ناوهڕۆك
گرنگیدان بە پاكوخاوێنی
یەكێك لە خاڵەكانی پاكوخاوێنی بریتییە لە بوونی بۆنێكی خۆش، بەتایبەت پاش خواردنی پیاز، بۆیە پێشنیاردەكرێت كە لەكاتی شۆردنی ددانەكاندا بەهەمانشێوە نێوان ددانەكان بەجوانی پاك بكرێتەوە بە بەكارهێنانی پەتی ددان پاككردنەوە، هەروەها لەكاتی شۆردنی ددانەكاندا زمان پاك بكرێتەوە چونكە زمان بەرپرسە لە %80 بۆ %90 بەكتریاكانی تاو دەم.
ڕێگاكانی نەهێشتنی بۆنی پیاز لە دەمدا
خواردنی هەندێك خۆراك یان خواردنەوە
سەوزەكان دەتوانن بۆنی ناخۆشی ناو دەم نەهێڵن، بۆیە پێشنیار دەكرێت كە پاش خواردنی پیاز سەوزەوات بخورێت، وەك لیمۆ، گێزەر، قارچك یان هەر جۆرێكی تر، هەروەها دەتوانیت كەوچكێك خەردەل (Mustard) جوان لە دەمی ڕابدەیت بۆ ماوەی 30 چركە و پاشان پاككردنەوەی بە ئاو یان دەتوانیت دوای خواردنی پیازەكە چای سەوز بخۆیتەوە.
بەكارهێنانی زەیتە بۆندارەكان
زەیتە بۆندارەكان یەكێكن لەو بەرهەمانەی كە زۆر بەكاردەهێنرێت بۆ پاككردنەوەی دەم، هەروەها ئەم جۆرە زەیتانە تایبەتمەندی ئەوەیان هەیە كە دەتوان دەم لە بەكتریاكان پاكبكەنەوە و بۆنی دەم خۆش بكەن، شایانی باسە زەیتە بۆندارەكان دەتوانێت لە ماڵدا دروستبكرێت، كە لە ڕێگەی تێكەڵكردنی زەیتێكی بۆندار وەك زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی بادامی شیرین یان زەیتی زەیتوون كە لەگەڵ قەترەیەك لە زەیتی نەعنا، هەروەها چەندین جۆری جیاوازی زەیتی بۆندار هەیە وەك زەیتی ڕۆزماری (Rosemary) و زەیتی ئیكالیپتۆڵ (Eucalyptol).
بەكارهێنانی پاككەرەوەی دەم
چەند بەڵگەیەكی پزیشی هەیە كە دەریدەخات كە پاككەرەوەكانی دەم پێكهاتەی دوانە ئۆكسیدی كلۆری تێدایە كە سوودی زۆرە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم، چونكە دەتوانێت بەكتریاكانی ناو دەم و پاشماوەكانی خواردن لەناوببات، پێشنیار دەكرێت كە پاككردنەوەی دەم دوای شۆردنی دەم و ددان بەكاربهێنرێت، هەروەها شایانی باسە ئەو ڕێنماییانە پەیڕەو بكرێت كە لەسەر هەموو بەرهەمێكی پاككەرەوەی ددان هەیە.
خواردنەوەی سركەی سێو
سركەی سێو بە یەكێك لە شلە بەسوودەكان دادەنرێت بۆ كۆئەندامی هەرس، هەروەها بەكاردەهێنرێت بۆ نەهێشتنی بۆنی پیاز لە دەمدا، چونكە پێكهاتەی پێكتین (Pectin)ـی تێدایە كە یارمەتی گەشەسەندنی بەكتریای بەسوودی ناو دەم دەدات، دەوانیت سركەی سێو بخورێت بۆ نەهێشتنی بۆنی پیاز لەڕێگەی تێكەڵكردنی 1 بۆ 2 كەوچك سركەی سێو لەگەڵ یەك كوپ ئاو پاشان پێش خواردنی پیاز بخورێتەوە.