سادەترین پێداویستییەکانی ژیان چین؟

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-15:49:00 - کۆدی بابەت: 4283
سادەترین پێداویستییەکانی ژیان چین؟

ناوه‌ڕۆك

ئاو

زۆربەی لەشی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، خانەکان و خانەکانی هەموو زیندەوەران لە ڕاستیدا بە ڕێژەی ٧٠٪ لە ئاو پێکدێت، تەنانەت خانەکانی سوبێر و وشتریش. هەروەها زۆربەی زیندەکرارە کیمیاییەکان پێویستییان بە ئاو هەیە، بە پێی بە دەستهێنانی ئاو زیندەوەران زۆر لێک جیاوازن. تەنها سێ ڕۆژ دەتوانن بە بێ ئاو بژین. مرۆڤ دەتوانێت ئاو بەدەست بهێنێت لەو شلەمانیانەی کە دەیخواتەوە، وە لەو خۆراکەی کە دەیخۆن، هەندێک لە قڕتێنەرەکان لە بیاباندا دەژێن لەوانەیە هیچ ئاو نەخۆنەوە، بەڵکو لە ڕێگەی خۆراکەوە ئاویان دەست دەکەوێت.

هەوا

هەوا تێکەڵەی چەند گازێکە لەوانە ئۆکسجین وە دوانۆئۆکسیدی کاربۆن، گیانەوەران و ڕووەکەکان و زۆربەی زیندەوەران ئۆکسجین بەکاردێنن لە کارلێکە کیمیاییەکاندا بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزە لە خۆراکەوە، ئەو زیندەوەرانەی لە وشکانیدا دەژین ئۆکسجین لە هەوا وەردەگرن، لە کاتێکدا زیندەوەرە ئاوییەکان ئۆکسجینی تواوەی ئاو وەدەگرن یان هەندێکیان بۆ وەرگرتنی ئۆکسجینی هەوا ڕوودەکەنە سەر ڕووی  ئاوەکە. بۆ نموونە جاڵجاڵۆکەی خۆنومکەر ڕێگەیەکی زۆر دەبڕێت بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین. رووەکە سەوزەکان و قەوزەکان وە هەندێک لە بەکتریا پێویستیان بە دوانۆئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجین هەیە، ئەم زیندەوەرانە خۆراک و ئۆکسجین بەرهەم دێنن بە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن، ڕۆشنە پێکهاتن کردارێکە کە تیایدا وزەی خۆر دەگۆڕێت بۆ وزەی کۆکراوەی ناو خۆراک.

شوێن بۆ ژیان

زیندەوەران پێویستیان بە شوێن هەیە بۆ ژیان بە شێوەیەک هەموو پێداویستییەکانی مانەوەی ژیانی تێدابێت. هەندێک لە زیندەوەران وەکو فیل پێویستیان بە ڕووبەرێکی فراوان هەیە بۆ ژیان ئەمەش لە کاتێکدا هەندێ لە زیندەوەر هەموو ژیانی لە یەک شوێندا دەباتە سەر. لە بەر ئەوەی ڕووی زەوی بۆ ژیان سنووردارە زیندەوەران بەربەرەکانی دەکەن لەسەر خۆراک و ئاو و پێداویستیەکانی دیکە، زۆربەی گیانەوەران وەکو بولبول ڕووبەڕێک داگیر دەکەن و هەوڵی دوور خستنەوەی زیندەوەرانی دیکە لەو شوێنە دەدات.

خۆراک

هەموو زیندەوەران پێویستیان بە خۆراک هەیە، خۆراک وزە و ماددەی سەرەتایی دەدات بە زیندەوەران کە پێویستیان پێیەتی بۆ زیندە چالاکییەکان، زیندەوەران ماددە سەرەتاییەکانی ناو خۆراک بەکاردێنن بۆ جێگرتنەوەی خانە مردووەکان و دروستبوونی ئەندامەکانی لەش، بەڵام زیندەوەران بە هەمان ڕێگا خۆراکیان دەست ناکەوێت. لە ڕاستیدا دەتوانین زیندەوەران پۆلێن بکەین بۆ سێ کۆمەڵەی جیاواز بە پشت بەستن بە ڕێگای دەستکەوتنی خۆراکیان.

بەرهەم هێنانی خۆراک

هەندێک لە زیندەوەران وەکو ڕووەک ناودەبرێن بە بەرهەم هێن، چونکە دەتوانن خۆراکی تایبەت بە  خۆیان بەرهەم بهێن. وەکو هەموو بەرهەم‌هێنەکان ڕووەکەکان دەتوانن وزەی خۆر بەکاربهێنن بۆ بەرهەم هێنانی خۆراک لە ئاو دوانۆئۆکسیدی کاربۆن. هەندێک لە بەرهەم ‌هێنەرەکان وزە و خۆراک بە دەست دێنن لەو ماددە کیمیاییانەی کە لە ژینگەکەیاندا زۆرە.

