بۆچی قاوەکان یەک تامییان نییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-18-15:23:00 - کۆدی بابەت: 3416
بۆچی قاوەکان یەک تامییان نییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی قاوەکان یەک تامییان نییە؟

پێش هەزاران ساڵە قاوە خواردنێکی پەسەند بووە لای مرۆڤدا. بۆ یەکەم جار لە نیوە دوورگەی عەرەبیدا دۆزرایەوە و لە سەدەی شازدەهەمدا برایە ئەوروپا. چوونە ناوەوەی قاوە بۆ ئەوروپا هۆیەک بوو بۆ ڕوودانی ئاژاوەی کۆمەڵایەتی. کە بووە هۆی قەدەغەکرنی جارێک و بەکار‌هێنانی جارێکی تر وەکو دەرمان!
بەڵام لە کۆتاییدا وەکو خواردنەوەیەکی میللی لە قاوەخانەکانی بەریتانیادا بڵاوەی کرد. قاوە جۆری زۆرە و هەر جۆرێکیش تامی خۆی هەیە. هۆکار لە جیاوازی تام و جۆرەکانیدا لە شێوازی ئامادەکردنەکەیدا بێت یان لە شێوازی سورەوە کردنەکەیدا بێت، بەڵام گرنگترین هۆ لە جیاوازی تامی قاوەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ جۆری دانەکانی. قاوەی هەر وڵاتێک بە گوێرەی جۆر و چاکی بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت. قاوە لە بەرزی ٤٥٠ مەتر بۆ ١٨٠٠ مەترەوە کشت دەکرێت. باشترین قاوە ئەو قاوەیەیە کە لە بەرزی زیاتر لە ٩٠٠مەترەوە کشت دەکرێت، بەڵام ئەمە تاکە هۆکار نییە. لە بازرگانی قاوەدا جۆرەکانی دەکرێت بە دوو گرووپەوە: قاوەی بەڕازیلی و قاوەی نا بەڕازیلی. بەگشتی ئەو قاوانەی لە وڵاتانی تردا جگە بەڕازیل کشت دەکرێن باشترن، بەڵام چەند جۆرێکی قاوەی بەرازیلی باشترن لە جۆرەکانی تری نا بەڕازیلی. جۆرەکانی قاوەی بۆن پێکهاتەکەی تایبەتە. تامدان بە قاوە و پۆلێن کردنی پێویستی بە کارامەیی زۆر بەرز هەیە. لێهاتووی لە برژاندنی قاوە و شێوازی هاڕین لە هۆکارە گرنگەکانی تری جیاوازی تامەکەیەتی. قاوە کچی سروشتە، بەڵام مرۆڤ تام و بۆنی دیاری دەکات.


سەرچاوەکان



640 بینین