جۆرەکانی باڵندە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-04-18:00:00 - کۆدی بابەت: 4147
جۆرەکانی باڵندە

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی باڵندە كامانەن؟

نزیکەی ١٠ هەزار جۆر باڵندە لەسەر زەویدا هەیە، باڵندەکان لە ڕەنگ و شێوە و قەبارەدا جیاوازن، بارستاییەکەیان لە نێوان ١.٩ گرام لە باڵندەی بەزرینگە و  ١٢٥ کیلۆگرام لە وشترمرخی باکوری ئەفریقیا.

كۆمەڵەكان

بە زۆری باڵندەکان پۆڵێن دەکرێن بۆ چوار کۆمەڵە ئەمانەن:

  • باڵندەکان کە نافڕن
  • باڵندە ئاوییەکان
  • باڵندە هەڵنیشتووەکان
  • باڵندە تێکشکێنەرەکان

ئەو باڵندانەی کە نافڕن لەوانەیە بە خێرایی ڕابکەن یان کارامە بن لە مەلەکردندا ووشترمرخ (نەعامە) گەورەترین باڵندەی زیندووە، لەوانەیە خێرایی لە ڕاکردنیدا بگاتە ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. پەنگوین و ووشترمرخ دوو باڵندەن کە نافڕن.

باڵندە ئاوییەکان دەفڕن، بەڵام لەسەر ڕووی ئاوەکە پشوو دەدەن. زۆریان بۆ مەلەکردن پێی پەردەداریان هەیە، مراوی باڵندەیەکە فڕین و مەلەکردن پێکەوە دەزانێت، هەروەها قازەکان و سەقاقوش لە باڵندە ئاوییەکانن.

باڵندە نیشتووەکان کاتێکی درێژ لەسەر لقی دارەکان دەبەنەسەر، پەنجەی پێیەکانیان لقەکان دەگرن تەنانەت لە کاتی خەوتنیشدا دەیانپارێزن لە کەوتن وەک باڵندەی تووتی، تووتیەکان پێی تایبەتیان هەیە بۆ نێشتنەوە و خۆ هەڵواسین تەنانەت تۆوی ڕووەک دەکاتەوە بەریش بە دەنووکە بەهێزەکانی دەشکێنێت.

باڵندە تێکشکێنەرەکان بڕبڕەداری دیکە ڕاودەنێن و دەیانخۆن، باڵندە تێکشکێنەرەکان پەنجەی پێیەکانیان بە چڕنوکی تیژ کۆتاییان دێت وە دەنووکیان چەماوەی تیژە. باڵندەی شاباز (ئۆسپریس) لەسەر ئاو دەفڕێت بە پێیە چڕنۆکدارەکەی ماسی ڕآودەکات. هەروەها هەڵۆ و کوندەپەپوو لە باڵندە تێکشکێنەرەکانن.


سەرچاوەکان



3060 بینین