ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب: سوڕەتی بەقەرە نوور بەرەکەتی ژیانت.
نووسەر: ئەیاد فەهمی
چاپ: ناوەندی ڕێنوێن
بابەت: ئایینی
ژمارەی لاپەڕە: ١٤٠ لاپەڕە
ناساندن
لەم کتێبەدا نووسەر هەوڵیداوە کە بەرەکەت و فەزڵ و سوودەکانی سوڕەتی بەقەرە بخاتە ڕوو، چۆن بەهرەمەندبیت لە بەرەکەتی ئەم سوورەتە، چۆن ژیانت پڕ ئەکا لە ئاسوودەیی و ئارامی، لەگەڵ ئەمانەشدا نووسەر باسی ئەوەی دەکات کە سوورەتە داوای چیمان لێ دەکات و دەبێت چی لە خۆمانا بگۆڕین. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بیت بە سوورەتی بەقەرە و سوورەتەکە ببێتە هاوڕێی ڕۆژانەی خوێنەر لەم کتێبەدا ڕوونکراوەتە کە چۆن سوورەتی بەقەرە لەبەر دەکەیت و خشتەیەک بۆ باشتر تێگەیشتن لە سوورەتەکە ئاماژەی پێکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر لە چەند لاپەڕەیەکی تردا ئاماژەی بە زیکری بەیانیان و ئێواران و سەڵاواتی ئیبراهیمی و سوورەتی فەلەق و ناسی کردووە، بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕۆژەکەت پڕ بێت لە زیکر و یادی خودا، بۆ ئەوەی پارێزراو بیت و ببێتە قەڵایەکی پتەو بۆت. ئەم کتێبە تەنها بۆ خوێندنەو نییە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە دوای خوێندنەوەی کۆمەڵێک پەرستش و زیکری نوێ بێتە ناو ژیانتەوە.
تایبەتمەندییەکانی سوورەتی بەقەرە
١- لە ڕووی ڕیزبەندیەوە دووەم سوڕەتی قورئانە
٢.- ڕووی دابەزینەوە سوورەتی هەشتاو و حەوتەمینە.
٣- یەکەمین سوورەتە کە لە مەدینە دابەزیووە.
٤- ژمارەی ئایەتەکانی ٢٧٦ ئایەتە.
٥- درێژترین ئایەتی قورئانی تێدایە ئایەتی ٢٨٢.
٦- لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە پارێزەری ئەوەی کە خوێندویەتی.
٧- کۆتا ئایەت کە دابەزیووە لەم سوورەتەدایە.
٨- گەورەترین ئایەتی قورئانی پیرۆزی تێدایە، کە ئایەتە کورسییە.
٩- بۆیە ناونراوە سوورەتی بەقرە چونکە تێدا باسی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل کراوە.
بەشێک لە فەزڵەکانی سوورەتی بەقەرە
- پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
سوورەتی بەقەرە بخوێنن، دەست پێوەگرتنی بەرەکەتە، وازهێنان لێی حەسرەتە، جادووگەرەکان زاڵ نابن بەسەریدا. - پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
هەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتایی لە شەودا بخوێنێت بەسیەتی. - پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان لەو ماڵە ڕادەکات کە سوورەتی بەقەرەی تێدا دەخوێنرێت. - سوورەتی بەقەرە لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە تکاکارت.