ئۆکسجین

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-22-22:59:00 - کۆدی بابەت: 3563
ئۆکسجین

ناوه‌ڕۆك

ئۆکسجین

ناوە ناوە دەبیستین کە مرۆڤ ناتوانێت بەبێ ئۆکسجین بژییەت. ئەوەی کە ڕاستی ئەم قسەیە دەسەلمێنێت ئەوەیە کە ئۆکسجین زۆر پێویستە بۆ ژیان و بەبێ ئۆکسجین مرۆڤ لە چەند خولەکێک زیاتر ناتوانێت بژیت. ئۆکسجین توخمیکە کە زۆرترین بوونی هەیە لە گەردووندا هەیە. کە نزیکەی نیوەی بەرگە گاز و زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی هەوا پێک دەهێنێت. ئێمە ئۆکسجین دەمژین و دەچێتە سییەکانمانەوە. بۆ ئەوەی خڕۆکە سوورەکان لەگەڵ خۆیاندا هەڵی بگرن بۆ خانەکانی لاشە. لەوێدا خواردن دەسوتێت و گەرمایی پێویست بەرهەم دێت بۆ هێشتنەوەی مرۆڤ لە ژیاندا. ئۆکسجین بە ئاسانی لەگەڵ توخمەکانی تردا یەک دەگرێت و ئەو کردارەی پێی دەوترێت ( ئۆکساندن). کاتێک ئۆکساندن بە خێرایی ڕوودەدات (سوتاندن) دروست دەبێت. لە هەموو کردارەکانی ئۆکساندندا گەرما بەرهەم دێت، بەڵام هێندە بەخێرای بەرهەم دێت کاتی نییە بۆ گواستنەوە، بەوەش پلەی گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە و ئاگر دەکەوێتەوە و جۆرێکی تری ئۆکساندن، سوتانی خواردنە لە لەشدا بۆ بەردەوام بوونی ژیان. ئۆکساندنی خاویشمان هەیە کە بەهۆی ئۆکسجینی هەواوە ڕوودەدات وەکو دروست بوونی ژەنگ لەسەر ئاسن و وشک بوونەوەی چەوری و گۆڕانی کعول بۆ سرکە. ئەو هەوایەی دەیمژین تێکەڵەیەکە لە نایترۆجین و ئۆکسجین. لەبەرئەوە دەتوانین ئۆکسجینی پاک لە هەوادا دەستمان بکەوێت. ئەوەش بە سارد کردنەوەی هەوا بە زیاتر لە ١٨٠ پلەی ژێر سفر تا دەبێتە شلە. دوای ئەوە شلەکە گەرم دەکرێت و دەکوڵێنرێت، نایترۆجینەکە دەچێت و ئۆکسجینەکەش بە پاکی دەمێنێتەوە. زۆر کەس کە تەنگە نەفەسییان لەگەڵدایە، بەهۆی بەکارهێنانی ئۆکسجینەوە درێژە بە ژیان دەدەن.


سەرچاوەکان

51 بینین