بە دەست هێنانی خۆراک

بە زیندەوەرەکانی دیکە بەکارهێنەر چونکە ناچآر دەبن زیندەوەرانی دیکە بەکاربهێنن بۆ بەدەست هێنانی خۆراک. نموونە بۆقەکانن کە بەکارهێنەرن بە خواردنی مێرووەکان و زیندەوەرانی دیکە و وزەیان لێیانەوە دەست دەکەوێت. هەندێک لە بەکارهێنەرەکان شیکەرەوەن، شیکەرەوەکان ئەو زیندەوەرانەن کەوا خۆراک بەدەست دەهێنن بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ماددە خۆراکییەکانی لەشی زیندەوەرە مردووەکان. یان پاشەڕۆی گیانەوەران. قارچک نموونەیەکی شیکەرەوەیە.

پێکهاتنی ئاوێتەکان

هەندێک لە زیندەوەران خۆراک بۆ خۆیان بەرهەم دەهێنن. بەڵام هەندێکیان بە خواردنی زیندەوەرانی دیکە خۆراکیان دەست دەکەوێت، بەڵام وا پێویست دەکات کە هەموو زیندەوەران بۆ بەدەست کەوتنی ماددە سەرەتاییەکان خۆراکە ماددەکەیان پارچە پارچە بکەن. هەموو خۆراکە ماددەکان لە چەند گەردێک پێک دێن، گەردیش لە یەکگرتنی دوو گەردیلە یان زیاتر پێک دێت، ئەو گەردانەی لە یەکگرتنی گەردیلەی جیاواز پێکدێن ناودەبرێن بە ئاوێتە. ئەو گەردانەی کە لە زیندەوەراندا هەن لە یەکگرتنی جیاواز پێکدێن، کە شەش توخم دەگرێتە خۆی ئەوانیش کاربۆن و هایدرۆجین و نایترۆجین و ئۆکسجین و فۆسفۆر و گۆگردن، ئەم توخمانە یەکدەگرن بۆ پێکهێنانی پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چەوری و ترشە ناوەکییەکان و ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی (ATM).

پڕۆتینەکان

هەموو زیندەچالاکییەکان پشت بە پڕۆتین دەبەستن. پڕۆتینەکان گەردی گەورەن لە یەکەی بچووک پێک دێن کە پێیان دەوترێت ترشە ئەمینییەکان.

بەرهەم هێنانی پڕۆتین

زیندەوەران پڕۆتینی ناو خۆراک هەڵدەوەشێننەوە بۆ بەدەستهێنانی ترشی ئەمینی لە خانەکانیاندا، لە پاشان ئەو ترشە ئەمینیانە بەیەکەوە دەبەسترێن بۆ پێکهێنانی پڕۆتینی نوێ. هەندێک لە چەند ترشە ئەمینیەک پێک دێت. بەڵام هەندێک پڕۆتینی دیکە زیاترت لە ١٠ هەزار ترشی ئەمینی پێک هاتووە.

فرمانی پڕۆتینەکان

پڕۆتینەکان فرمانی جۆراوجۆریان هەیە، هەندێک لە پڕۆتینەکان بەشدارن. هەندێ لە پڕۆتین لەناو خانەدا کاردەکەن. پڕۆتینی هیمۆگلۆبینی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لەگەڵ ئۆکسجین یەکدەگرێت بۆ ئەوەی بەسەر بەشەکانی لەشدا دابەش بکرێت. هەندێک لە پڕۆتینەکان خانەکان دەپارێزن لە ماددە نامۆیەکان. هەندێک لە پڕۆتینە تایبەتەکان ناودەبرێن بە ئەنزیم کە دەبێتە هۆی ڕوودانی زۆر لە کارلێکە کیمیاییەکانی ناو خانە.

کاربۆهێدرات

کاربۆهێدرات کۆمەڵە گەردێکن لە شەکر پێک دێن. کاربۆهیدرات وەک سەرچآوەی وزە بەکاردێت، هەروەها وزە کۆدەکاتەوە، خانەکان کاربۆهیدرات تێک دەشکێنن بۆ دەرپەڕاندنی وزەی کۆکراوەی ناوی، دوو جۆر کاربۆهیدرات هەن ئەوانیش سادە و ئاڵۆز.

