ناوهڕۆك
پەیوەندکردنی داران
زۆرێک لە داران دەتوانن بە ڕێگەی پەیوەندکردن چەندین جۆری تر میوە بەرهەم بهێنن، ئەم کردارە پشت بە پەیوەستکردنی بەشێک لە چڵێک لە دارێک بە چڵێک لە دارێکی تر دەبەستێت، بۆ نموونە ئەگەر لقۆکەیەک لە داری هەڵۆ جۆشدرا بە قەدی دارێکی بەیەوە ئەوە لقی دارە بەهێکە سەوزدەبێت و بەوجۆرە دوو جۆر بەر دەدات. بەهەمان شێوە دەتوانرێت وابکرێت دار بادەمێک، قۆخ و چەقالە و بادەم بەرهەمبێنێت. بۆ بەرهەمهێنانی باشترین جۆری میوە زۆر شێواز هەیە لە پەیوەندکردنی داراندا، بەڵام دەبێت لە هەموویاندا ڕەچاوی ئەم دوو یاسایە بکرێت.
ڕێسای یەکەم: دەبێت پەیوەندکردن لەنێوان ئەو دارانەدا بکرێت کە لەیەکەوە نزیکن، واتە سەر بە خێزانێکن ئەمەش مانای وایە دەتوانرێت دارسێوێک لەگەڵ دارقۆخ و هەرمێدا پەیوەندبکرێت، هەروەها دەتوانرێت دارقۆخ لەگەڵ دارقەیسی و بادەمدا پەیوەندبکرێت، بەڵام ناتوانرێت دارسێوێک لەگەڵ دارقۆخێک یان چەقالەیەکدا پەیوەندبکرێت.
ڕێسای دووەم: ئەوەیە کە چینی ناو کرۆکی دارەکە لەگەڵ ئاوگی دارەکە (ئاوێکە لە دار دێتە دەرەوە لەکاتی بڕیندا) بدرێت لە ئاوگی کرۆکەکەی تر. شایانی باسە ئەم ڕێگەی پەیوەندکردنە لە ئاژەڵانیشدا دەکرێت بە وەرگرتنی ئێسکێک لە پەراسوی ئاژەڵێک، پەیوەستکردنی لەگەڵ ئێسقانی لوتی ئاژەڵێکی تردا بۆ دروستکردنی لوتێکی تازە. هەندێک تاقیکردنەوەش کراوە بە دانانی پێستی ساغی مرۆڤێک لەسەر پێستی سووتاوی کەسێکی تر.