چارەسەری شەرم کردن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-21:39:00 - کۆدی بابەت: 4628
چارەسەری شەرم کردن

ناوه‌ڕۆك

چارەسەری شەرم کردن چۆن دەكرێ؟

چارەسەری شەرم کردن و دۆزینەوەی چۆنیەتی لابردنی ڕێگاکانی شەرم کردن یارمەتیەکی باشت دەدات کە بتوانیت زاڵ بیت بەسەر شەرم کردنەکەتدا و لە کارەکانی ڕۆژانەدا شەرم نەکەین، شەرم کردن یەکێکە لە هەستە هەڵقوڵاوەكانی مرۆڤ، ئەم شەرم کردنە بەگشتی بەجۆرێکە کە کەسەکە وادەزانێت بەو جۆرەی کە پێویست بووە نەیتوانیووە دەربکەوێت لە کۆبوونەوەیەکدا و بەو شێوەیەی کە شایستە بووە ڕەفتار بکات، هەڵبەتە جگە لە چاوەڕوانی کەسەکە لە خۆی چاوەڕوانی کۆمەڵگا و دەوروبەریش کاریگەریان دەبێت لە هەستکردن بەشەرم لە کەسەکەدا، ئەگەر تۆ زۆر جار لە کاروباری ڕۆژانەتدا دووچاری شەرم کردن دەبیتەوە ئەوا ئەم ڕێگا چارانە بخوێنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی حاڵەتەکە.

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی شەرم کردن

شەرم کردن هەستێکی ناخۆشە کە دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانین لەناو کۆمەڵگادا و لە کۆبوونەوەکاندا چێژی تەواوی لێ ببەین، شەرم کردن دەکرێت سوودی هەبێت بۆ مرۆڤ و هۆشیاری پێبدات لەو کارانەی کە دەیەوێت بیکات ڕۆژانە، بەڵام بابەتە گرنگەکە ئەوەیە کە نەهێڵیت لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و هەستی پۆزەتیڤانەت بگۆڕێت بۆ ناخۆشی و نەرێنی، بۆیە دەبێت ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵ کردنی بزانیت.

هەستی شەرم کردن لەخۆتدا قەبوڵ بکە

یەکەم شت کە بتوانیت ئەم هەستە کۆنتڕۆڵ بکەیت ئەوەیە کە قەبوڵی بکەیت کە هەستی شەرم کردنت تێدایە، لەڕاستیدا نکۆڵی کردن لە هەر هەستێک کە تێماندایە گەورەترین ڕێگرە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی، نکۆڵی دەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆ نەتوانیت هەستی شەرم کردن لە خۆتدا دیاری بکەیت و ڕێگایەک بۆ چارەسەری بدۆزیتەوە.

سوود وەربگرە لە تەکنیکی هەناسەدان بۆ چارەسەری شەرم کردن

کاتێک کەسێک هەستی شەرم کردن تێیدا زۆرەبێت شڵەژان زۆر بکات، ئەم شڵەژانە وادەکات کە لە ئەنجامدا چەند کارێکی هەڵە ڕووبدات و هەستی شەرم کردن زیاتر ببێت.
شڵەژان هەندێک نیشانەی جەستەی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە وەک (بەرزی پەستانی خوێن، خێرایی لێدانی دڵ، عارەق کردنەوە) بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم نیشانانە کۆنتڕۆڵ بکەیت هەناسەی قوڵ هەڵبمژە، هەناسەی قوڵ نەک تەنها یارمەتیت دەدات کە نیشانەکانی جەستەت کۆنتڕۆڵ بکەیت بەڵکوو فرسەتێکی زیاترت پێ دەبەخشێت تا بتوانیت باشترین وەڵامدانەوەت هەبێت لەو شوێنەدا و هەستی شەرم کردنت کەم ببێتەوە.

هەندێک کار بکە بۆ پەرتەوازەبونی بیرت

لە هەندێک کاتدا مێشت زیاد لە سنووری خۆی بە نیشانەکانی ژینگە هەستیار دەبێت و هەمیشە لەسەر بنەمای ئەوانە بڕیار لەسەر خۆی دەدات، لەم بڕیار لەسەردانە دووبارانەدا ئەگەری هەیە کە بگەیتە ئەو ڕایەی کە بەو شێوەیەی کە ناتوانیت بەو شێوەیە بکەیت کە کەسانی تر دەیانەوێت هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە شەرم کردن بکەیت.
لەم حاڵەتەدا پێویست دەکات کە مێشک و بیرت پەرتەوازە بکەیت لە هەر شتێک کە ئەم هەستەت پێ دەدات تا بتوانیت یارمەتی چارەسەری شەرم کردنت بکەیت، بۆ نموونە دەتوانیت گوێ لەو گۆرانییە بگریت کە حەزت لێیەتی یان هەر کارێک کە حەزت لێیەتی بیکەیت

سوود وەربگرە لە ڕاهێنانەکانی هۆشیاری مێشک

هەستی شەرم کردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆ هەمیشە لە ڕابردوودا بژیت و بێزاربیت لەوەی کە نەگەشتوویت بەو شوێنەی کە خەڵکی چاوەڕێیان لێ دەکردیت، ڕاهێنانی هۆشیاری مێشک یارمەتیت دەدات کە دوور بکەویتەوە لە ڕابردوو، و بەتەواوی لە سەردەمی ئێستادا بژیت و بەتەواوی ئاگاداری بیرکردنەوە و هەستی خۆت بیت و بڕیاری خراپ لەسەر خۆت نەدەیت، ڕاهێنانەکان ئەمانەن:

١- ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک لە شوێنێکی ئارامدا دانیشە، هەناسەی قوڵ هەڵمژە و هەوڵبدە تەرکیزت بخەیتە سەر هەناسەدانەکەت.

٢- هەوڵبدە تا ڕێژەی هۆشیاری خۆت بەرز بکەیتەوە، بە سوود وەرگرتن لە پێنج هەستەکەت دەتوانیت ئەمە بکەیت، بۆ ئەم کارە لە شوێنێکی ئارام دانیشە و هەوڵبدە بە سوود وەرگرتن لە هەستەکانت تەواوی ئەو شوێنە لێک بدەیتەوە، هەوڵبدە هەموو هەستەکانت بینین و بیستن و بۆنکردن لەو کاتەدا بەجوانی بەکاربهێنیت.

زیاتر بەدواداچوون بکە بۆ باری دەروونیت

ئەو کەسانەی کە هەستی شەرم کردنیان زیاد لە سنووری خۆیەتی و زۆر قوڵ بووەتەوە زیاتر لە کەسی ئاسایی ئەگەری ئەوەی هەیە کە تووشی قەلەقی و فۆبیا لە کۆمەڵگا ببێتەوە، ئەگەر تۆ تووشی ئەمە بووبیت بە گشتی هەموو ڕۆژێک لە هەموو شوێنێکدا هەست بە شەرم دەکەیت و ناتوانیت بەسەر خۆتدا زاڵ بیت، ئەگەر ئاوایت ئەوا هەرچی زووە سەردانی پزیشکی دەروونی بکە و سوود لە چارەسەری دەروونی وەربگرە.


سەرچاوەکان



2472 بینین