زانیاری دەربارەی ڕازیانە وردە
لە تیرەی زەعفەریە ئەو گیایە تا یەک مەتر بەرز دەبێت گەڵای باریک و لە بەرامبەر یەک نین، گوڵی سپی دەردەکات و بۆنی خۆشە، دەنکەکانی لەناو لولەدایە، لە ڕازیانە بچووکترە و ڕەنگی دەنکۆڵەکانی سەوزی بەرەو سپی یان زەردی کەم ڕەنگە، وا باشە دەنکەکانی سپی نەکرێت و بەو توێکڵەوەی کە ناوکەکەی پێ دادەپۆشێت بخورێت، چونکە ئەم پێستە تەنکە زۆر بەسوودە و گەڵاکانی بەکاردێت بۆ زەڵاتە.
سوودەکانی ڕازیانە وردە
- خواردنی ئەو دەنکە گیایە پێست جوان دەکات و ڕووخسار دەکاتەوە.
- با دەردەکات لە گەدە و ڕیخۆڵە و ئارام کەرەوەیە بۆ ئازار و میز هێنەر.
- شیری دایک زیاد دەکات و بۆ ڕێکخستنی سووڕی مانگانەی ژانان بەسوودە.
- تا دادەبەزێنیت و بۆ سارد مەزاجەکان، هەڵمژینی بخوری ژانە سەر چاک دەکات.
- هەروەها بۆ سارد مەزاجەکان ئەگەر لەناو سرکە بیخوسێنیت و پاشان وشکی بکەیتەوە کەمێک بیبرژێنیت و بۆنەکەی هەڵبمژیت هەڵامەت چاک دەکاتەوە.
- دەمکراوی یان کوڵاندنی بە هێواشی تا (١٠) خولەک هەر ژەمەی پێش نان بە (٢٠) خولەک فنجانێک بخورێتەوە ئیشتیها دەکاتەوە.
- بۆ بەڵغەم هەڵکەندن و ئازاری سک بەسوودە.
- قەڵەوت دەکات ئەگەر لەگەڵ بندوق بیکوتیت و هەریەکەیان بەشێک نیو کاتژمێر پێش نان کەوچکێکی لێ بخورێت زۆر بەسوودە بۆ هەموو ئەوانەی کە باسکران.
- ڕۆژی (٥-١٠)گرام زیاتر نەخورێت باشە وە بۆ ئافرەتانی سک پڕ و ئەوانەی لەرزین یان هەیە نەیخۆن باشە.
سەرچاوەکان
942 بینین