ناوهڕۆك
گیانداری دەریایی و قسەکردن
دۆلفین گیاندارێکی دەریاییە و لە زۆر ڕووەوە لاسایی مرۆڤ دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەی لە دیمەندا لە ماسی دەچێت، بەڵام گیاندارێکی مەمکدارە و بەچکەی دەبێت و شیری دەداتێ. هەر یەك لە نەهەنگ و دۆلفین و بەرازی دەریایی لە گیاندارە مەمکدارەکانن. دۆلفین سیفەتێکی تری هەیە، ئەوەیە کە، لوتی نییە هەناسەی پێ بدات، بەڵکو لە ڕێگەی سییەکانیەوە هەناسە دەدات، چوون لە سەریدا کونێک هەیە پێی دەوترێت لوت. سەری لە ئاو دەردەهێنێت و لە ڕێگای ئەو کونەوە هەناسە دەدات. کلکی دۆلفین بە شێوەی ئاسۆییە، لە کاتێکدا کلکی ماسی لەگەڵ لاشەیدا بە شێوەی ستوونی وەستاوە. درێژییەکەی دەگاتە ١،٧٥مەتر و لە دەمیدا ٨٠ بۆ ١٠٠ ددان هەیە. ڕەنگی ڕەش یان قاوەییە و لە هەردوو زەریایی ئەتڵەسی و باسیڤیکی دا هەیە. دۆلفین یەکێکە لە گیاندارە هەرە زیرەکەکان و پسپۆڕە لە لاسایی کردنەوەی مرۆڤدا، بە جۆرێک دەتوانێت لاسایی دەنگی مرۆڤیش بکاتەوە. لە پێشەنگای دەریایی فلۆریدادا، دۆلفین هەیە بە دەنگی مرۆڤ قسە دەکات، ڕۆژێک ئافرەتێک لە نزیکەوە دەستی کرد بە پێکەنین، دۆلفینەکەش ڕاستەوخۆ لاسایی کردوە. ئەو بەشانەی قورگی دۆلفین کە دەنگ دەردەکەن ئەتوانن دەنگی مرۆڤیش دەربکەن. هەروەها لەسەر قسەکردنیش ڕادەهێنرێن. لە سەر و کەلاوەکانی دۆلفیندا جۆرە زەیتێک دەردەهێنرێت، کە بۆ چەورکردنی بەشەکانی کاتژمێر و ئامێرە گران بەهاکانی تر بەکاردەهێنرێت. زانایان بەردەوام تاقیکردنەوە لەسەر زیرەکی دۆلفین دەکەن.