خاسییەتی ڕێکخستن و هونەرکاری کشتوکاڵ
مەبەست لەو چۆنیەتییەیە کە بەرهەم هێنان تێیدا دێتە کایەوە، هەروەها بەو هۆ و ڕێبازانەی بەکار دەهێنرێن و پەیڕەو دەکرێن بۆ بەجێهێنانی.
ئەم خاسییەتانە توانای مرۆڤ دەردەخەن، و بەهۆی ئەو شارەزاییەی کە هەیانە دەتوانن کۆسپەکانی ژینگەی سروشتی ببڕن کە لە ڕێی بەرهەمهێناندا دەوەستن. ئا لێرەدا ڕوون دەبێتەوە کە ئەم خاسییەتانە لایەنێکی تر لە لایەنەکانی چالاکی کشتوکاڵ پێک دەهێنن، دەشوانین کە ئەم خاسییەتانە بناسین لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە هەریەک لەو هێزانەی بەکار دەهێنرێن لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ و سیستەمەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ. جۆری ئەو هێزانەی لە کاروباری کشتوکاڵیدا بەکاردەهێنرێن ئەوە دەردەخەن کە بەرەوپێشچوونی کشتوکاڵ گەیشتۆتە چ قۆناغێک لە ناوچەکەدا، ئەم هێزانەش هێزی ئامێر و مرۆیی و کارگەر و ئاژەڵ دەگرێتەوە، کشتوکاڵی پێشکەوتوو بە ئەنجانی هێزی ئامێر دادەنرێت و سیستەمەکانی کشتوکاڵیش سیفەتی ڕێکخستنی کاری کشتوکاڵمان بۆ دەردەخەن. ئەم سیستەمانە بەگوێرەی جیاوازی باری سروشت و ئادەمی دەگۆڕێن کە کار دەکەنە سەر چالاکی کشتوکاڵ لە ناوچە جیاوازەکاندا، ئەم سیستەمانەش (خولی زەویی کشتوکاڵ) یان سیستەمەکانی کشتوکاڵییان پێ دەوترێت. مەبەستیش لەوە دوا بەدوا بەیەکا هاتنی وەبەرهێنانی زەوییە بە بەروبوومێکی تایبەتی لە ماوەیەکی دیاریکراودا، و دووپاتبوونەوەی ئەو شێوەی وەبەرهێنانەیە بە تەواوبوونی ماوەی ناوبراو، ئەوەیش شتێکی ئاساییە لە ناوچە جیاوازیەکانی جیهاندا بە تایبەتی لە پێشکەوتووەکاندا کە یەک بەدوای یەکدا بەروبوومی تایبەتی دەچێنن و لە ساڵێک یان زیاتر دەخایەنێت، بایەخیش دەدرێتە پارێزگاری کردنی زەوی و پیتەکەی و بەرزکردنەوەی بەرهەمیاری زەوییەکەیش. لە سیستەمەکانی تری کشتوکاڵ، سیستەمی وەبەرهێنانی کشتوکاڵ هەیە. مەبەست لە وەبەرهێنانی کشتوکاڵ ئەو بوارەیە کە مرۆڤ ڕەنجی خۆی تێدا تەرخان دەکات بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ یان بەخێو کردنی ئاژەڵ.
وەبەرهێنانی کشتوکاڵ بەوە دەپێورێت کە ڕێژەی ئەو ڕووبەرانە دیاری بکرێت کە تەخانکراون بۆ هەر بەروبوومێکی کشتوکاڵی لە سەرجەمی ئەو ڕووبەرانەی بە کشتوکاڵ گیراون. ئەم سیستەمانەش بە سیستەمی وەبەرهێنانی زەوی کشتوکاڵ جیا دەکرێتەوە، چونکە بەخێوکردنی ئاژەڵ ڕوویەکی تری چالاکی کشتوکاڵە کە شان بە شانی کشتوکاڵ دەڕوان و ڕۆڵی هەریەکە لە ئاژەڵ نیشان دەدات لە چالاکی کشتوکاڵ و توانای زەوی بۆ ئاژەڵداری.