هۆکارەکانی ناهاوسەنگی نێوان کار و ژیان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-28-02:21:00 - کۆدی بابەت: 4941
هۆکارەکانی ناهاوسەنگی نێوان کار و ژیان

ناوه‌ڕۆك

هاوسەنگی نێوان کار و ژیان

هاوسەنگی نێوان کار و ژیان واتە دروستکردنی هاوسەنگییەک لە نێوان ژیانی پیشەیی، واتە: کارکردن، و نیوان ژیانی تایبەتی و خێزان و هاوڕێیان، لەگەڵ ئەو ماف پێدان و پەرپرسیاریەتانەی کە لەو پەیوەندیانەدا هەن، هەروەها چالاکییە خۆشبارییەکان دەگرێتەوە کە تاک لە کات بۆ کاتێکی دی پێویستی پێی دەبێت، چەمکی هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان کار و ژیاندا لە چەمکە تازە داهاتووەکانە، یەکەمین جار کە بەکارهێنرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو لە کۆتاییەکانی حەفتاکان و هەشتاکاندا، تەکنەلۆژیا و مۆبایلە زیرەکەکانیش هاوکار بوون بۆ دروستبوونی ئەم هاوسەنگییە، لەبەر ئەوەی کار ئاسان و خێراتر دەکات، چەمکی هاوسەنگیش لەبەر ئەو پێویستییە زۆرەی کە بۆی هەبوو پەیدا بوو، چونکە کار زۆر چڕتر بوبوو لەوەی کە پێش لە دەیەیەک هەبوو، لەبەر ئەوە دەبوو هاوسەنگییەک دروست ببێت، بۆ خۆ لادان لە کەموکوڕی کردن لە یەکێک لە لایەنەکانی ژیان، لەم بڵاوکراوەیەدا دیارترین هۆکارەکانی ناهاوسەنگی نێوان کار و ژیان دەخەینە ڕوو:

هۆکارەکانی ناهاوسەنگی نێوان کار و ژیان

لەگەڵ زیادبوونی پێویستی بۆ کار کردن لەگەڵ پێشکەوتنی ژیاندا، گەیشتن بە هاوسەنگییەک کار کردن و ژیاندا بوبووە یەکێک لە بابەتە گرنگەکان کە زۆر کەس دەیانویست بگەن پێی و بیزانن، لەبەر ئەو پێویستییە زۆرەی خەڵک بۆ ئەو هاوسەنگییە، لە پێش باسکردنی هەندێک ئامۆژگاری بۆ گەیشتن بەو هاوسەنگییە، سەرەتا دەبێت هۆکارەکانی ناهاوسەنگی نێوان کار کردن و ژیان بزانین، کە دیارترینیان بیریتین لە:

  • بەرزبوونەوەی خەرجیی پێویستییەکانی ژیان، لە کاتێکدا موچەکان هەر وەک خۆیان ماون، بۆیە کەسەکان پێویستە کاری زیاتر بکەن، ئەمەش لە کاتی خێزانی کەسەکە دەبات بە شێوەیەکی زۆر و ناتەواوی دەخاتە هاوسەنگیی نێوان کار و ژیانەوە.
  • لەگەڵ پێشکەوتنی ژیاندا پێویستییەکانی پەرەپێدان بە خود زیادیان کردووە، بۆیە پێویستە هەوڵ و کاتێکی زیاتر بە خەرج بدرێت، ئەمەش لەوانەیە کاریگەری بکات لەسەر دروستکردنی هاوسەنگی، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کاتەکانی کارکردن بە شێوەیەکی تێبینیکراو زیادی کردووە، بۆیە زۆربەی کات مرۆڤ بە شەکەتی دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و پێویستی بە پشوودان هەیە دوور لە ژاوەژاوی خێزان.
  • لەگەڵ فراوانبوونی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، تەنانەت لە کاتی کارکردنیشدا، کاتەکانی کارکردن تەنها لە شوێنی کاردا کورت نەبووەتەوە، بەڵکو کارکردن باڵ دەکێشێتە سەر ئەو کاتانەی لە ماڵەوەین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان کار و ژیان

بە زانینی هۆکارەکانی ناهاوسەنگی نێوان کار و ژیان، دەبێت چۆنییەتی زاڵ بوون بەسەر ئەو هۆکارانەش بزانین بەپێی توانا، و ڕێگری بکەین لە ڕوودانی، ئەمەش لەبۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان کار و ژیانی تایبەتیدا، لە گرنگترین ئامۆگارییەکان بۆ دروستکردنی ئەم هاوسەنگییە بریتییە لە:

  • ڕێکخستن بنەمای هەموو شتێکە لە ژیاندا:   بۆیە دەبێت پلانێکی ورد و ڕێکخەر دابنرێت بۆ ئەو کارانەی دەبێت ئەنجام بدرێن، ئەمەش لە ڕێگەی دانانی خشتەیەکی ڕێکخەر بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە کەمترین کاتی پێویست، لەگەڵ دیاریکردن و ڕێکخستنی کاتی پێویست بۆ هەر کارێک و پابەند بوون بەو کارانەوە.
  • باشترە نێوانی کار و ماڵ جیا بکرێتەوە:   ڕاستە کە تەکنەلۆژیا لایەنی پۆزەتیڤی زۆری هەیە، بەڵام چەکێکی دوو سەرە، چونکە کار کردن لە ناو ماڵدا  لە ڕێگەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەوە لەوانەیە مرۆڤ تووشی کەموکورتی کردن بکات لە مافی خێزاندا، بۆیە باشتر وایە هەموو کارەکان لە شوێنی کار کردن کۆتایی پێ بهێنرێت، وە چێژ لە کاتی خێزانیی ببینرێت، چونکە هەر شوێنێک کات و کاری خۆی هەیە.
  • باشتر وایە (ئەگەر توانرا) شوێنی نیشتەجێبوون لە نزیک شوێنی کار کردن بێت، بۆ ئەوەی ئەو کاتەی کە لە گەیشتن بە کارەکە و لە کارەوە بۆ ماڵەوە دەفەوتێت بقۆزرێتەوە بۆ مانەوە لەگەڵ تاکەکانی خێزان و دانیشتن لەگەڵیان.


سەرچاوەکان



730 بینین