پیشەی ئاژەڵ لەوەڕاندن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-22:18:00 - کۆدی بابەت: 3463
پیشەی ئاژەڵ لەوەڕاندن

ناوه‌ڕۆك

ئاژەڵ لەوەڕاندن بە مەبەستی بازرگانی

ئەم شێوازی کشتوکاڵییە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە دەرکەوت لە کاتێکدا گۆشت و خوری و پێستە داواکارییان لەسەر زۆر بوو. بڵاوبوونەوەی ئەم شێوازە ڕووبەرێکی فراوانی جیهانی نوێی گرتەوە لەبەر ئەوە فراوانترین ڕووبەر کە داگیری کردبێت لە هەردوو ئەمەریکا و ئوستورالیا و نیوزلەندەیە، بەڵام لە جیهانی کۆندا لە کیشوەری ئەفەریقا و لە خوار ناوەڕآستی ئەنگۆلا و زیمبابۆی هەیە. بێجگە لە ناوچەیەکی بچووک لەسەرووی دەریای قەزوین لە کیشوەری ئاسیادا. فراوانترین ڕوووبەر کە ئەم شێوازی کشتوکاڵە داگیری کردبێت کەوتووەتە نێو بازنە پانەکانی ناوەڕاست کە پێ دەشت و گیای ئیستێپسی لێیە و بۆ لەوەڕاندن دەشێت، بەڵام لە بازنە پانەکانی خواروو گیای ساڤانا بۆ ئالیکی ئاژەڵ زۆر  باش نییە و لە سنوورێکی کەم تیپەڕ ناکات.
بەرزی پلەی گەرما و شێی زۆر لەم بازنە پانانەدا یارمەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و مێروو دەدات، خوری و گۆشتەکەشی زۆر باش نابێت، لەبەر ئەو ڕووبەرەی ئەم شێوازەی تێدا باوە لە ناوچەی بازنەکانی ناوەڕآستدا ئەو بارانەی لێی دەبارێت لە پێویستی بەروبووم کەمترە. نیوزلەندا و هەندێک بەشی ئەمەریکای باشوور نەبێت کە لەوە جیاوازن، باری سروشت لەم ناوچانەدا وەک ئەو بارە سروشتییە وایە کە لەوەڕاندنی سەرەتایی تێدایە، بەڵام پەیوەندی لە بارەی ڕواڵەتی مرۆڤەوە تەواو جیاوازە. بە زۆری ناوچەی ئەم شێوازە لە بازاڕەکەیەوە دوورە، بە شێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە خۆرهەڵاتی کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و خۆررئاوای ئەوروپا. ئەوەی یارمەتی ئەوەش دەدات ئەوەیە هاتوچۆ هەرزانە کە بریتییە لە هاتوچۆ بەناو زەریاکان بۆ ئوستوراڵیا و ئەمەریکای باشوور و باشووری ئەفەریقا و هێڵی ئاسن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

گرنگترین خاسییەتەکانی ئەم چەشنە کشتوکاڵە

  1. سیستمی سەرەکی وەبەرهێنانی زەوی ئاژەڵ لەوەڕاندنە، ئەمەشی مەڕ و بزن و مانگا دەگرێتەوە، بەڵام ئەو ناوچانەی ئەم ئاژەڵانەی تێدا دەڵەوەڕێت جیاوازن لە بارەی بڕی ئالیک و ئاوەوە.
  2. لە چوارچێوەی ئەم شێوازەدا بەرهەمهێنان بە مەبەستی بازرگانییە، ئەمەیش گۆشت و خوری و پێستە دەگریتەوە بێجگە لە ئاژەڵی زیندوو.
  3. جێبەجێ کردنی ڕێبازی زانستی لە بەخێوکردنی ئاژەڵدا.
  4. خاوەن لەوەڕگاکان چەند کەسێکن کە شوانن یان دامەزراوی میری یان کۆمپانیان. وە ئەم لەوەڕگایانە تەلبەندیش دەکرێن. خاوەندارێتی لەوەڕگا فراوانترە لە خاوەندارێتی کشتوکاڵ ئەگەر بێت و بەراورد بکرێن وەک ئەوەی لە شێوازەکانی تری کشتوکاڵدا هەیە، فراوانیشی لە هەشت هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە زیاترە وە لە ئوستورالیا هەیە.
  5. ئاژەڵ لەوەڕاندن کارگەری زۆری پێویست نییە، لەبەر ئەوە ئەم شێوازە لەو ناوچانەدا باوە کە چڕی دانیشتوان تێێدا کەمە، لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە نزیکەی تاقە کەسێک لە کیلۆمەترێکی چوارگۆشەدا.


سەرچاوەکان



1126 بینین