تەمەنی ڕێژەیی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-02:43:00 - کۆدی بابەت: 4194
تەمەنی ڕێژەیی
زانستەکان

کەڤەرە تازەکان دەکەونە سەرەوەی کەڤەرە کۆنەکان دەناسرێت بە گریمانەی بە دواداهاتنە چینەکان (Superposition) واتە هەر چینێکی سەرەوە نوێترە

تەمەنی ڕێژەیی

لێکۆلێنەوەی پەیوەست بە دۆزینەوەی زانیارییەکان و لە ڕآستی ڕووداوەکانی گۆی زەوی تێبگەن ئەوا لە سەرەتادا دەست دەکەن بە دیاریکردی زنجیرەی ئەو ڕووداوانەی کە بە درێژایی چاخەکانی مێژوو لەسەر ڕووی زەوی ڕوویانداوە، زاناکان پشت دەبەستن بە کەڤەرەکان و بەبەردبووەکان کە یارمەتی لێکۆڵینەوەکانیان دەدات. کرداری ڕیزبەندیکردنی ڕووداوەکان بە پێی ڕوودانی یەکێکیان لەبەرامبەر ئەوانی دیکەدا و بێ ئەوەی بزانین کەی ڕوییداوە و چەند کات بەسەر ڕوودانەکەی ڕۆیشتووە و دەناسرێت  بە تەمەنی ڕێژەیی (Relative dating).

گریمانەی بەدواداهاتنی چینەکان 

هەرچەندە لە چینەکانی سەرەوە بەرەو خوارەوە برۆیت ئەوا چینەکان کۆنتر دەبن، ئەو گریمانەیە ڕاستە بێ کەموکورتیەی کە دەڵێت: کەڤەرە تازەکان دەکەونە سەرەوەی کەڤەرە کۆنەکان دەناسرێت بە گریمانەی بە دواداهاتنە چینەکان (Superposition) واتە هەر چینێکی سەرەوە نوێترە لە چینەکانی ژێرەوەی بە مەرجێک نەکەوتبنە ژێر باری نووشتاندنەوەی توند و قڵیشانی بەهێز، چونکە ئەو دوو هۆکارە زنجیرەی بەدواداهاتنی چینەکان دەگۆڕن. بۆ نموونە بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە گریمان کەسێک رۆژانە بە درێژایی تەمەن وێنەی تاکەکانی خێزانەکەتان دەگرێت و بەردەوام لە ناو قوتویەکی دادەنێت بیت لە مێژووی تۆمارکراوی وێنەداری خێزانەکە بکەوە بێگوومان کۆنترین وێنە هی سەردەمی منداڵی و شیرە خۆرییە بەڵام نوێترینیان بەر لە هەفتەیەک گیراوە، چینەکانی کەڤەرەکانیش بە هەمان شێوەن چونکە هەتا لە  چینەکانی سەرەوە بەرەو خوارەوە برۆی چینەکان کۆنتر دەبن.

ئەو هێزانەی کە ڕێگرن لە بەردەم جێبەجێکردنی گریمانەی بەدواداهاتنی چینەکان

مەرج نییە هەموو چینەکانی کەڤەرەکان بە پێی گریمانەی بەدواداهاتن (واتە چینە نوێیەکان لە سەرەوە و چینە کۆنەکان لە خوارەوە) ڕیزبوون چونکە هەندێک ‌هێز لە ناخی زەوی دان و ئەو بە دواداهاتنە تێک دەدەن، واتە چینە کەڤەرەکان لاردەکەنەوە یان تووشی نووشتاندنەوەی دەکەن و تەنانەت سیستەمی بە دواداهاتنەکەی تێک دەشکێنن و دەیگۆڕن بۆ بارستەی جوڵاو، هەندێک جار جیۆلۆجییەکان دەبینن هەندێک لە سیستەمەکانی بەدواداهاتنی چینە کەڤەرەکان بە پێچەوانەیە واتە هەڵگەڕاوەیە، بێگومان ئەو تێکچوونەی سیستەمی بەدواداهاتن وەک کێشەیەک ڕووبەڕووی ئەو جیۆلۆجیانە دەبێتەوە کە لە هەوڵی دەست نیشانکردنی تەمەنی ڕێژەیی کەڤرەکانن، بەڵام خۆشبەشتانە خودی ئەو جیۆلۆجییانە دەتوانن پەنا ببەنە بەر ئامڕازێکی دیکەی گرنگ ئەویش ستوونە جیۆلۆجییەکانە.

