بەدەستهێنانی کارەبا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-00:40:00 - کۆدی بابەت: 3520
بەدەستهێنانی کارەبا

ناوه‌ڕۆك

کارەبا

هێزی کارەبا دادەنرێت بە یەکێک لە شێوەکانی وزە زیاتر لەوە کە سەرچاوەیەک بێت لە سەرچآوەکانی، ڕآستەوخۆ لە سروشت وەرناگیرێت بە پێچەوانەی سەرچاوەکانی تری سروشتەوە وەک خەڵووز و نەوت و هی تریش، دەتوانرێت دوو ڕێگە کارەبا بەدەست بهێنرێت.

گەرمە کارەبا

کە لە خەڵووز و نەوت و گازی سروشت پەیدا دەبێت وە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوە، بە تایبەتی لەوانەدا کە بێ بەشن لە ئاوی تاڤگە یاخود زێ و ڕووبارەکان، ئەم جۆرە کارەبایە 3/2ـی بەرهەمی کارەبای جیهان پێک دەهێنێت.

کارۆئاوی

پێشی دەورێت وزەی هایدرۆلیکی بۆ پەیدا کردنی ئەم جۆرە کارەبایە تاڤگەی ئاو و ئاوەڕۆ بەکار دەهێنرێت.
مرۆڤ لە سەردەمی کۆنەوە سەرچآوەی ئاوی بەکارهێناوە بۆ هەڵسوڕاندنی ئاش و ئامێر، بەڵام دۆزینەوەی خەڵووزی بەرد و داهێنانی ئامێر کە بەهەڵم ئیش بکات لە بایەخی سەرچاوە ئاوییەکانی کەم کردەوە لەم بوارەدا، بەڵام لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا جارێکی تر ئەم بایەخە سەری هەڵدایەوە کاتێک مرۆڤ دینەمۆی کارەبای دروست کرد، ئەمەش بەرهەمهێنانی کارەبای ئاسان کرد لە هێزی ئاوی تاڤگەکان.

تایبەتمەندییەكانی

هێزی ئاو وەک سەرچآوەیەکی وزە خاسیەتی ئەوەیە کە بەردەاومە و هەمیشەییە، بەردەوامیش وزە دەدات، کە ئەمانەن:

  • بە ئاسانی بەکاردێت و هیچ جۆرە پاشماوەیەکی زیان بەخش لە دوای خۆی بەجێ ناهێڵێت کە ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
  • هێزەکەی بە ئاسانی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
  • ئەو بوارانەی تێیدا بەکاردێت زۆرن، وەک خۆراک ئامادە کردن و گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە و ڕووناکی و هۆی هاتوچۆ، گەلێک بەکارهێنانی تریش.
  • کۆتایی نایەت بە پێچەوانەی خەڵوز و نەوت و گازی سروشتییەوە.
  • لە ماوەیەکی دووردا بەرهەمهێنانی پارەیەکی کەمی تێدەچێت کە ئەویش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نرخی تێچوونی ئەو پیشەسازیانەی تێێدا بەکاردێت.
  • گواستنەوەی بەهۆی تەلەوە لە ناوچەی بەرهەمهێنانییەوە بۆ ناوچەی بەکاربردنی.

بۆچی كەمتر بەكاردێن؟

لەگەڵ ئەو خاسییەتە زۆرانەدا کە هێزی کارەبا هەیەتی بەڵام تا ئێستا لە سنوورێکی کەمدا بەکاردێت لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:

  • بەرهەم ناهێنرێت تەنیا لەو ناوچانەدا نەبێت کە تاڤگەی هەمیشەیی تێدایە.
  • گواستنەوەی بۆ ناوچە دوورەکان زۆری تێدەچێت سەرەڕای کەمبوونەوەی بڕێکی زۆر لە کارەباکە لە کاتی گواستنەوەدا.
  • ناتوانرێت عەمبار بکرێت وەک نەوت و خەڵووز، بەڵکو بەرهەمهێنانی بەستراوە بە بەکاربردنییەوە.
  • پێویستی بە سەرمایەی زۆر هەیە بۆ دانانی دینەمۆ و دامەزراندنی بەست و دەریاچەی دەستکرد، لەبەر ئەوە تەنها لە چەند دەوڵەتێکدا بەکار دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



1928 بینین