خواردەمەنی حەڵاڵ و حەڕام لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-18-02:51:00 - کۆدی بابەت: 4601
خواردەمەنی حەڵاڵ و حەڕام لە ئیسلامدا
حوکمە شەرعییەکان

خواردەمەنی حەڵاڵ و حەڕام لە ئیسلامدا ، باسی خواردەمەنی حەڵاڵ و حەڕام . ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

باسی خواردەمەنی حەڵاڵ و حەڕام

هەر باڵندە و ئاژەڵێک عەرەب بە پاکی بزانن و دڵیان بۆ خواردنی بچێ ئەو گیانلەبەرە بە حەڵاڵ دادەنرێ بەو مەرجەی ئەو عەرەبانە دەوڵەمەند بن و دانیشتووی شار و لادێ بن و دڵ و دەروونێکی ئیسلامییان هەبێ بەڵام ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامدا بە حەڕام داندراوە،هەر حەڕامە هەرچەند عەرەبیش بە پاکی دابنێن وە هەر باڵندە و ئاژەڵێک عەرەب بە پیسی دابنێن و دڵیان بۆ خواردنی نەچێ ئەو گیانلەبەرە بە حەڕام دائەندرێ بەڵام ئەوەی لە شەرعدا بە حەڵاڵ داندراوە هەر حەڵاڵە هەرچەند عەرەبیش بە پیسی دابنێن.

حەرامە لە چینی ئاژەڵ هەر دڕندەیەک ددانی توندوتیژی هەبێ کە بە هۆی ددانەکانی بەسەر ئاژەڵەکانی تردا زاڵ ببێ وەکو شێر و پڵینگ و ورچ و سەگ و پشیلە و فیل و بەراز و... هتد.

حەرامە لە چینی باڵندە هەر باڵندەیەکی نینۆکی توندوتیژی هەبێ کە بە هۆی نینۆکەکانی بریندار بکا، وەکو باز و هەڵۆ و کۆلارە و سیسارک و ئەو جۆرە باڵندانە (عن ابن عباس -رضي الله عنه-: نهی النبی ﷺ: عن کل ذی ناب من السباع وکل ذی مخلب من الطیر) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ قەدەغەی کردووە ئاژەلی ددان تیژ و باڵندەی نینۆک تیژ گۆشتیان بخورێ زۆر شت لە شەرعدا ناوی بە حەڕام هاتووە و زۆریش بە حەڵاڵ بۆیە ئەبێ ئاگادری حەڵاڵ و حەرام بین.


سەرچاوەکان



1914 بینین