بێهێزی و ماندوویەتی

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-30-14:58:00 - کۆدی بابەت: 6758
بێهێزی و ماندوویەتی

ناوه‌ڕۆك

جیاوازی نێوان بێهێزی و ماندوویەتی

بێهێزی و ماندوویەتی دوو دەستەواژەن کە زۆرینەی جار خەڵکی وا لێی تێگەیشتوون کە هەمان واتایان هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان پێناسەی دوو هەستی جیاواز دەکەن، ئەوە زۆر گرنگە کە بزانیت مانای چییە کاتێک دەڵێیت "هەست بە بێهێزی دەکەم" یاخود کە دەڵێیت "هەست بە ماندوویەتی دەکەم"  چونکە ئەوە دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ خۆت و پزیشکەکەت تاکوو هۆکارە گونجاوەکانی ماندوویەتی و بێهێزی دیاری بکەن، بێهێزی و ماندوویەتی هەردووکیان نیشانەن، نەک نەخۆشی، چونکە دەکرێت ئەم نیشانانە بەهۆی چەندین کێشەی دیکەی تەندروستییەوە دروست ببێت، گرنگی بێهێزی و ماندوویەتی تەنیا کاتێک دیاری دەکرێت کە نیشانەکانی تر هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

بێهێزی

بێهێزی بریتییە لە کەمی هێزی جەستەیی یان ماسولکە، هەروەها دروستبوونی ئەو هەستەی واتلێدەکات کە پێویستت بە  هەوڵی زیاترە بۆ جوڵاندنی دەستەکان، قاچەکان، یان ماسولکەکانی تر، ئەگەر بێهێزی ماسولکەکان دەرئەنجامی ئازار بێت، لەوانەیە ئەو کەسە بتوانێت کار بە ماسولکەکان بکات، بەڵام ئازاری دەدات، بە گشتی بێهێزی کاتێک ڕوودەدات کە ژمارەیەک چالاکی زۆرت لە یەک کاتدا ئەنجامدابێت، لەوانەیە هەست بە بێهێزی و هیلاکی بکەیت، یان ماسولکەکانت ئازاریان هەبێت بەڵام، ئەم هەستانە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نامێنن، لە چەند بارودۆخێکی دەگمەندا، بێهێزی ماسولکە لەوانەیە بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی ترەوە دروست بێت، وەک:

١- هەبوونی کێشەی ماددە کانزاییەکان لە جەستەدا کە بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا دۆزرانەوە، وەک ئاستی نزمی پۆتاسیم یان سۆدیۆم.
٢- هەوکردن، وەک هەوکردنی  ناوچەی میزەڕۆ یان هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە.
٣- هەبوونی کێشە لە سایرۆیدە ڕژێن، کە شێوازی بەکارهێنانی وزە ڕێکدەخات.
٤- سایرۆیدە ڕژێنی کەم چالاک دەکرێت هۆکاربێت بۆ ماندووێتی، بێهێزی، کێشەی یادەوەری، زیادبوونی کێش، وشکبوونی پێست، شکانی نینۆک، قەبزی، بەرگە نەگرتنی سەرما، بژبوون و لاوازی قژ، زەردبوونی ڕەنگی پێست، خەمۆکی.
٥- سایرۆیدە ڕژێنی چالاک دەکرێت هۆکاربێت بۆ ماندووێتی، کەمی کێش، زیادبوونی خێرایی لێدانی دڵ، ئارەقکردنەوە، نیگەرانی، لاوازی ماسولکەکان، زوو توڕەبوون، و گەورەبوونی لیکەڕژێنەکان.
٦- نیشانەکانی گیڵیان باری (Guillain-Barré)، کە ناڕێکییەکی دەگمەنی دەمارەکانە دەبێتە هۆی بێهێزای لە قاچ، باڵ، هەروەها مسولکەکانی دیکە و هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئیفلیجی.
٧- بێهێزی و قورسبوونی ماسولکە کە ناڕێکییەکی درێژخایەنە دەبێتە هۆی بێهێزی و خێرا ماندووبوونی ماسولکە، ئەگەر بێهێزبوونی ماسولکە بە شێوەیەکی هێواش بەرەو خراپتر ڕۆشت ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

لەناکاو بێهێزبوونی ماسولکە و لەدەستدانی چالاکییەکەی لە ناوچەیەکی جەستەدا لەوانەیە هۆکاربێت بۆ کێشە تەندروستییەکانی مێشک وەک (جەڵتەی مێشک، کەم خوێنی کاتی) یاخود هەبوونی کێشە لە دڕکە پەتک و دەمارێکی تایبەتی لەش.

