ناوهڕۆك
سەروەسێت
سەروەسێت ئەو کەسەیە کە وەسێتکەر وەسێتی لە لا ئەکا بۆ ئەوەی کاروباری دوای مردنی جێبەجێ بکا، وەکو قەرزدانەوە و جێبەجێکردنی وەسێت و ئاگاداری ماڵ و منداڵەکانی، جا دایکی منداڵەکان بۆ پەروەردەی منداڵەکان لە هەموو کەس لە پێشترە ئەگەر مەرجەکانی لێبێنەجێ.
ئەو مەرجانەی دەبێت لە کەسی سەروەسێتدا هەبێت
- ئیسلام بێ.
- بلوغی بووبێ.
- عەقڵی هەبێ.
- ئازاد بێ.
- ئەمین بێ.
هەروەها پێویستە لەسەری لە کاروباری ژیان دەربچێ و دادپەروەر بێ و دوژمنی منداڵەکان نەبێ، پەشیمانبوونەوە لە وەسێتکردن و لە سەروەسێت دانان دروستە.
سەرچاوەکان
737 بینین