پێغەمبەر (د.خ) لە چەند جەنگدا بەشداری کردووە؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-10-00:21:00 - کۆدی بابەت: 13131
پێغەمبەر (د.خ) لە چەند جەنگدا بەشداری کردووە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێغەمبەرمان لە چەند جەنگدا بەشداری کردووە؟ (بە عەرەبی: كم عدد الحروب التي خاضها النبي، بە ئینگلیزی: How many wars did the Prophet fightپێغەمبەری خودا ﷺ کە نێردراوی خودایە بۆ موسوڵمانان، بۆ پارێزگاری کردن لە ئایین و پەیامەکەی بەشداری چەندین جەنگی جیاوازی کردووە و سەرکردایەتی زۆربەی جەنگەکانی ئەو سەردەمەی کردووە.

ژیانی سەربازی پێغەمبەری خودا ﷺ چۆن بووە؟

ژیانی سەربازی پێغەمبەر ﷺ زۆر جیاواز بووە چونکە بەشداری چەندین جەنگی کردووە لە سەرانسەری ناوچەی حیجاز لە ڕۆژاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی، بەتایبەت لە دە ساڵی کۆتایی ژیانیدا ئەم جەنگانە ڕوویانداوە واتا لە نێوان ساڵی ٦٢٢ تا ٦٣٢ـی زایینی. پێغەمبەر  ﷺ لە دەوروبەری ساڵی ٦١٠ پێغەمبەرایەتی ڕاگەیاند و دواتر کۆچی کرد بۆ مەدینە دوای ئەوەی لە ساڵی ٦٢٢ لەلایەن قوڕەیشەکانەوە گەمارۆی درا و تەنگی پێهەڵچنرا، دوای چەند شەڕێک لە دژی قوڕەیشەکان پێغەمبەر ﷺ لە ساڵی ٦٢٩ مەککەی فەتح کرد و کۆتایی بە هەڵمەتەکەی دژی هۆزی قوڕەیش هێنا.

پێغەمبەر ﷺ شانبەشانی هەڵمەتەکەی دژی قوڕەیش سەرکردایەتی هەڵمەتەکانی کرد دژی چەند هۆزێکی تری عەرەبستان کە دیارترینیان سێ هۆزی جوولەکەی عەرەبی مەدینە و قەڵای جوولەکە لە خەیبەر بوون، هەروەها هۆزی بەنو قەینوقاعی دەرکرد بەهۆی پێشێلکردنی دەستووری مەدینە لە ساڵی ٦٢٤، دواتر بەنو نادر کە لە مانگی ئایاری ساڵی ٦٢٥ دەرکران دوای ئەوەی تۆمەتبارکرابوون بە پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی پێغەمبەر ﷺ، دواجار لە ساڵی ٦٢٨ قەڵای جوولەکەکانی خەیبەری گەمارۆدا کە زیاتر لە ١٠ هەزار جوولەکەی تێدابوو، کە سەرچاوە موسڵمانەکان دەڵێن تۆڵەسەندنەوە بووە لە پلاندانان بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ هۆزە عەرەبە ناوخۆییەکان دژی موسڵمانان.

پێغەمبەر ﷺ لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا چەندین سوپای ناردووە دژی ئیمپراتۆریەتی بیزەنتین و غەسانییەکان لە باکووری عەرەبستان و شام، پێش ئەوەی لە ساڵی ٦٣٠ مەککە فەتح بکات و سەرکردایەتی هەڵمەتێک بکات دژی هەندێک هۆزە عەرەبەکانی نزیک لە مەککە. هەروەها دوا سوپا کە پێغەمبەر ﷺ پێش مردنی سەرکردایەتی شەڕی تەبوکی کرد لە ساڵی ٦٣٠ بوو، تا ئەو کاتەی کە لە ساڵی ٦٣٢ پێغەمبەری  ﷺ کۆچی دوایی کرد توانیبووی زۆربەی نیمچە دوورگەی عەرەبی یەکبخات و بناغەی فراوانبوونی ئیسلامی لە ژێر دەستی خەلافەتەکاندا دانا.

بارودۆخی شاری مەدینە

مەدینە بەسەر پێنج هۆز دابەش ببوو کە دوانیان خەزرەج و ئەوس بوون کە لە کاتێکدا جوولەکەکان لە بچووکترینەوە تا گەورەترین لەلایەن بەنو قەینوقاع و بەنونادر و بەنو قورەیزە نوێنەرایەتی دەکران، پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ گەیشتنی بە مەدینە دەستی کرد بە دامەزراندنی پەیماننامەیەک کە بە دەستووری مەدینە ناسراوە، کە ئەمەش بۆ ڕێکخستنی بابەتەکانی حوکمڕانی شارەکە بوو، هەروەها ڕادە و سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگاکان و واژۆکارانی ئەو پەیماننامەیەش بریتی بوون لە موهاجیرون و ئەنسار و هۆزە جوولەکەکانی مەدینە، هەروەها بڕگە گرنگەکانی دەستوورەکە بریتی بوون لە هاوکاریکردنی یەکتری ئەگەر یەکێک لە واژۆکارەکان لەلایەن لایەنی سێیەمەوە هێرش بکرێتە سەر، ئەو بڕیارەی کە موسڵمانان دان بە ئایینەکەیاندا بنێن، هەروەها دانانی پێغەمبەر ﷺ وەک سەرۆکی دەوڵەت.

ژمارەی ئەو شەڕانەی پێغەمبەر ﷺ بەشداری تێدا کردووە

لە ماوەی ٩ ساڵی ژیانی پێغەمبەر دوای کۆچی دوایی لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ژماردنی شەڕی نێوان موسوڵمانان و ناموسڵمانان لە مێژوودا تۆمارکراوە، هەروەها پێغەمبەری ﷺ و ئەهلولبەیتەکەی ئامادەبوون و سەرکردایەتی سوپای کردووە لە ٢٧ لەو شەڕانەدا کە پێیان دەوترێت غەزوە (غزوة). هەروەها شەڕەکانی تریش لەلایەن ژەنەڕاڵە دەستنیشانکراوەکانیەوە سەرکردایەتی دەکران، شایەنی باسە زۆربەی ئەم شەڕانە بەبێ هیچ ململانێیەکی گەورە وەک فەتحکردنی مەککە چارەسەر کران. هەروەها گرنگترین و دیارترین ئەو جەنگانەی پێغەمبەری خودا ﷺ بەشداری تێدا کردووە بریتین لە:


سەرچاوەکان



75 بینین