تەڵاق چاککردنەوە - رجعة

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-02:56:00 - کۆدی بابەت: 4411
تەڵاق چاککردنەوە - رجعة
حوکمە شەرعییەکان

گفتوگۆی (رجعة) گەڕاندنەوە ئەمەیە: (وا ژنی خۆم گەڕاندەوە ژێر مارەیی خۆم). (وا دووبارە کردمەوە ژنی خۆم). سوننەتە لە لای دوو شاهید ئەو گفتوگۆیە بڵێ.

ناوه‌ڕۆك

باسی تەڵاق چاککردنەوە

واتە گەڕاندنەوەی ژنی تەڵاقدراو بۆ ژێر مارەیی خۆی هەر کاتێک پیاو ژنی خۆی تەڵاقدا بە یەک تەڵاق یان بە دوو تەڵاق، ئەو ئافرەتە پیی ئەگوترێ: (رجعیة)، کەوابوو: بۆی دروستە بیگەڕێنێتەوە ژێر نیکاحی خۆی -هەرچەندە ژنەکەیش ڕازی نەبێ-.

رجعة بە مەرج دەبێت

بەم چوار مەرجانە:

  • یەکەم: (عدة)ـی تەواو نەبووبێ.
  • دووەم: سێ بە سێ تەڵاقی نەدابێ.
  • سێیەم: بە پارە تەڵاقی نەدابێ.
  • چوارەم: جیماعی لەگەڵ کردبێ.

(عن ابن عمر -رضي الله عنهما- .... أما أنت طلقتها واحدة أو إثنین؟ فإن رسول الله ﷺ أمرنی أن أراجعها) رواه مسلم، پیاوێک پرسیاری لە (ابن عمر) کرد دەربارەی تەڵاق؟ ئەویش فەرمووی: ئەگەر بە یەک تەڵاق، یان بە دوو تەڵاق، تەڵاقت داوە؟ بیگەڕێنەوە ژێر مارەیی خۆت، پێغەمبەر ﷺ ئەوها فەرمانی بە من کرد.

گفتوگۆی (رجعة) گەڕاندنەوە ئەمەیە: (وا ژنی خۆم گەڕاندەوە ژێر مارەیی خۆم). (وا دووبارە کردمەوە ژنی خۆم). هەروەها بزانە: سوننەتە لە لای دوو شاهید ئەو گفتوگۆیە بڵێ.

جا ئەگەر لەدوای تەلاقدان (عدة)ـی تەواو بوو بۆی حەڵاڵە مارەی بکاتەوە بە مارەبڕینێکی نوێ بە ئیزنی ژنەکە و بە (ولی) و دوو شاهید و بە مارەییەکی تر.

ئەوەیان پێی ئەگوترێ: جیابوونەوەی بچووک، کەوابوو: ئەو ئافرەتەی کە ئەگەڕێندرێتەوە، یان مارە ئەکرێتەوە، دێتەوە لای مێردەکەی بەو ژمارەیەی کە ماویەتی لە تەڵاقەکانی: ئەگەر تەڵاقێکی مابێ، تەنها هەر بەو تەڵاقە لەلای ئەمێنێتەوە، ئەگەر دوو تەڵاقی مابن، تەنها بە دوو تەڵاق لەلای ئەمێنێتەوە، چونکە ئیمامی (عمر) -رضي الله عنه- وەها فەتوای داوە و (صحابة)ـش ڕەخنەیان نەبووە، (البیهقی) گێڕاویەتەوە.


سەرچاوەکان



1671 بینین