زیانەکانی ئایپاد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-03:15:00 - کۆدی بابەت: 3332
زیانەکانی ئایپاد

ناوه‌ڕۆك

كاریگەری ئایپاد لەسەر منداڵ

ئایپاد و ئامێرە ئەلیكترۆنییە نوێیەكان كاریگەری نەرێنییان لەسەر منداڵەكان هەیە، بەپێی وتارێك كە لە گۆڤاری پزیشكی منداڵان (journal pediatrics) بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات كە ئەو منداڵانەی كە ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بە بەردەوامی بەكاردەهێنن، كێشەی گەشەكردنیان بۆ دروست دەبێت و بە زەحمەت توانای فێربوونی وانە بیركاری و زانستییەكانیان هەیە، بۆیە پێویستە كات بۆ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ منداڵەكانمان دابنێین، هەروەها جێنی ڕادسكای (jenny radesky) كە ڕاهێنەری پزیشكی ڕەفتار و گەشەكردنی منداڵانە لە كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی بۆستن (Boston University School of Medicine) لە وتارێكیدا دەڵێت: "سەیركردنی تەلەفیزیۆن لەلایەن منداڵانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گەشەی منداڵ بە شێوەیەكی سروشتی و كاریگەری لەسەر ڕەفتار و قسەكردنی دەبێت، بۆیە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەهەمانشێوە كاریگەریان لەسەر منداڵەكانمان دەبێت".

سەرقاڵكردنی منداڵەكان لەكاتی پشووی هاوینە

یەكێك لە زیانەكانی ئایپاد سەرقاڵكردنی منداڵەكانە لەكاتی پشووی هاوینە، ئەمش زیاتر زیان بەو منداڵانە دەگەیەنێت كە دایك و باوكیان لە هاویندا دەینێرنە خولە فێركارییەكان بەمەبەستی فێربوونی زیاتر، بەڵام ئایپاد دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی منداڵەكە لە خوێندن، هەروەها ئایپاد ڕێخۆشكەرە بۆ گەیشتنی منداڵەكە بە ئینتەرنێت كە بەمشێوەیە ئەگەری هەیە بە سایتە نەشیاوەكان بگات و زیانی پێبگەیەنێت.

زیانی ماددی

كۆمپانیا ئەپڵ (Apple) بەوە ناسراوە كە نرخی ئامێرەكانیان لەچاو ئامێرەكانی كۆمپانیاكانی تردا زۆر زیاترە و كڕینی ئامێرێكی نوێی ئایپاد پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆرە، هەروەها منداڵان زۆرجار بە ئاسانی ئەم ئامێرانە دەشكێنن و چاككردنەوەیان تێچووی زۆرە.


سەرچاوەکان



954 بینین