کاربۆهێدراتی سادە 

کاربۆهێدراتە سادەکان لە یەک گەردی شەکر یان چەند گەردێکی بەیەکەوە بەستراو پێکهاتووە، شەکری خۆراک و شەکری میوە جۆرێکن لە کاربۆهێدراتی سادە.

کاربۆهێدراتە ئاڵۆزەکان

کاتێک شەکر زیاددەبێ لە پێویستی زیندەوەرێک ئەوا شەکرە زیادەکە بە شێوەی کاربۆهێدراتی ئاڵۆز هەڵدەگیرێت، کاربۆهێدراتە ئاڵۆزەکان لە سەدان گەردی شەکری بەیەکەوە بەستراو پێک هاتووە، ڕووەکەکان وەکو ڕووەکی پەتاتە، شەکری زیادە بە شێوەی نیشاستە کۆدەکاتەوە کاتێک پەتاتەی هاڕآو یان سورکراوە دەخورێت ئەوا مرۆڤ نیشاستەی کۆکراوەی ناو پەتاتەکە دەخوات. پاشان لەشی مرۆڤ ئەو کاربۆهێدراتە ئاڵۆزە تێک دەشکێنێت بۆ دەرپەڕاندی وزەی ناوی.

چەوری

چەوری ئەو ئاوێتانەن کە تێکەڵ بە ئاو نابن، چەوری فرمانی زۆر گرنگیان هەیە لە خانەدا، هەندێک چەوری وەک کاربۆهیدرات دەتوانن وزە کۆبکەنەوە، هەندێکی دیکە لە چەورییەکان پەردەی خانە پێک دێنن.

چەوری فۆسفۆرکراو

سەرجەم خانەکان بە پەردە دەورە دراون کە پارێزگاری تەواو لە خانە دەکات و دەبێتە هۆی پاراستنی بارودۆخی ناوەوەی خانەکە. چەوری فۆسفۆرکراو گەردی گەورەن کە زۆربەی پێکهاتەی پەردەی خانە پێک دێنن، سەری گەردی چەوری فۆسفێنراو هۆگرن بە ئاو، بەڵام کلک هۆگری ئاو نییە هەروەکو چۆن ئاو ماددەیەکە بە زۆری لە خانەدا هەیە، کاتێک چەوری فۆسفێنراو لە ئاودا دەبێت کلکەکانیان لە یەکتر نزیک دەبنەوە و سەرەکانیان بەرەو ئاڕاستەی ئاوەکە دەچن.

بەز و زەیت

بەز و زەیت جۆرێکن لە چەوری وزە کۆدەکەنەوە لەوکاتەی کە زیندەوەر زۆربەی کاربۆهیدراتەکەی بەکاردەهێنێت بۆ بە دەست هێنانی وزە ئەوا لە دوایدا چەوری بەکاردەهێنێت. بەز و زەیت لە ڕووی پێکهاتنەوە بە زۆری لەیەک دەچن، بەڵام لە پلەی گەرمی ناو ژووردا زۆربەی بەزەکان ڕەقن و زەیتەکان شلن، زۆربەی چەوری کۆکراوە لە ڕووەکدا شلن و زۆربەی چەوری کۆکراوە لە گیانەوەردا لە شێوەی بەزن.

ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی

گەردی ATM یەکێکە لە گەردە گرنگەکان گەردێکی سەرەکی هەڵگری وزەیە لە خانەدا. وزەی کۆکراوەی ناو کاربۆهیدراوت و چەوری دەبێتە ATM  لە دوایدا خانەکان بە کاری دەهێنن وەکو سوتەمەتی لە زیندە فرمانەکانیدا.

ترشە ناوەکییەکان

ترشە ناوەکییان هەموو ئەو زانییاریانەیان تێدایە کە خانە پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆتینەکانی. ترشە ناوەکییەکان گەردی گەورەن لە گەردی بچووکتر پێکدێن، کە پێیان دەوترێت نیۆکلیۆتاید. لەوانەیە ترشە ناوەکییەکان هەزاران نیۆکلیوتایدی تێدابێت کە ڕیزبەندیەکەی هەڵگری زانیاری گرنگن، لەو ترشە ناووکیانە ترشی DNA ـیە کاتێک خانە پێویستی بە بەرهەم ‌هێنانی جۆرێکی دیاریکراو پرۆتینە دەبێت ئەوا زانیاری چۆنێتی بەستنەوەی ترشە ئەمینییەکانی ئەو پڕۆتینە لە ڕێزبەندنی نیۆکلیوتایدی ناووکە ترشی DNA ـوە وەدەگرێت.


سەرچاوەکان

131 بینین