کێ بیتکۆینی دروست کردووە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-31-14:33:00 - کۆدی بابەت: 3982
کێ بیتکۆینی دروست کردووە؟

ناوه‌ڕۆك

چ کـەسێک بیتکـۆینی دروستکـردووە؟

بیتکۆین لە کۆتایی ساڵی 2008 دا لەدایکبوو. کە ڕەنگە زۆرینەتان لەبیرتان بێت کە لەو کاتەدا ئەمریکا ڕووبەڕووی داڕمانێکی ئابووری گەورە ببویەوە، بەهۆی ئەم داڕمانەوە هەزاران بانک و دامەزراوەی دارایی مایەپوچبوون. 

لەم سەروبەندەدا کەسێک یان گروپێکی نەناسراو بە ناوی (ساتوشی ناکامۆتۆ) مەقالەیەکی بۆ ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری کۆد نووسین ناردبوو، کە تیایدا باسی لە دراوێکی ئەلیکترۆنی نوێ کردبوو. ساتوشی ناکامۆتۆ لەم مەقالەیەدا کە وایت پەیپەری (whitepaper) پێدەگوترێ، تیایدا باسی لە چۆنیەتی کارکردنی بیتکۆین کردبوو.
پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک، لە سەرەتای ساڵی 2009 بلۆکچەینی بیتکۆین دەستی بەکار کرد. ساتوشی ناکامۆتۆ لە ساڵانی سەرەتای پڕۆژەکەدا ئامادەیی هەبوو، وە لەگەڵ دیڤەلۆپەرەکانی دیکە کەموکورتی پڕۆژەکەی چارەسەر دەکرد، تا لە کۆتایی ساڵی 2010 دیار نەما.

هێشتاکە پاش تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ لە دروستبونی بیتکۆین، هێشتا ناسنامەی ساتوشی ناکامۆتۆ ئاشکرا نەبووە. ساتوشی ناکامۆتۆ دەکرێت کەسێک بێت یاخود گروپ و کۆمەڵەیەک بێت. 

گریمانەی زۆر سەبارەت بە شوناسی ساتوشی ناکامۆتۆ هەیە، کە لەپاڵ ئەوەشدا چەندین کەس بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە ساتوشی ناکامۆتۆن. بەڵام هیچ کامیان بەلگەی تەواویان بۆ سەلماندنی بانگەشەکەیان نییە.


سەرچاوەکان



974 بینین