بینینی مانگ لە خەوندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-28-21:48:00 - کۆدی بابەت: 4968
بینینی مانگ لە خەوندا
لێکدانەوەی خەونەکان

ماڵپەڕی زانیاری لێكدانه‌وه‌ی مانگ له‌خه‌ودا پادشایه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ ببێت به‌ نیوه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پاشاكه‌ی یان وه‌زیره‌كه‌ی ده‌مرێت

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای مانگ لە خەودا کردووە .

مانگ له‌ خه‌ودا

لێكدانه‌وه‌ی مانگ له‌خه‌ودا پادشایه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ ببێت به‌ نیوه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پاشاكه‌ی یان وه‌زیره‌كه‌ی ده‌مرێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ له‌گه‌ڵ مانگدا قسه‌ بكات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت  به‌ فه‌ڕمانڕه‌وای شوێنێك ، ئه‌گه‌ر ببینێ دوو مانگ  له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕ بكه‌ن به‌ڵگی ئه‌وه‌یه‌ له‌نێوان دوو پاشادا شه‌ڕ و ناكۆكی به‌رپا ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ببینێ یه‌كێ له‌و دو مانگه‌ كه‌رت ببێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێ له‌و دوو پاشایه‌ له‌سه‌ر ته‌خت ده‌رده‌كرێت .


سەرچاوەکان



7255 بینین