگەڕێینەوە بۆ فەرهەنگ و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت چاوەڕوانی ئەوە دەکەین لەو فەرهەنگەدا هەموو جۆرە زانیارییەک دەست بکەوێت.
وشەی دائیرەتولمەعاریفی وشەیەکی یۆنانی کۆنە بە واتای ''دائیرەتول مەعاریفی تەواو'' دێت.
بۆ یەکەمجار تۆماس ئیلیۆت لە ساڵی ١٥٣٨ یەکەمین دائیرەتولمەعاریفی نووسی و بەوە پێناسەی کرد کە ''کتێبێکە هەموو زانست و لێکۆڵینەوەیەکی لیبراڵی لە خۆ دەگرێت''. ئەمڕۆ دائیرەتولمەعاریفی بە پێی پیتی ئەبجەدی ڕێک دەخرێت، بۆ ئەوەی گەڕان بە دوای بابەتەکاندا ئاسان بێت.
بەڵام لە سەرەتادا دانەر ئارەزووی لێبوایە وای دادەنا، دائیرەتولمەعاریفێک کە زۆرترین بابەتی لە خۆ گرتبێت، ئەو ئینسکلۆپیدیایە بوو کە پلینی ڕۆمانی لە سەدەی یەکەمی زایینی داینا و بریتی بوو لە ٣٧ بەرگ و ٢٠ هەزار ماددەی لە خۆ دەگرت، کە لە ٤٥٠ سەرچاوەوە وەری گرتبوو. ئەم کتێبەش شتێکی دانسقە بوو تا ساڵی ١٥٣٦ تەنیا ٤٣ دانەی لێ چاپ کرا.
بەڵام گەورەترین ئینسکلۆپیدیا ئینسکلۆپیدیای سێیەمی چینییە، کە ئیمپراتۆری چین لە ساڵی ١٧٢١دا فەرمانی دا کۆبکرێتەوە و بنووسرێتەوە، کە بریتییە لە ''٥٠٢٠'' بەرگ.
کەشیشێکی مەسیحی بەریتانی بە ناوی ''جۆهۆن هاریس'' بۆ یەکەمین جار ئینسکلۆپیدیای بە گوێرەی پیتە ئەبجەدییەکان دانا و لە ساڵی ١٧٠٤ دا بڵاوی کردەوە و ناوی لێنا ''فەرهەنگی جیهانی بۆ هونەر و زانستەکان''.


سەرچاوەکان



921 بینین