تایبەتمەندی و کێشەکانی شیڤرۆلێت کەمارۆ (chevrolet camaro)

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-20:19:00 - کۆدی بابەت: 3545
تایبەتمەندی و کێشەکانی شیڤرۆلێت کەمارۆ (chevrolet camaro)

ناوه‌ڕۆك

شیڤرۆلێت كەمارۆ (chevrolet camaro)

ئۆتۆمبێلی كەمارۆ یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای شیڤرۆلێت كە سەر بە كۆمپانیای جێنێڕاڵ مۆتۆرز (general motors)ـە، یەكەم نەوەی ئۆتۆمبێلی كەمارۆ لەساڵی 1968 بەرهەمهێنراوە، ئۆتۆمبێلەكە سەرەتا شێوەیەكی كلاسیكی هەبوو، پاشان ئۆتۆمبێلەكە پەرەی پێدرا و كۆمپانیای شیڤرۆلێت نەوەی دووەمی لەساڵی 1978 بەرهەمهێنا كە هەمانشێوەی نەوەی یەگەمی هەبوو بەڵام سەقفی ئۆتۆمبێلەكە شێوەكەی لە پیتی (T) دەچوو، پاشان شێوازەكەی گۆڕا بۆ دیزاینی ئەمریكی بۆیە نەوەی سێهەمی ئۆتۆمبێلەكە تەواو جیاوازبوو لە نەوەكانی پێش خۆی.

بەروەپێشچوونی ئۆتۆمبێلی كەمارۆ

نەوەی چوارەم لەساڵی 1933 بەرهەمهێنرا، ئەم نەوەیە خاوەنی شێوازێكی سەردەمیانەی هەبوو لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەكی نوێ وەك ئەیرباگ و سیستمی ئەلیكترۆنی، پاشان بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كەمارۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ ڕاگیرا بەڵام لەبەر ئەو كاردانەوەیەی كە لەلایەن كڕیارەكانییەوە دروستبوو دەستكرایەوە بە بەرهەمهێنانی نەوەی پێنجەم وەك ئۆتۆمبێلێكی تاقیكردنەوە وابوو كە توانی لەساڵی 2007 خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی تاقیكاری وەربگرێت، دوای ئەم سەركەوتنە كۆمپانیاكە بڕیاریدا كە دەستبكاتەوە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكە لەساڵی 2010 بە چەندین تایبەتمەندی زیاتر و پێشكەوتووترەوە.

تایبەتمەندییەكانی

  • توانای بزوێنەرەكەی دەگاتە 445 هێزی ئەسپ
  • بەهێزییەكەی دەگاتە 614 نیوتن/مەتر
  • گێڕێكی ئۆتۆماتیكی شەش خێرایی هەیە
  • كۆشنەكانی ئاسوودەبەخشن
  • ڕێژەی سەرفكردنی بەنزین تێیدا دەگاتە 9.5 لیتر بەنزین بۆ 100 كیلۆمەتر
  • سیستەمی پارێزەری پێشكەوتووی تێدایە
  • هەستەوەری تێدایە بۆ یارمەتیدان لەكاتی پارككردنی ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ زەنگی ئاگاداركردنەوە
  • لایتی تایبەتی تێدایە بۆ كەشوهەوای تەماوی
  • بەشی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەكە ئاگاداركەرەوەی تایبەت بە جوڵەی تێدایە
  • ئاوێنەكانی دەرەوە تایبەتمەندی گەرمكردنەوەیان هەیە
  • دەتوانرێت ئاوێنەكانی بەشێوەیەكی كارەبایی بجوڵێنرێت
  • خاوەنی لایتی كوالێتی بەرزە
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەكە دەتوانرێت بكرێتەوە (سەقف سلایدە)
  • فێنككەرەوەی ئۆتۆماتیكی تێدایە
  • تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی ئامێرەكانی تێدایە بەشێوەی وایەرلێس
  • دەتوانیت ئۆتۆمبێلەكە بكەیتەوە بەبێ بەكارھینانی كلیل
  • دەتوانیت ئۆتۆمبێلەكە بە دوگمە دابگیرسێنیت
  • ڕووناككەرەوەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە كوالێتیان بەرزە
  • كوشنەكانی گەرمكەوەوەیان تێدایە
  • كوشنی تایبەت بە شۆفێر بە شێوازی كارەبایی دەجوڵێنرێت بە شەش ئاڕاستەدا
  • كامێرای تایبەت بە سەیركردنی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە
  • ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە ئەلەمنیۆم پێكاهاتووە و قەبارەكەی 20 ئینچە

كێشەكانی

  • ئۆتۆمبێلێكی خۆڕاگر نییە
  • پارچە یەدەگەكانی بە ئاسانی دەست ناكەون
  • بینینی شۆفێرەكە بۆ تەنیشتەكانی باش نییە بەتایبەتی لەكاتی پێچكردنەوەدا، ئەمش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكە و ئاوێنە بچووكەكانی.


سەرچاوەکان

147 بینین