دابەشبوونی جوگرافیی سامانی گامێش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-14:13:00 - کۆدی بابەت: 3508
دابەشبوونی جوگرافیی سامانی گامێش

ناوه‌ڕۆك

سامانی گامێش

گامێش لەو ئاژەڵانەیە کە بە ژمارە و دابەشکردنە جوگرافیاییەکەی جیا دەکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ناتوانرێت ژمارەی لەگەڵ ژمارەی ئاژەڵەکانی تردا بەراورد بکرێت چونکە ژمارەی گامێش لە جیهاندا لە (151) ملیۆن سەر پتر نییە و بەخێوکردنی لە هەندێ ناوچەی دیاریکراودایە لە جیهاندا. 
تەنیا کیشوەری ئاسیا نزیکەی 98٪ـی گامێشی جیهانی تێدایە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە گامێش ئاژەڵێکی ئاسیاییە و بە شێوەیەکی تایبەتی بەخێوکردنی دەکەوێتە ئەو ناوچانەی کە شێوەی کشتوکاڵی بژێوی چڕیان تێدایە وەک باشوور و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
لێرەدا وەکو گیانەوەرێکی کارکەر بەکار دەهێنرێت و سوود لە شیرەکەشی وەردەگیرێت وەکو سەرچآوەیەکی دووەم. هیندستان نزیکەی نیوەی ژمارەی گامێشی هەموو جیهانی تێدایە، هەروەها لە چین لە پێنج یەک زۆرترە. بەڵام لە دەرەوەی کیشوەری ئاسیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەکانی کشتوکاڵی بژێوی چڕدا بەخێو دەکریت هەروەک لە میسردا.


سەرچاوەکان



1051 بینین