چۆن لاشەمان بە گەرمی دەمێنێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-04:11:00 - کۆدی بابەت: 2877
چۆن لاشەمان بە گەرمی دەمێنێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن لاشەمان بە گەرمی دەمێنێتەوە؟

مرۆڤ لە گیانلەبەرە خوێن گەرمەکانە. لە گشت وەرزەکانی ساڵدا گەرمای لاشەی بە جێگیری دەمێنێتەوە. لەبەر ئەوەش ژینگەی دەوروبەر کار لە لاشەی ناکات. پلەی گەرمای مرۆڤێکی لەش ساغ ٣٧ پلەی سەدی یان ٩٨،٦ پلەی فەهرنایتە.
ئایا دەزانیت ئەو وزە گەرمییە لە کوێوە دێت بۆ هێشتنەوەی لاشەمان بە گەرمی. لاشە، وزەی گەرمی لەو خواردنانە وەردەگرێت کە بە کاری دەبات، خۆراک گەرمایەک بەرهەم دەهێنێت بەهۆی کردارێکەوە کە پێی دەوترێت ئۆکساندن. 
ئۆکساندنیش جۆرێکە لە سوتان، ئێمە دەزانین کاتێک سوتەمەنی دەسوتێت گەرما دەردەدات، سوتانی خۆراکیش بە هەمان شێوە جۆرێک لە گەرما دەردەدات. تەنها جیاوازی نێوانیان ئەوەیە کە سوتانی سوتەمەنی گەرما و تیشک دەردەدات، بەڵام سوتانی خۆراک تەنیا گەرمی دەردەدات.
ئەو گەرمایەی لە سووتانی خۆراکەوە دروست دەبێت. لەش بەکاری دەهێنێت بۆ هەستان بە جۆرەها ئیشی ڕۆژانە، ٢٥٠٠ گەرمۆکە (سعرە) لە وزەی گەرمای بەرهەم دەهێنێت. ئەو وزەیەش وا دەکات لەش بە گەرمی بمێنێتەوە و ئەندامەکانی لەشیش فرمانەکانی خۆیان بەجێ بێنن.

بەشەكانی چەقی گەرمی

چەقی گەرمی لە مێشکدا پلەی گەرمای لەش دەپارێزێت. کە لە سێ بەش پێک هاتووە:

  • چەقی تەحەکوم، کە پلەی گەرمای خوێن ڕێک دەخات.
  • چەقی گەرم کردن، پلەی گەرمای خوێن بەرز دەکاتەوە کاتێک دادەبەزێت.
  • چەقی سارد کردنەوە، لاشە سارد دەکاتەوە، کاتێک پلەی گەرمای بەرز دەبێتەوە.

کاتێک تێکچوون لە چەقی گەرمای مێشکدا دروست دەبێت، لاشە دەست بە موچڕکە دەکات. کە دەبێتە هۆی تا لێهاتن. بەڵام کاتێک تێکچوون لە چەقی گەرم کردندا دروست دەبێت تەنها دەبێتە هۆی مچوڕکە. بەڵام تێچوون لە چەقی سارد کردنەوەدا، دەبێتە هۆی تا لێهاتن.
بەردەوام لاشە گەرما بۆ دەرەوەی خۆی دەنێرێت، بۆیە کاتێک دەنوین یان لەسەر شتێک دادەنیشین دەبینین دوای ئەوە گەرم بووە.


سەرچاوەکان



649 بینین