وس، کچان هاوار ناکەن - هیس، دخترا فریاد نمی‌زنند(٢٠١٣) 

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-04:19:00 - کۆدی بابەت: 3502
وس، کچان هاوار ناکەن - هیس، دخترا فریاد نمی‌زنند(٢٠١٣) 

ناوه‌ڕۆك

زانیاری

فیلمێکی نووسەر و دەرهێنەر وبەرهەمهێن ( پوران درخشندە ) ـیە لە ساڵی ٢٠١٣ بەرهەمهێنرا، و لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بۆ یەکەمین جار پەخشکرا.
کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن دەرهێنەر خۆی و کۆمپانیای بونیادی سینەمایی فاڕابی ـەوە ئەنجامدرا.
ئەم فیلمە باسی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و ترس و تۆقینی دوای ئەو کارە مەترسیدار و قێزەونە دەکات.
ماوەی فیلمەکە ١٠٦ خولەکە و هەریەک لە (طناز طباطبایی) و ( شهاب حسینی) و (مریلا زارعی) و (امیر اقایی) و (بابک حمیدیان) و (جمشید هاشم‌پور) ئەکتەرانی سەرەکی فیلمەکەن.

دەرهێنەر سەبارەت بە بیرۆکەی ئەم فیلمە دەڵێت کە جارێک دەفتەرێکم لە شاری بۆکانەوە پێگەشت کە ئێستاش لامە، تێیدا کوڕێک باسی ئەوەی کردبوو کە چۆن تووشی ئازار بۆتەوە، ئەمەش لە مێشکمدا بۆ ماوەیەکی زۆر مایەوە تا ئەوەی کەسێکی ئاشنای خۆم باسی بابەتێکی هاوشێوەی بۆ کردم و ئەمەش وایکرد کە دەست بەم کارە بکەم.

فیلمەکە خاوەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ ڕۆڵی پاڵپشتـە بۆ ( بابک حمیدیان ) و باشترین سیناریۆ و باشترین ئەکترێس بۆ ( طناز طباطبایی ) لە سانفرانسیسکۆ و باشترین فیلمی چیرۆکی بەهێز و باشترین ئەکتەری پیاو لە چەند فیستیڤاڵێکی ئەمریکا.


سەرچاوەکان



960 بینین