ناوهڕۆك
جۆرەکانی گواستنەوە چین؟
مەبەست لە گواستنەوە ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی و بەرهەمەکانی بەو هۆیانەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوێزێتەوە وەکو ئەمانەی خوارەوە:
ڕێگەی زەوی (ڕێگەی ئۆتۆمبێل)
ڕێگای زەوی. مرۆڤ و گیانەوەر و ئۆتۆمبێلی بچووک و پاس و لۆری و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی شلەی پێدا دەڕوات، لەو ڕێگەیانە هەیە گەڵە و قیرتاو نەکراوە، هەشیانە ڕێگەی تازەیە و قیرتاو و کۆنکرێتە یان ڕێگەی ئاسنە کە بە جۆرێکی ئاسایی و فراوانن.
هێڵی ئاسن
شەمەندەنەفەری پێدا دەڕوات بە هەموو جۆرەکانییەوە، لە هێڵەکانیشدا هەیە پێوانەییە شەمەندەفەر بەسەریدا دەڕوات چ لە ناوخۆی دەوڵەتاندا یان لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی تر و سنووری ڕامیاری دەبڕێت، هەیانە بەرتەسک و تاک تاک، هەشیانە جووت جووت.
ڕێگەی ناوەخۆی ئاوی
لە ڕووبارەکان یان ئەو بەشانەی بە کەڵکی کەشتیەوانی دێن لە دەریاچە و نۆکەندە هەڵکەندراوە دەست کردەکاندا کە کەشتییە بچووکەکانی تێدا بەکاردێن، هەندێ جار ئاوە ڕێژگەی ڕووبارەکان کاری هەڵکشان و داکشانی پێوە دیارە، فراوان و قووڵە ڕێگە بە کەشتی زەریاکاندا دەدات بە هاتنە ناوەوە لە ماوەی وشکایی ڕووبارێکدا، وەکو شەتی عەرەب بۆ بەسڕە و تایمز بۆ لەندەن.
ڕێگەی دەریایی
لە زەریا و دەریاکان و نۆکەندەکانی کەشتییەوانی کە بە یەکیانەوە دەبەستێت وەکو نۆکەندی سوێس یان نۆکەندی پەنەما یان نۆکەندی کێڵ، کە گوێزەرەوە و کەشتی دەریایی بار قورسی تێدا بەکاردێت.
ڕێگەی ئاسمانی
بۆ فڕۆکەکان بەکاردێن.
هێڵی بۆرییەکان
بە ڕاددەی یەکەم بۆ گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتی و ئاو بەکاردێن و لەم ساڵانەی دواییشدا بۆ گواستنەوەی کەرەستەی تریش بەکاردێن.
هێڵی تەلەکان
هەیە بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبایی و هەیە بۆ گواستنەوەی شمەک بە ناو زەوییە سەختەکاندا بەکار دێن.