کشتوکاڵی دانەوێڵە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-22:07:00 - کۆدی بابەت: 3462
کشتوکاڵی دانەوێڵە

ناوه‌ڕۆك

کشتوکاڵی دانەوێڵە بە مەبەستی بازرگانی

ئەم شێوەی کشتوکاڵە لە بازنەکانی پانی ناوەڕآستەوە درێژ دەبێتەوە لە نێوان بازنەی پانی (٣٠-٥٥)ـی باکوور و باشووری گۆی زەوی کە ماوەی گەشەسەندن لە نەوەد ڕۆژ زیاترە و لە زۆربەی کشیوەرەکانیشدا بەم شێوەیەیە، فراوانترین ڕوووبەر لە ئۆراسیادا لە باشووری ئۆکرانیاوە درێژ دەبێتەوە بەرەو خۆرهەڵات بە درێژایی سێ هەزار کیلۆمەتر، و لە ئەمەریکای باکووردا لە شێوەی پشتێنەیەکی سەرەکیدا درێژ دەبێتەوە هەر لە باشووری خۆرئاوای کەنەداوە تا باشووری خۆرهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم شێوەیەش لە ئەمەریکای باشووردا لە شێوەی مانگدا درێژ دەبێتەوە تا خۆرئاوای ئاوەڕێژگەی ڕووباری لاپلاتا لە ئەرجەنتین، و لە کیشوەری ئوستورالیادا لە دوو شوێندا دەردەکەوێت، یەکەمیان لە باشووری خۆرهەڵاتی و ئەوی تریان لە باشووری خۆرئاوای، لە فراوانیشدا لە یەکەمیان کەمترە، کیشوەری ئەفەریقاش لە کیشوەرەکانی تر جیاوازە لە بارەی تەسکی و ئەو ڕووبەرەی ئەم شێوە کشتوکاڵەی لەسەر درێژ بۆتەوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە پشتێنیەکەی بچووک لە کۆتایی باشوووری کیشوەرەکەدا کۆبۆتەوە.

 گرنگترین خاسییەتەکانی ئەم شێوازە کشتوکاڵییە

  1. وەربەرهێنانی زەوی تەنها بەروبوومی دانەوێڵە دەگرێتەوە.
  2. بە زۆری کشتوکاڵ یەک بابەتە، بە شێوەیەکی سەرەکی کشتوکاڵی گەنم دەگریتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم جۆرە کشتوکاڵە کەموکورتی لە ناوەڕۆکیدا هەیە، وەک مەتری پشت بەستن بە باران لەم چەشنە شێوازە. هەندێک ساڵ کە باران کەم دەبێت کار دەکاتە سەر کەمی بەرهەمهێنان، بێجگە لە مەترسی بازاڕ وەک هاتنە خوارەوەی نرخ بەهۆی ڕکابەری.
  3. کشتوکال پشت بە ئامێر دەبەستێت لە کردارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بۆ پڕکرندەوەی ئەم کەموکورتییەی لە هێزی کارگەدا هەیە، لەو ناوچانەدا کە ئەم شێوازی کشتوکاڵەی لێ دەکرێت بە ئاشکرا دیارە کە چڕی دانیشتوان کەمە. چەند هۆیەکی سروشتی و مرۆیی هەن یارمەتی بەکارهێنانی ئامێر دەدەن، ئەمەش بەوەدا دەردەکەوێت کە زەوی تەختە و یارمەتی جموجۆڵی ئامێر دەدات و یارمەتی ئەوەش دەدات کە کێڵگەی فراوان دابمەزرێت و ئەو ئامێرانە بە شێوەیەکی ئابووری تێیاندا بەکار بهێنرێت، کڕینی ئەو ئامێرانەش پێویستی بە بوونی سەرمایە هەیە.
  4. ئاژەڵداری ئەو بایەخە گرنگەی لە شێوازی کشتوکالی فراواندا نییە، لەمانە کەمێک بەخێو دەکرێن و ئەویش لەبەر پێویستی بژێوی کەشتیارەکە وەک بەخێوکردنی ڕەشەوڵاخ و بەراز.
  5. ئەم شێوازی کشتوکاڵە بەشداری دەکات لە بەشێکی گەورەی ئەو بڕە دانەوێڵەیەدا کە دەچێت بۆ بازرگانی دەوڵەتان بەتایبەتی گەنمەکەی.

چەمکی ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو دەوڵەتانەی ئەم شێوازی کشتوکاڵە ڕوووبەرێکی فراوانی لە زەوییەکەی داگیر کردووە لە دەوڵەتەکانی تر زیاتر بەشداری دەکات. ئەرجەنتین و ئوستورالیا و کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە گەورەترین کۆمەڵ بەشداری دەکات لە بازرگانی گەنمی دەوڵەتاندا.


سەرچاوەکان



1088 بینین