فریاکەوتنی سەرەتایی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-01:53:00 - کۆدی بابەت: 3171
فریاکەوتنی سەرەتایی

ناوه‌ڕۆك

فریاکەوتنی سەرەتایی

ڕووداوەکان بەشێکن لە ژیانی مرۆڤ، هەندێک لەو ڕووداوانەش دەشێت هێندە مەترسیدار بێت پێویستی بە چارەسەر بکات لای پزیشکی پسپۆر و هەندێکی تری مەترسیدار نەبێت لە برینداریەکان لاوەکی بن وەکو ڕووکان و سجح ئەژنۆکان لە ئەنجامی کەوتنی مرۆڤ لە کاتی یاری کردندا یان بریندار بوون لە ئەنجامی شوشەیەکی شکاودا یان سووتانێکی بچوک لە ئەنجامی گرتنی تەنێکی گەرم و هتد، ئەم جۆرە برینانە لە ماڵدا چارەسەر بکرێت. وە چارەسەر کردنی ئەم برینە سوکانە لە ماڵدا پێی دەوترێت (فریاکەوتنی سەرەتایی).
لاشەمان توانایەی زۆر بەهێزی هەیە لە چاککردنەوەی ئەو برینە سوکانە بە جۆرێک کە پێویستی بە چارەسەرێکی پسپۆڕی نییە، ئەوەی کە زۆر پیویستە بیکەین پاک ڕاگرتنی برینەکە و پاراستنیەتی لە ماوەی قۆناغەکانی چاکبوونەوەدا، وە لە ئەمڕۆدا (چمادات)ی لاسق پلاستەر و چماداتی دژەگەنین و تخجح هەیە کە دەتوانین لە هەر شوێنێکی لاشەدا بەکاری بێنین. ئەمەش چەند ڕێگەچارەیەکی سەرەتایی کە دەتوانرێت لە کاتی ڕوودانی برین و سحجات و شکان و سووتاندا پەنای بۆ ببرێت.
-بەین: چەقۆ و شوشەی شکاو و شفرەی سەر تاشین هەندێک جار دەبنە هۆی بریندار کردنی مرۆڤ لە برینە سوکەکاندا دەمارەکانی ژێر پێست دەبڕێن و دەبێتە هۆی خوێن بەربوون، بەڵام مایەی دڵ گرانی نییە، ئەم برینە سوکانە بە شاش دەپێچرێن و برین پێچ دەکرێن بۆ ئەوەی دەم بنێتە یەک و دوای یەک ڕۆژ دەشێت بە شانشێکی پاک بگۆڕدرێت.
-ڕووەکان: کەوتنە سەر هەر دوو ئەژنۆ و هەردوو دەست بە سەر بانێکی زبردا دەبێتە هۆی ڕووشانی ڕووەکانی چینی سەرەوەی پێست لەم دۆخەدا برینەکە بە سەروی ئۆکسیدی هایدرۆجین پاک دەکرێتەوە. پارچەیەک لۆکە یان بە دیتۆڵ، دوای پاک کردنەوەی ڕوشانەکەدا نابەسترێت ئەگەر خوێنی لێ نەدەچوو، بەڵام ئەگەر برینەکەی زۆر بوو ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دەپێچرێت.
-کوتران (رچوچ): بریتیە لە برینێک کە ڕیشڵەکان خراپ دەکات بەڵام پێست هیچی لێ نایەت بۆیە پێویستی بە هیچ چارەسەرێک نیە.
-سوتان: سوتانی سوک تەنها سووری لە پێست دروست دەکات، بەڵام سوتانی زیاتر برین دروست دەکات، وە سوتانە زۆر قوڵەکانیش بە تەواوی ڕیشاڵەکان لەناودەبات ئەگەر تەنها سوتان تەنها پێستەکە سوربکاتەوە پێویستی بە چارەسەر ناکات. بەڵام لە کاتی سووتاندا دەبێت دەرمان بەکاربهێنرێت بپێچرێت و دوای حەفتەیەک لە ژێرەوە پێستێکی تازە دەهێنێتەوە.
-دەست ترەکین: هەندێک جار کەش و هەوای سارد و وشک دەبێتە هۆی ئەوەی پێستی دەستمان بترەکێت. دەشێت چارەسەری ئەمە بە ئاسانی بکرێت، بە چەور کردنی بە تۆزێک زنک و هەتوانی گەرچەک هەموو شەوێک پێش خەوتن. ئەگەر گەیشتە زامبوون ئاوا دەبێت توشبوو دەرزی دژی تیتانوس (کزاز) بەکاربهێنرێت لەبەر ئەوەی بەکتریای ئەم نەخۆشیە دەلکێتە مەوادە وشکەکانە لە شوێنی کەوتنە و دەبێتە هۆی مەترسی.


سەرچاوەکان



3127 بینین