چی ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژانە بڕێکی زۆر قاوە بخۆیتەوە؟

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-05-29-15:00:00 - کۆدی بابەت: 13041
چی ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژانە بڕێکی زۆر قاوە بخۆیتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چی ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژانە بڕێکی زۆر قاوە بخۆیتەوە؟ (بە ئینگلیزی: What happens if you drink a lot of coffee everyday، بە عەرەبی: ماذا يحدث إذا كنت تشرب الكثير من القهوة كل يوم) ئەگەر ئارەزووی خواردنەوەی قاوە دەکەیت، ئەوا ڕۆژانە هیچ شتێک لە خواردنەوەی کوپێک قاوە باشتر نابێت، دەتوانێت ڕاستەوخۆ باری دەروونیت باش بکات و توانای سەرنجدانت زیاد بکات.

ئایا خواردنەوەی قاوە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە هەیە؟

خواردنەوەی هەر شتێک زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زیانی بۆ جەستە هەیە، هەمان شت بۆ خواردنەوەی قاوەش ڕاستە. ئەمانە بریتین لە چەند زیانێکی زۆر خواردنەوەی قاوە.

هەستکردن بە پەشۆکاوی و دڵەڕاوکێ

ئەگەر ڕۆژانە بە بڕێکی مامناوەند قاوە بخۆیتەوە، دەبێتە هۆی نەهێشتنی پەشۆکاوی و دڵەڕاوکێ. بەڵام خواردنەوەی بە بڕێکی زۆر دەتوانێت کاریگەری پێچەوانە دروست بکات، ڕەنگە زیاتر هەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت. یەک کوپ قاوە نزیکەی ٨٠ بۆ ١٤٠ میلیگرام کافاینی تێدایە. وەرگرتنی زیاتر لە ٥٠٠ میلیگرام کافاین دەبێتە هۆی زیادکردنی دڵەڕاوکێ.

بێخەوی

بۆ مانەوەی کەسێک بە ئاگایی خواردنەوەی قاوە باشترین شتە، دەبێتە هۆی نەهێشتنی خەو و بەئاگابوون لە کاتێکدا پێویستە بۆ ماوەیەکی زۆر بەئاگا بیت. بەڵام خواردنەوەی قاوەش بە بڕێکی زۆر دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی خەو و بێ خەوی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت.

  • دروستکردنی کێشەی مەعیدە.
  • خواردنەوەی قاوە لە بەیانیانادا سوودی بۆ جەستە هەیە و دەبێتەهۆی زیادکردنی جووڵەی ڕیخۆڵە. قاوە یارمەتی دەردانی هۆڕمۆنی گاسترین دەدات، ئەم هۆڕمۆنە جووڵەی کۆڵۆن خێرا دەکات. بەڵام خواردنەوەی بە بڕێکی زۆر دووچاری کێشەی مەعیدەت دەکاتەوە.
  • گۆڕانی پەستانی خوێن.

ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە دەبێتە هۆی گۆڕانی پەستانی خوێن. بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکان بەپێی کات. ئەمەش دەبێتە هۆی کەموکوڕی چوونی خوێن بۆ دڵ و دواتریش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ. ئەگەر مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنت لەسەرە پێویستە لە خواردنەوەی قاوە زۆر ئاگادار بیت، چونکە پەیوەندی بە بەرزکردنەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە.

خێرا لێدانی دڵ

دەبێتە هۆی زیادکردنی لێدانی دڵ. خواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە دەبێتە هۆی خێرا لێدانی دڵ، بەهۆی ئەمەش کەسەکە هەست بە توڕەیی و بێزاری دەکات.

ماندووبوون

لە دوای خواردنەوەی قاوە هەست بە بەهێزی جەستەت دەکەیت، بەڵام کاتێک کاریگەری قاوەکە لەسەر جەستەت نامێنێت هەست بە هیلاکی و ماندوێتی دەکەیت. توێژینەوەیەک دەری خستووە قاوە کاریگەری لەسەر توانای بەهێزبوونی جەستە هەیە، بەڵام کاتێک کاریگەرییەکەی نامێنێت ئەو کاتە کەسەکە هەست بە ماندوویەتی دەکات.

چۆن دەزانیت کە بڕێکی زۆر قاوەت خواردۆتەوە؟

دیاریکردنی ئەمە بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت، بەپێی هەستیاری بۆ کافاین. ڕەنگە کەسێک بتوانێت بە ئاسودەیی چەند کوپێک قاوە لە ڕۆژێکدا بخواتەوە، لە کاتێکدا ڕەنگە کەسێکی تر کاریگەری لاوەکی لەسەر دروست بکات دوای خواردنەوەی یەک کوپ قاوە. لە کاتی خواردنەوەی بڕێکی زۆر چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت کە بریتین لە تووڕەبوون و زوو هەڵچوون، دڵتێکەڵهاتن، شڵەژان، نیگەرانبوون، سەرئێشە، زیادبوونی لێدانی دڵ و زیادبوونی میزکردن ئەم نیشانانە پێت دەڵێن کە بڕێکی زۆر قاوەت خواردۆتەوە.

قاوە کارلێک لەگەڵ هەندێک دەرماندا دەکات، گرنگە ئاگاداری ئەو دەرمانانە بیت کە لەگەڵ قاوە کارلێک دەکەن. ئەو دەرمانانەش بریتین لە دەرمانی دژە فێ، دەرمانی دژە مەیین، دەرمانی دژە خەمۆکی. ئەگەر ئەم دەرمانانە بەکاردەهێنیت پێویستە پزیشک ئاگادار بکەیتەوە کە دەگونجێت قاوە بخۆیتەوە یان خواردنەوەی چەن کوپ لە ڕۆژێکدا زیانت پێ ناگەیەنێت؟


سەرچاوەکان



131 بینین