ستونی جیۆلۆجی 

جیۆلۆجییەکان لە پێناو ئاسانکاری ئیشەکانیاندا پەنا دەبەنە بەر کۆکردنەوەی زانیاری پەیوەست بەو شوێنە ناسراوانەی زەوی کە چینە کەڤرینەکان و سیستەمی بەدواداهاتنەکەی تووشی پشت بە ستوونی جیۆلۆجی دەبەستن. ستوونی جیۆلۆجی کە بریتییە لە زنجیرەیەکی نموونەیی ئەو چینە کەڤەرانەی وەک بەبەردبووەکان و گشت پێکهاتە کەڤرینە زانراوەکانی زەوی بە خۆوە دەگرێت کە بە شێوازێکی زنجیرەیی رێکخراون لە کۆنترینەوە بۆ تازەترینیان. زانا جیۆلۆجییەکان پشت بە ستوونی جیۆلۆجی دەبەستن بۆ لێکدابەوە و ڕاڤەکردنی چۆنێتی زنجیرە بوونی چینە کەڤرەکان و تەنانەت بەکاریشی دەهێنن بۆ دیاریکردنی ئەو چینە کەڤرانەی کە بە سیستەمی بەدواداهاتنی سەرسووڕهێنەر ڕیزبوون.

ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە ڕێگر لە بەردەم جێبەجێکردنی گریمانەی بەدواداهاتنی چینەکان

پەیدابوونی هەندێک پێکهاتی جیۆلۆجی ناسەرەکی دەبێتە هۆی گۆڕانی ئەو سیستەمە بەدواداهاتنەی کە چینەکانی لەسەر نیشتووە، ئەو حاڵەتانەش دەبنە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی گریمانەی بەدواداهاتنی چینەکان، بۆ نموونە قڵیشەکان و بەناوداچوونە ئاگریینەکان کێشە لەبەردەم دیاریکردنی تەمەنی ڕێژەیی ڕاستەقینەدا دروست دەکەن. 

ئەو ڕووداوانەی کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی گریمانەی بەدواداهاتنی چینە کەڤرەکان

زانایانی جیۆلۆجی وای بۆ دەچن کە ڕێگەی چۆنیەتی نیشتنی نیشتووەکان بۆ دروستکردنی چینە کەڤرەکان بە شێوازی ئاسۆیی بە درێژایی چاخە کۆنەکان نەگۆڕاوە، بە پێی ئەو  گریمانەیە ئەگەر چینە کەڤرەکان لە ڕووی بە دواداهاتن و ڕیزبوونیان دا ئاسۆیی نەبووبن ئەوا بێگوومان هۆکاریك شێواندوویەتی لە دوای دروستبوونیاندا، ئەم بیرۆکەیە ڕێگە بە زانایانی جیۆلۆجی دەدات بتوانن تەمەنی  ڕێژەیی چینە کەڤرەکان و ئەو ڕووداوانەش دیاریکەن کە بووەتە هۆی شێواندن و تێکچوونیان. نووشتانەوە و لاربوونەوە و قلیشەکان و بەناوداچوونەکان لەو جۆرە ڕووداوانەن کە دەبنە هۆی تێک چوون و شێواندنی پێکهاتەی کەڤرەکان. 

چۆن پێکهاتەی چینە کەڤرەکان دەشێوێنرێن؟

• قڵیش: تێکشکانە لە توێکڵی زەوی دا بە جۆرێک کە بارستەکانی توێکڵەکە بە درێژایی تێکشکانەکە بە سەری دا دەخلیسکێت، بە شێوەی یەک لە دوای یەک.

• بەناوداچوون (خۆدکوتان): کەڤەرێکی تواوەیە کە ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوە بۆ ناو تاشە بەردێک و لەناویدا سارد دەبێتەوە.

• نووشتانەوە: بریتییە لە چەمانەوەی چینەکانی کەڤر و قۆقز بوونیان بە هۆی هۆکارە بەهێزەکانی ناوەوەی زەوی.

• لاربوونەوە: داهاتنەوەی چینەکانی کەڤر بە هۆی هێزەکانی ناوەوەی زەوی.

بۆشاییەکان لە ستووندا: نەگونجان

لەوانەیە قڵیشەکان و بەناوداچوونی کەڤرەکان و تەنانەت کاریگەرییەکانی نوشتانەوە و لاربوونەوە ببنە کێشەیەک لەبەردەم کرداری زانینی مێژووی بەردەکاندا، جگە لەمانەش هەندێک جار چینە کەڤرەکان بە تەواوی کەڤرەکان لە ستوونی جیۆلۆجی دا ون دەبن. بۆ نموونە و بۆ تێگەیشتی زیاتر، با بە شێوازێکی دیکە لەو کارە بکۆڵینەوە، باوای دابنێن تۆ ڕۆژانە رۆژنامەیەک دەخوێنیتەوە و پاشان ڕۆژ بە دوای ڕۆژ ژمارەکانی یەک لە دوای یەک هەڵدەگریت، لەناکاو پێویستت بە ژمارەیەک دەبێت کە پێش دە ڕۆژ خوێندووتەوە، بێگوومان تۆش وای بۆ دەچیت ئەو ژمارەیە لە ڕیزبەندی دەیەمی هەڵگیراوەکاندا بێت، بەڵام چەند بە دوایدا دەگەرێت و نایدۆزیتەوە، چی ڕوویداوە، لەوانەیە بە بیرتدابێتەوە ئەو ڕۆژە ڕۆژنامەکەش لە شوێنی خۆی دانەناوە. 

