ناوهڕۆك
ڕۆژنامەگەری كوردی لە شاری ھەولێر و ڕواندز
لە ساڵی (١٩٢٥ تا ١٩٣٢)ز لە شاری ڕواندزی مەڵبەندی پاشای گەورە و میرنشینی (سۆران)، نەمر (حوسێن حوزنی موكریانی) گۆڤاری (زاری كرمانجی) دەكرد، كە پڕە لە چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی و بابەتی مێژوویی دەگمەن و بەپێز، پاش ئەمەش لە ساڵی (١٩٣٥) لە شارە دێرینەكانی كوردستان (ھەولێر) گۆڤاری ھەفتانەی (ڕوناكی) دەركرد كە تا ساڵی (١٩٣٦)ز یازدە ژمارەی لێدەرچوو، ئەم گۆڤارەش ڕۆڵێكی بەرچاوی ھەبوو، لە پێشخستنی ئەدەبییاتی كوردی و پەخشانی كوردی لە شاری ھەولێری ئەوكاتەدا.
سەرچاوەکان
1317 بینین