پیشەی کانزاکاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-00:14:00 - کۆدی بابەت: 3430
پیشەی کانزاکاری

ناوه‌ڕۆك

کانزاکاری چۆن دەكرێ؟

کانزاکاری پیشەیەکی کۆنە، لە پێشدا لە چوارچێوەیەکی تەسکدا بوو، بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی شۆڕشی پیشەسازیدا بڵاوبووەوە. مەبەستیش لەو پیشەیە ئەو چالاکییانەیە کە پەیوەندیان هەیە بە کانزا دەرهێنان و شتی تر لە ناخی زەوییەوە، ئینجا ئەمە بە شێوەی رەقی بێت یان شلی بە چاوپۆشی لە شێوەی کانزاکارییەکە وەک چاڵ هەڵکەندن یان تونێل دروست کردن یان دەرکێشان.

هیچ پەیوەندییەکی ئاشکراش لە نێوان کانزاکاری و زۆربەی دیاردەکانی تردا نییە و لەوانەیە وەک لە بازنەی پۆلەکاندا هەیە لە ناوچە خولگەییەکانیشدا هەبێت، یان لە ناوچە جەنجاڵەکانیشدا هەروەک ناوچە کەم دانیشتووەکان هەبێت. دەتوانین بڵێین کە کانزاکاری لە هەموو کیشوەرەکاندا هەیە، بەڵام ڕووبەرەکانی بە زۆری کەمن بە ڕاددەیەک ناتوانرێت بە شێوەی خاڵ نەبێت لەسەر نەخشەدا دیاری بکرێت. جا لەبەر ئەوەی کە یەدەگی کانزا لە ناوچەیەکی تەسکدایە، بۆیە بەپێی ئەمە بەرهەمهێنانیشی لە ناوچەیەکی دیاریکراودا دەبێت وەک لە دەرهێنانی زێڕ (وەتەرساند) لە باشووری ئەفریقا کە ڕێژەیەکی زۆری زێڕی جیهانی بەرهەمدێنێ. ژمارەی کارگەرانی ئەم پیشەیە ئەگەر لەگەڵ پیشەکانی تردا بەراورد بکرێت و بە گشتی لە ١٠٪ـی سەرجەمی کارگەرانی پیشەکانی تری وڵاتان کەمترە جگە لە زمبابۆی و یەکێتی باشووری ئەفریقا ئەم پیشەیەش لە دەوڵەتێکەوە تا دەوڵەتێکی تر جیاوازە. بۆ نموونە لە ٢٠٪ و لە ٤٠٪ـی هەر یەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا یەک لە دوای یەک تێناپەڕێت، بەڵام بەشداریکردنی لە ئابووری نەتەوایەتیدا لەگەڵ ژمارەی کارگەرانیدا ناگونجێ. هەندێک جار نزیکەی سەرجەمی هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە دەوڵەتەکە دەینێرێتە دەرەوە وەک نەوت لە وڵاتی لیبیادا، لە کاتێکدا کارگەرەکانی ڕێژەیەکی کەم پێک دێنن. کانزاکاری بە چالاکییەکی ئابووریی هاندەر دادەنرێت بۆ پێشکەوتنی خێرای کەرتی ئابووری دووەم (پیشەسازی) یان سێیەم (کارگوزاری).
  لەبەر کەمی کارگەران لە کانزاکاریدا و لەبەر ئەوەی ئەو پیشەیە بە زۆری دەکەوێتە شوێنی دوور و شاراوەوە، بۆیە وا پێویست دەکات بۆ چارەسەرکردنی پشوو کە نیشتگەی بچووکی وەک گوندی ڕاوکەران پەیدا ببێت تاکو کارگەرەکانی تێدا نیشتەجێ بێت کە بە ڕۆژ جێی دەهێڵن و بە شەویش دوای تەواوبوونی کاری ڕۆژانەیان دەگەڕێنەوە ناوی.


سەرچاوەکان



1318 بینین