جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-11-02:24:00 - کۆدی بابەت: 4374
جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی
ناساندنی ئۆتۆمبێلەکان

فڕۆكە، ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەر، كە بەشێوەیەكی گەورە گەشەیان كردووە، هەروەها لە بەناوبانگترین وڵاتەكانی بەرهەمهێنان وڵاتی ژاپۆنە

ناوه‌ڕۆك

ئامڕازەكانی گواستنەوە

گواستنەوە ڕێگایەكی مێژوویی گرنگە بۆ بنیادنانی شارستانییەت و شار و كلتوورەكان، گواستنەوە بریتییە لە جوڵەی هەر بوونەوەرێكی زیندوو لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر، گواستنەوە بە چەند ڕێگەیەكی جیاوازدا دەكرێت وەك هەوا، وشكانی، دەریا، گواستنەوە بە گرنگترین بەشی بنیادنانی ئابووری نێودەوڵەتی و بازرگانی و گۆڕینەوەی پەیوەندییەكان دادەنرێت، لە گرنگترین ئامڕازەكانی گواستنەوە كە لە ئێستادا بەكاردێت بریتییە لە: فڕۆكە، ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەر، كە بەشێوەیەكی گەورە گەشەیان كردووە، هەروەها لە بەناوبانگترین وڵاتەكانی بەرهەمهێنان وڵاتی ژاپۆنە، لێرەدا باسی جۆرەكانی ئۆتۆمبێلە ژاپۆنییەكان دەكەین.

ئۆتۆمبێل

یەكێكە لە بڵاوترین ئامڕازەكانی گواستنەوە لە كاتی ئێستادا، كە بەرهەمهێنراوە بۆ گواستنەوەی كەسەكان و پێویستییەكانیان لە نێوان شار و وڵاتەكاندا، زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان بزوێنەری سووتەمەنی بەكاردەهێنن كە خێراییەكی زۆریان پێدەبەخشێت، ئۆتۆمبێلە نوێیەكان دیزاینێكی تەكنەلۆجی وردیان هەیە، لەبەرئەوەی كە كۆمپانیای جیاوازی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل هەیە كە هەریەكەیان تەكنەلۆجیا و تایبەتمەندی جۆراوجۆر و جیاوازیان هەیە.
مێژووی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدە، كە تێیدا دەوڵەتە ئەوروپییەكان لە سەرەتادا ئۆتۆمبێلیان بەكاردەهێنا كە بزوێنەرەكانیان بە هەڵم كاری دەكرد، بەڵام پاش دۆزینەوەی نەوت و سووتەمەنی فۆسیلی (خەڵوز) بزوێنەر دروستكرا كە بە سووتانی ناوەكی (سووتەمەنی) كار دەكات، كە تا ئێستەش زۆرترین بەكارهێنانی هەیە، هەروەها لە سەردەی بیست و یەك ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەركەوت، ئەم ئۆتۆمبێلانە بە وزەی كارەبایی كار دەكەن، هەروەها وڵاتی ژاپۆن بە یەكەم وڵات و پێشكەوتووترین وڵات دادەنرێت لە بەرهەمهێانی ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی و كارەباییدا.

جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی

 چەندین وڵات هەیە كە ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنن لە جیهاندا، كە هەر وڵاتێك كۆمەڵە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تێدا هەیە، بەڵام ژاپۆن بە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دادەنرێت لە جیهاندا، بەناوبانگترین ئۆتۆمبێلە ژاپۆنییەكان بریتین لە:

تۆیۆتا (Toyota): كۆمپانیایەكی بەرهەمێنانە كە لە ساڵی 1937 دامەزراوە و بارەگاكەی دەكەوێتە پارێزگای ئایچی (Aichi Prefecture) لە ژاپۆن، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنن كە بۆ سەرانسەی جیهان دەنێردرێت.

لێگزز (Lexus): یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە شاهانەكانی ژاپۆن، كە لەلایەن كۆمپانیای تۆیۆتاوە بەرهەمدەهێنرێت كە لە ساڵی 1983 دامەزراوە، هەروەها یەكێكە لە 10 كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ژاپۆن و یەكێكە لە ڕكابەرانی بازاڕی ئۆتۆمبێلە شاهانەكان.

هۆندا (Honda): ئەم ئۆتۆمبێلە بە بەناوبانگترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان دادەنرێت، كە كۆمپانیاكە لە ساڵی 1948 دامەزراوە و پلەی هەشتەمی هەیە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، هەروەها دووەم كۆمپانیای بەهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی شاهانەیە لە ژاپۆن.

نیسان (Nissan): یەكێكە لە كۆمپانیا تایبەتەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن كە لە ساڵی 1933 دەمەزراوە و هەروەها چەندین كۆمپانیای تری هەیە وەك ئینفینیتی (Infiniti) و داتسۆن (Datsun).


سەرچاوەکان



889 بینین