بەڵگە ون بووەکان

چینەکانی کەڤرە ون بووەکان دەبنە هۆی بچڕانێک لە سیستەمی بەدواداهاتنی چینەکاندا و ئەمەش پێی دەوترێت نەگونجان،  نەگونجان کە پەیدادەبێت لە ئەنجامی پچڕانی ستوونە جیۆلۆجییەکان بە هۆی ڕووتانەوەی کەڤرەکان یان بەهۆی نەمانی سەرچاوەکانی ماددە نیشتووەکان، کاتێک زانا جیۆلۆجییەکان نە گونجان دەدۆزنەوە لە نێوان چینە کەڤرەکاندا لەسەریانە بپرسن ئایا ئەم چینە ون بوانە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەبوونە یان بە چی ڕێگایەک لە ڕێگەکان لابراون. 

چۆنێتی پەیدابوونی نەگونجان

نیشتووە بەرهەم هاتووەکانی ڕووتانەوەی خاک لە بەرزایی و لوتکە شاخەکانەوە ڕادەماڵدرێن لەناوچە نزمەکاندا دەنیشن. سەرچاوەی هاتنی ماددە نیشتووەکان نامێنێت و کرداری نیشتن دەوەستێت سەرچاوەی هاتنی ماددە نیشتووەکان دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی و نیشتن دەست پێدەکاتەوە. رووتانەوە پەیدادەبێت کاتێک توێکڵ پەیدادەبێت و ناوچەکە گۆمەز دەبێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەری ڕووتانەوە بەهۆی باو باران، نیشتن دەست پێدەکاتەوە.

حاڵەتەکانی  نەگونجان 

زۆربەی جۆرەکانی نەگونجان پەیدادەبێت کە ئەنجامی ڕووتانەوەی خاک و پچڕان و نەمانی نیشتن. هۆکاری دیکەش هەن کارەکان ئاڵۆزتر دەکەن بۆ ئاسانکاری لە خوێندنی ئەم دیاردانە زانایانی جیۆلۆجی هەڵساون بە پۆلێنکردنی جۆرەکانی نەگونجان بۆ سێ جۆر کە ئەمانەن: نەگونجانی پچڕان، نەگونجانی چین بە چین، نەگونجانی گۆشەیی.

١. نەگونجانی پچڕانی

بڵاوترین جۆرەکانی نەگونجانە، لەو شوێنانە دەردەکەوێت کە تیایدا بارستەیەک لە چینەکانی کەڤر ون دەبێت واتە لە ناو چینە کەڤرە هاوتەریبەکاندا نامێنێت. نەگونجانی لێک پچڕان بەم شێوەیە پەیدادەبێت: بارستەیەک لە چینەکانی کەڤرەکان بەرزدەبێتەوە و پاشان گۆمەز دەبێت، هێندەی پێ ناچێت کرداری ڕووتانەوە وا دەکات چینە کەڤرە تازە نیشتووەکانی سەرەوە ورد و خاش بن و نەمێنن، چونکە بەهۆی ڕاماڵێنەوە لە شوێنێکی دیکە دەنیشن. لە دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بەسەر ئەو کردارەدا لەوانەیە سەر لە نوێ نیشتن دەست پێ بکاتەوە و ببێتە هۆی بە خاک سپاردنی ماددە نیشتووەکانی رووە کۆنەکە، ئەو جۆرە نەگونجانە لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ هەزاران یان ملیۆنەها ساڵ لەوەختی خایانراوی ون بوو.

٢. نەگونجانی چین بە چین

لەو ناوچانەدا دەبینرێت کە تیایدا چینەکانی کەڤرە نیشتووەکان بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەکەونە سەر ڕووی ئەو کەڤرە بەناوداچووە (خۆداکوتاوە) ئاگرین و گۆڕاوانەی کە پێشتر هەبوونە و تووشی کرداری ڕووتانەوە بوون. 

٣. نەگونجانی گۆشەیی

لەو ناوچانەدا دەبینرێت کە دەکەونە نێوان چینەکانی کەڤرە نیشتووە هەڵبەزیوە ئاسۆییەکان و چینەکانی ئەو کەڤرانەی تووشی لاربوونەوە و نووشتانەوە هاتوون. ئەو چینە کەڤرە لار و نووشتاوانەش تووشی کرداری ڕووتانەوە هاتوون پێش ئەوەی لە سەرەوەیاندا چینە ئاسۆییەکان دروست ببن. نەگونجانی گۆشەیی لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ هەزاران یان ملیۆنەها ساڵ لەوەختی خایانراوی ون بوو.


سەرچاوەکان



1516 بینین