کەفارەتی سوێند

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-23-12:50:00 - کۆدی بابەت: 4778
کەفارەتی سوێند

ناوه‌ڕۆك

(کفارة)ـی سوێند

کەففارەی سوێند -کە خوا دایناوە بدرێ- ئەگەر سوێندخۆرەکە پەشیمان بۆوە، واتە: سوێندخۆرەکە سوێندی لێ کەوت ئەو سوێندخۆرە سەرپشکە لەو کەفارەتدانەدا لە نێوان کردنی سێ شت:

  • یەکەم: یان ئازادکردنی کۆیکەیەکی موسوڵمان.
  • دووەم: یان خواردن بداتە دە گەدا و هەژاران، هەر هەژارێک یەک مستە دانەوێڵەی بدرێتێ -هەر مستێک (٦٠٥) گرامە- ئەبێ دانەکەش دەنکی ساغ بێ، واتە: نابێ ئەو دانە کرابێتە چێشت و ئینجا بیاندرێتێ.
  • سێیەم: یان بەرگ بۆ ئەو دە هەژارانە بکا، هەر هەژارێک یەک جلی ئەدرێتێ، جا کراسێک بێ، یان دەرپێیەک بێ، یان ژێرکراسێک بێ، بەڵام گۆرەوی و پێڵاو دروست نینە.

جا ئەگەر هیچی لەو سێیانە دەست نەکەوت، واجبە سێ ڕۆژان بە نیەتی کەففارەتی سوێند بەڕۆژوو ببێ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی: (فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ) ڕاڤەی دیارە.

لەلای ئیمامی (حنفي) دروستە: نرخی دانەوێڵەکە، یان نرخی جلەکان بدرێتە دە هەژارەکان، بەڵام ئاگاداربە: کەفارەتی سوێند لەلای ئیمامی (حنفي) نزیکەی دوو کیلۆیە بۆ هەر هەژارێک.

سوێندی منداڵ و شێت و زۆرلێکراو دانامەزرێ، وە هەر کەسێک لەبیری چووبوو کە سوێندی خواردووە و ئیشەکەی کرد، یان نەیئەزانی سوێندی لەسەر ئەو شتە خواردووە، یان ئەیزانی بەڵام بە زۆرلێکردن ئیشەکەیان پێکرد، لەو سێیانەدا لە هیچیان سوێندی لێ ناکەوێ و کەفارەتی ناکەوێتە سەر، کەوابوو: سوێندەکەی هەر بەردەوامە و لەسەری لاناچێ.


سەرچاوەکان



1228 بینین