ئیرهاب لە دەروونی مرۆڤدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-20:23:00 - کۆدی بابەت: 1646
ئیرهاب لە دەروونی مرۆڤدا

ناوه‌ڕۆك

ئیرهاب لە دەروونی مرۆڤدا

  لایەنی شەڕی مرۆڤ بە هەردوو شێوەی کپ کراوی و مەیلی پەلاماریەکەی بەشێکە لە سروشتی ئەو مرۆڤە، کە لە ناخی مرۆڤ شین بووە لەگەڵ خێر وەک ''جووتە'' (القاعدة الزوجیة- دیاد)ی بوونەوەر، (بۆ زیاتر سەرنج بدە ناخی مرۆڤ لەو فەرهەنگە).
  بۆیە مرۆڤی شەڕانی هەم ئیرهابییە هەم ئیرهابیش بۆی دەرمانە، هەروەک ئەو ڕێسایە لە ساڵی ١٨٦٨ وە لە لایەن سیرنۆ سیکۆفیج سەلماندوویە (هێز تەنها بە هێز دەوەستێنرێ)، ئینجا دیگۆلیش جاڕی دا کە دەرگای ئاشی بە کلیلی هێز دەکرێتەوە ..، هەموو مرۆڤێک بە ڕێژەی جیاجیا لە ناخیدا (ئیرهابی) هەڵگرتووە، (فألهمها فجورها و تقواها)، بۆیە تەمەنی بریتییە لە گۆڕانە هێمنەکانی جەستەیی و عەقڵی و کۆمەڵایەتی و هەم گۆڕانە توندوتیژی و ئیرهابیەکان بەپێی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و باری ئەو کەسەش لە هاوکێشەی نێوان عەقڵ و نەفسدا.
  بەو شێوەیە لە هەرسێ تەوەری سروشتی -کۆمەڵایەتی- مرۆڤایەتی گۆڕانی توند و ئیرهاب یاسایەکی زیندەکیە شان بە شانی گۆڕانە هێواشەکان.


سەرچاوەکان



1921 بینین