ناوهڕۆك
شەمێ
پاش ئەوەی هەنگ شیەی گوڵەکانی مژی لەناو لەشیدا ٨ جۆر گڵاند هەیە ئەو مادانە شی دەکەنەوە تاوەکو لەناو لەشی هەنگەکەدا بێتە شلە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای هاتنە دەرەوە لە لەشی دەبێتە مادەیەکی چەور لینج و بە دیواری شەشپاڵەکاندا دەنوسێ.
ئەو شەشپاڵوانە شتێکی زۆر سەیرن و تاوەکو ئێستا زانست نەیتوانیوە هەموو نهیچنیەکانی بدۆزێتەوە، کارەکەشی وەک شوێنی دانانی هێلکە و حەوانەوەی کرمەکان و داکردنی هەنگوینە.
پێکهاتەکەی شەمێ
- چەوری کحولی
- سیرۆلین و ڤیتامین ئەی
- دەنکۆڵەی ڕەنگی و مادەی دژە بەکتریا.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی شەمێ
- مادەی خۆ جوانکردن وەک قەڵەمی لێو و چاو و بۆنەکان.
- لابەری موی لەش.
- وەک مۆمی ڕوناککەرەوە و هاوێنەی پزیشکی.
- وەک پارێزەرێک بۆ ئەو مادانەی کە زوو تێکدچن.
- برین و هەوکردنی پێست و لابردنی کێم و خیزاو.
- بە تێکەڵ کردن لەگەڵ وەنەوشە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و سیەکان و ڕەبۆ بەکاردێت.
- نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت.
- نەخۆشی ڕێویە (ڕووتانەوەی قژی کاتی).
- هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی مژینی بۆ ماوەیەک.
- نەخۆشیەکانی زیادە هەستیاری.
- نەخۆشی لەوزەکان.
- ئاسان کردنی هەرس و ڕەوانی.
- بەهێزکردنی ماسولکە و سووڕی خوێنی لەش.
- چارەسەری شێرپەنجە کە هێشتا تەواو ڕوون نەکراوەتەوە.
سەرچاوەکان
821 بینین