خۆپاراستن لە ڕووداوە سروشتیەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-18:18:00 - کۆدی بابەت: 4267
خۆپاراستن لە ڕووداوە سروشتیەکان

ناوه‌ڕۆك

خۆپارێزی لە کاتی کەشی گەردەلوولیدا

کەشی گەردەلوولی لەوانیە ئیجگار زیانبەش بێت، بۆیە زۆر پێویستە ئاگات لە خۆت بێت و ڕێنماییەکان و ئامۆژگارییەکانی پەیوەست بە خۆپارێزیت لەیاد نەچێت، بەتایبەت گۆی گرتن لە ڕادیۆی خۆجێی و سەیرکردنی تەلەفیزۆنەکان لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکاندا چونکە ئەو ئێزگە بیستراو و بینراوانە بەردەوام هەواڵەکانی پەیوەست بە کەش و چۆنێتی خۆپارێزیت بۆ ڕوون دەکەنەوە.

خۆپارێزیت لە کاتی ڕوودانی گەردەلوولی هەورە گرماویدا

بروسکە یەکێکە لە ترسناکترین بەشەکانی گەردەلوولی هەورەگرماوی، بروسکەش بە زۆری بەر تەنە بەرزەکان دەکەوێ، ئەگەر لە دەشت و دەرەوەی شار بوویت ئەوا خۆت لە دارودرەخت بەدوور بگرە چونکە لەوانەیە بەسەرتدا بکەوێ، ئەگەر لە شوێنێکی بەیار و چۆڵەوانیدا بیت یەکسەر لەسەر زەویکە ڕابکشێ، ئەگەر نا دەبیتە درێژترین تەنی ناوچەکە و بروسکە لێت دەدات، هەروەها لە پانتاییە ئاویەکانیش دوور بکەوە، چونکە ئەگەر بروسکە لە ئاو بدات و تۆش لە ناویدا بیت لەوانەیە کۆتایی بە ژیانت بهێنێت.

خۆپارێزی لە کاتی گەردەلوولی خولگەیی یان گێژەلووکە

پێشبینیکەرانی بارودۆخی کەش پشت بە دوو رێگە دەبەنستن بۆ هەواڵ پێدانی خەڵک دەربارەی گەردەلوولی خولگەیی یان گێژەلووکە، یەکەمیان هۆشداری و دووەمیان حاگادارکردنەوەیە، ئاگادارکردنەوە بریتییە لە ئاگادارینامەیەک کە لە فەرمانگە و ڕوانگە و دەزگاکانی پێشبینی کردنی کەش دەردەچێت بۆ ئەوەی خەڵک ئاگایان لە خۆیان بێت لە ئەگەری سەرهەڵدانی گەردەلوولی گێژەلووکەکە، بەڵام هۆشداری بریتییە لە ئامادەباشی خەڵک و پێزانینیان بە هەڵکردن و دەستپێکردنی گەردەلوولی گێژەلووکە. ئەگەر هەست بە هۆشداری و ئەگەر پێشبینی کردنی گەردەلوولی گێژەلووکە کرد لە ناوچەکەدا ئەوا یەکسەر ڕووبکە پەناگەیەک یان چاڵێک یان نهۆمێکی خوارەوەی ماڵەکەش یان ژوورێکی بێ پەنجەرە وەک گەرماوەیاک و ڕێڕەوەکان و ژێر قادرمەکان. بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی ماڵەکەت بووی ئەوا لەسەر سک پاڵ کەوە لە شوێنێکی چۆڵ و هۆش یان خۆت بگەیەنە چاڵێکی قووڵ.

خۆپارێزی لە لافاو تۆفان

ئەو ناوچانەی بارانی زۆر و بەلێزمەی لێ ببارێ ئەوا تۆفان و لافاو دایان دەپۆشێت و بەناوچەی کارەسات وەسف دەکرێن. بۆیە چەندین ئاگاداری و هۆشیاری و ڕێنمایی دەدرێتە هاوڵاتیە تووشبوووەکان بەڵام بەداخەوە زۆری ئەو ئاگاداری و هۆشیارییانە سودێکی ئەوتۆیان نابێت چونکە زۆربەی تۆفانەکان لەناکاو و خێران واتە لە ناکاو ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە و لەناکاویش دادەبەزێ، باشترین ڕێگەی خۆپارێزی لە تۆفان دوورکەوتنەوەیە لە لێوارەکانی زێ و ڕووبارەکان و پەنابردنەبەر لووتکە بەرزەکان لەسەر مرۆڤ پێویستە لە ئاوی تۆفان و ئاوی مەنگ و تەنانەت تەنکاوەکانیش دوور بکەوێتەوە ئەگەر ئاوەکە بە خێرایی بڕوات.

خۆپارێزی لە کاتی گەردەلوولی خولگەییدا

ئەگەر گەردەلوولێکی خولگەیی لە ناوچەکەتدا هەڵیکرد ئەوا ئاژانسەکانی بینراو و بیستراوی خۆجێی هەموو زانیارییەکی تازەت پێ دەبەخشن و لەوانەیە داوا لە دانیشتوانی کەنارە ئاوییەکان بکرێ ناوچەکانیان چۆڵ بکەن لەو دۆجە ناهەموارەدا پێویستە هەر خێزانێک سەندوقێکی پڕ لە ئاوی پاک و خۆراکی سووکی هەبێت، بۆ کاتی تەنگانە و بەشی چەند ژەمێکی ڕۆژانە بکات، بۆ پاراستنی جامی پەنجەرەکانی ماڵەوەش پێویستە بە تەختەدار داپۆشرێن و هەتا بکرێ لە ماڵ نەچنە دەرەوە.


سەرچاوەکان



916 بینین