ماندوویەتی

ماندوویەتی بریتییە لە هەبوونی هەستی هیلاکی یاخود شەکەتی کە پێویستی بە پشوودانە بەهۆی نەبوونی وزە یان هێزی پێویست، ماندوویەتی لەوانەیە لە ئەنجامی کاری زۆر، کەم خەوی، نیگەرانی، بێزاری، بەهۆی کەمی وەرزشکردنەوە ڕووبدات، یاخود هەر جۆرە نەخۆشییەکی وەک سەرمابوون و هەڵامەت، ماندوویەتی نیشانەیەکە کە لەوانەیە بەهۆی نەخۆشی، دەرمان، یان چارەسەری پزیشکی وەک چارەسەرە کیمیاییەکان دروست ببێت، هەروەها دڵەڕاوکێ یان خەمۆکیش دەتوانن ببنە هۆی ماندوویەتی، زۆرینەی کاتەکان، هیلاکبوونێکی کەم لەگەڵ کێشەیەکی تەندروستیدا ڕوودەدات کە بە چارەسەری ماڵەوە باشتر دەبێت و پێویستی بە سەردانی کردنی پزیشک نییە.

هەروەها هەندێک جار بەوە پێناسە دەکرێت کە بریتییە لە بارودۆخێکی سۆزداریی پڕ لە فشار لەوانەیە ببێتە هۆی ماندوویەتی ئەم جۆرە ماندوویەتییە بە شێوەیەکی ئاسایی چاک دەبێتەوە کاتێک کە فشارەکە کەمدەبێتەوە و نامێنێت، هەروەها زۆر دەرمانی ڕەچەتە و بێ ڕەچەتە دەتوانن ببنە هۆی بێهێزی و ماندوویەتی هەروەها بەکارهێنانی کحول، کافایین، یان دەرمانی نایاسایی چەند هۆکارێکی دیکەن بۆ دروستبوونی هەستی ماندوویەتی، هەروەها لە کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کە ماندوویەتی لەگەڵ نیشانە توندەکانی وەک زیادبوونی کێشەی هەناسەدان، نیشانەکانی نەخۆشییەکی سەخت، خوێنبەربوونی نائاسایی، یان کەمبوونەوەی کێش بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو یان زیادکردنی کێش ڕوودەدات، ئەو جۆرە ماندوویەتی کە زیاتر لە ٢ هەفتە دەخایەنێت بەزۆری پێویستی بە سەردانێکی پزیشک هەیە، ئەم جۆرە ماندووێتییەش لەوانەیە بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی توندترەوە دروست بێت، وەک:

١- کەم بوونەوەی ڕێژەی مادەی هەڵگری ئۆکسجین (هیمۆگلۆبین) کە لە خرۆکە سوورەکانی خوێندا دۆزراوەتەوە.
٢- کێشەی دڵ، وەک نەخۆشی لە خوێنبەرەکانی دڵ یان لەکارکەوتنی دڵ، کە دابینکردنی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین سنووردار دەکات بۆ ماسولکەی دڵ یان بەشەکانی دیکەی جەستە.
٣- ناڕێکییەکانی زیندەچالاکی، وەک شەکرە کە شەکری (گلوکۆز) لە خوێندا دەمێنێتەوە نەک ئەوەی بچێتە ناو خانەکانی جەستەوە بۆ وزە بەکار بهێنرێت.
٤- هەبوونی کێشە لە سایرۆیدە ڕژێن، کە شێوازی بەکارهێنانی وزە ڕێکدەخات.
٥- سایرۆیدە ڕژێنی کەم چالاک دەکرێت هۆکاربێت بۆ ماندووێتی، بێهێزی، کێشەی یادەوەری، زیادبوونی کێش، وشکبوونی پێست، شکانی نینۆک، قەبزی، بەرگە نەگرتنی سەرما، بژبوون و لاوازی قژ، زەردبوونی ڕەنگی پێست، هەروەها خەمۆکی.
٦- سایرۆیدە ڕژێنی چالاک دەکرێت هۆکاربێت بۆ ماندووێتی، کەمی کێش، زیادبوونی خێرایی لێدانی دڵ، ئارەقکردنەوە، نیگەرانی، لاوازی ماسولکەکان، زوو توڕەبوون، و گەورەبوونی لیکەڕژێنەکان.
٧- نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی جگەر، کە دەبێتە هۆی ماندووێتی کاتێک چڕی هەندێک چالاکی کیمیایی لە خوێندا تا ئاستێکی ژەهراوی بەرزدەبێتەوە.
٨- نیشانەی ماندوویەتی درێژخایەن هۆکارێکی نائاساییە.

ئەگەر ماندووبوون بەبێ هۆکارێکی ئاشکرا ڕووبدات، گرنگە باری تەندروستی دەروونیت هەڵبسەنگێنیت، ماندوویەتی نیشانەیەکی باوی کێشەی تەندروستی دەروونییە، وەک دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی، ماندوویەتی و خەمۆکی لەوانەیە ئەوەندە توندبن کە لەوانەیە خۆکوشتن وەک ڕێگەیەک بۆ کۆتایی پێهینانی ئازارەکانت بزانیت، ئەگەر تۆ وا بیر دەکەیتەوە کە ماندووبوونت لەوانەیە بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی دەروونییەوە دروست بووبێت، ئەوا سەردانی پزیشک بکە، نیشانەکانت دیاریبکە تاکوو بڕیاربدەیت کە ئایا پێویست بە سەردانیکردنی پزیشک دەکات یاخود کەی و چۆن دەبێت پزیشک ببینیت.


سەرچاوەکان



2483 بینین